تاك
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) كە ڕۆژی (26/8/2023) بڵاویكردووەتەوە، بە پێچەوانەی گەشبینییەكان سەبارەت بە دەركردنی یاسای نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژەیاساكە بەم نزیكانە ڕووبەڕووی كێشمەكێشی لایەنە ناكۆكەكان دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، پشكی پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت و ئیدارەدانی كێلگەكانی نەوت دیارترین بەربەستی ڕێكەوتنی نێوان لایەنەكانە، پرۆژەیاساكە زیاتر لە (40) ماددە لەخۆدەگرێت، نزیكەی نیوەی ماددەكانی ڕێكکەوتنی لەسەر كراوە، ماددەكانی تر ناكۆكی قوڵی لایەنەكانی لەسەرە.
هەرچەندە بڕیار بوو مانگی حوزەیرانی ڕابردوو گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساكە تەواو بێت، بەڵام پێناچێت بەم نزیكانە لایەنەكان لەو بارەوە بگەنە ڕێكکەوتن، ئەمەش پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە دوادەخات، بە تایبەتیش ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرپەرشتیكردنی كێڵگە نەوتییەكان خاڵێكی سەرەكی ناكۆكییەكانە.

سەرچاوە
شەرقولئەوسەت
https://aawsat.com/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A/%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B4%D8%B1%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A/4507541-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%81%D8%A7%D8%B5%D9%8A%D9%84-%D8%AA%D9%86%D9%87%D9%8A-%D8%B4%D9%87%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B3%D9%84-%D9%81%D9%8A-%D9%85%D9%81%D8%A7%D9%88%D8%B6%D8%A7%D8%AA-%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7