بزوتنەوەى گۆڕان بە بۆنەى جەژنى سەریساڵى ئێزدییەکان (چوارشەممەى سور) پیرۆزبایی ئاڕاستەى ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ بەداخەوە، لە 10 ساڵی ڕابردودا، ئێزیدییەکان بەهۆی شوناس و جیاوازییەکانیانەوە؛ دوچاری زوڵم و زۆر و پەلاماری تیرۆریستی و کۆمەڵکوژی و پرۆسەی لەناوبردن و ئاوارەبوون بونەوەو ”جەخت لەسەر خزمەتکردنیان، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەی کوردستان دەکەینەوە”. 

دەقى پیرۆزباییەکەى بزوتنەوەى گۆڕان:
جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان پیرۆزبێت

بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی (چوارشەمەی سور)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزیدییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. ئومێدەوارین ئەم بۆنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی ناخۆشیەکان بۆیان.


بەداخەوە، لە 10 ساڵی ڕابردودا، ئێزیدییەکان بەهۆی شوناس و جیاوازییەکانیانەوە؛ دوچاری زوڵم و زۆر و پەلاماری تیرۆریستی و کۆمەڵکوژی و پرۆسەی لەناوبردن و ئاوارەبوون بونەوە، پێشتریش لەناو بەرداشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی، وەک پێویست دەستی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی پێیان نەگەیشتووە، هەربۆیە لەگەڵ پیرۆزبایمان بۆ جەژنی سەری ساڵیان، جەخت لەسەر خزمەتکردنیان، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەی کوردستان دەکەینەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
17ـى 4ـى 2024