سنورمیدیا -

هێزی دوپشكی سەر بە لاهور شێخ جەنگی، هەڵوەشاوەتەوە و لە ئێستادا ئەو هێزە لەژێر ناوی پاسەوانی كردنی ناوبراو و براكانی كاردەكەن.

مانگی یەكی ساڵی ڕابردوو، میدیاكانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، هەواڵی دروستكردنی هێزی "دوپشك"یان بڵاوكردەوە، بەڵام كەوتر لە ساڵێك ئەو هێزە هەڵوەشایەوە.

سنورمیدیا ئەوەی زانیوە، ئەندامانی ئەو هێزە دورنەخراونەتەوە، بەڵام لە ترسی ڕێكارە ئەمنییەكان، ناوی هێزی دوپشك لابراوە و ئێستا ئەو هێزە لەژێر ناوی پاسەوانیكردنی لاهور شێخ جەنگی و براكانی كار دەكەن.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات.