سنورمیدیا -

بە سەردانێكی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێكەوت.

لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جۆ بایدن، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەفدێكی یاوەری بەیانی ئەمڕۆ شەممە13-4-2024، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێكەوت.

وابڕیارە سبەینێ یەكشەممە 14-4، هەردوو سەرۆك محەمەد شیاع سودانی و جۆ بایدن لە كۆشكی سپی كۆببنەوە و بەپێی زانیارییەكان دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەكە و پرسی ئابووری دوو تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەن.

پێشبینی دەكرێت دوای سەردانەكەی سودانی، ئەمەریكا دۆلاری زیاتر بە كاش بدات بە عێراق و بەمەش نرخی دۆلار دادەبەزێت.

ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار  و 400 دینار بەرز بووەوە.