.

.

.

سەنتەری خەمڵاندنی هەڕەشە و مەترسییەکان- کوردستان (TACK)

سەنتەری خەمڵاندنی هەڕەشە و مەترسییەکان- کوردستان(TACK)  ناوەندێکی قازانجنەویستە، هەڵسەنگاندن دەکات بۆ هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێستا و داهاتوو کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوروبەری دەبێتەوە، بە تایبەت فۆکەس دەخاتە سەر هەڕەشە ئەمنییەکان؛ لەوانەش چالاکییە هەواڵگری و تیرۆریستییەکان. ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنەکان زیاتر بۆ بڕیاربەدەستەکانە، ئاشکرایە هەر بڕیارێک بدرێت لەسەر بنەمای ئاگاداربوون لە هەڕەشەو مەترسییەکان، ئەوا بڕیارێکی درووست دەبێت و کاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە. لە ڕێگەی تیمێکی بەتوانای ئەکادیمی و پیشەییەوە کە چەندین ساڵ ئەزموونیان هەیە لە بوارەکەدا، TACK پێشنیاری گونجاو دەخاتە بەردەست بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشە ئەمنی، هەوڵگری، سیاسی، ئابووری-کۆمەڵایەتیەکانی لە ناوچەکەدا سەرهەڵدەدەن بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.