نووسینی: فه‌رزه‌ند شێركۆ
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە بە فایلی پی-دی-ئێف کلیک لێرە بکە
سه‌ره‌تا:
ئه‌گه‌رچی قسه‌كردن له‌سه‌ر داڕشتنی پلانی ستراتیجی، بووه به مۆدێلی ناو گفتوگۆ سیاسی و كارگێڕییه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ و، وا ده‌رده‌خرێت كه ستراتیجی، ئاڕاسته‌كاری ته‌كتیك، تەكنیك و پرۆسیجهرهكانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له داڕشتنی ستراتیجی گرنگتره، روانگه‌ی سه‌ركرده‌یه. ئه‌وه روانگه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسییه كه ده‌بێته چوارچێوه بۆ دیاریكردنی ئامانجه‌كان و به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌ش، داڕشتنی ستراتیجی ده‌ست پێ ده‌كات. به‌مجۆره، بنه‌ما فیكرییه‌كان، گه‌وهه‌ری سیاسه‌تن و، به‌بێ بوونی فیكرێكی روونی سیاسی، باسكردن له به‌ڕێوه‌بردنی نیشتمانی، ده‌چێته خانه‌ی خه‌یاڵه‌وه.
ئه‌م نووسینه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه: ئایا هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رهه‌می فیكری سیاسییه و ئایا له‌ناو ستره‌كچه‌ری سیاسی ئه‌مڕۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، عه‌قڵ و سیاسه‌ت تا چه‌ند ته‌بان؟
عه‌قڵ و ئه‌خلاق
به عهقڵانیكردنی سیاسه‌ت، خواستی دێرینه‌ی فه‌یله‌سوفه سیاسییه‌كان بووه (به‌شیرییه، ٢٠٠٣). ئه‌گه‌ر پشت به شیكردنه‌وه‌ی لۆجیكی ببه‌سترێت بۆ ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی كوردی، ئه‌وا پێویسته باڵاترین پله‌ی عه‌قڵگه‌رایی ئه‌م سیاسه‌ته بریتی بێ له كاركردن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌تایبه‌ت كه له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ دا، "ده‌وڵه‌ت باڵاترین پله‌یه كه عه‌قڵ پێی ده‌گات". به‌ڵام راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، كرده‌یه‌كی تاكه‌كه‌سیی نییه، به‌ڵكو "ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی درێژخایه‌نی عه‌قڵی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه". لێره‌شه‌وه بێ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی درێژخایه‌ن بۆ عه‌قڵی گشتیی نه‌ته‌وه، هه‌ر گوتارێكی سیاسیی بانگه‌شه‌كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه پاڵپشت نه‌كرابێ به كرده‌وه‌ی عه‌قڵانی، له بونیادی خۆی دا ده‌بێت به كرده‌یه‌كی ناعه‌قڵانی و، زیانی مێژوویی له كۆی پرۆسه‌كه ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رایه به هه‌ند وه‌ربگیرێ كه "هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو نییه" و، ئه‌و ئاماره په‌سه‌ند بكرێ كه له ناو گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆژانه‌ی توێژی رۆشنبیری كۆمه‌ڵی كوردی دا، "غیابی عه‌قڵ" وه‌كو یه‌كێك له پاڵنه‌ره‌كانی شكستی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه، ئه‌وا ئارگیومێنتی ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها له رێی به عهقڵانیكردنی سیاسه‌ت، هه‌رێمی كوردستانی عێراق رێی راستی خۆی ده‌دۆزێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی "هه‌میشه ده‌وڵه‌ت – وه‌كو كیانێكی گشتگیر، عه‌قڵانیتره له ئه‌ندامه پێكهێنه‌ره‌كانی"، له‌م قۆناغه‌دا، بایه‌خی كاركردن بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌لی كوردستان ته‌نها له دابین كردنی پارێزبه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا كورت نابێـهوه، به‌ڵكو: به‌عه‌قڵانیكردنی كایه‌ی گشتی، ده‌توانێ گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌م قۆناغه راگوزه‌ره بێت كه هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
دیوه‌كه‌ی تری عه‌قڵ، ئه‌خلاقه. جۆزێف نای (٢٠٢٠) له كتێبی (ئایا ئه‌خلاق گرنگه) باس له هه‌ندێ جۆری سه‌ركرده ده‌كات كه هه‌موو شتێ به بابه‌تی لاوه‌كی و كورتخایه‌ن ده‌بینن، غافڵ له‌وه‌ی كه بڕیارده‌ری سیاسی، پێویسته وه‌كو باخه‌وان هه‌میشه و به‌ناچاری، ئامانجی درێژخایه‌نی هه‌بێت. "هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوكاریی هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته بڕیاره‌كانی بۆ درێژخایه‌ن و به‌رمه‌بنای ره‌چاوكردنی كاریگه‌رییه ئه‌خلاقییه‌كانی بڕیاره‌كانی بێت". ره‌نگه هه‌مووان له‌سه‌ر پێوه‌ره هاوبه‌شه‌كانی ئه‌خلاق هاوڕا نه‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕی ماكیاڤیلیستیانهش بیر له (ئه‌خلاق) بكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌خلاقی سیاسه‌تمه‌دار به‌وه پێوانه ده‌كرێت كه تا چه‌ند كرداره‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌یدا جێگه‌ی ببێته‌وه.
جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
"هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتدار له پێناو دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی دا ره‌فتاری كرد نه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی خواسته‌كانی خه‌ڵك، ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره پێگه‌كه‌ی داده‌به‌زێت و ده‌بێت به تاكه‌كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی بێ ده‌سه‌ڵات، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ مافێكی بۆ حوكمڕانیكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نامێنێت". ئه‌م روانگه‌یه‌ی جۆن لۆك له ١٦٨٩ دژ به به‌رژه‌وه‌ندی خوازیی ده‌سه‌ڵاتدار، بوو به پشتیوانی فیكری بۆ شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی ئهمهریكاله ١٧٧٦. (جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا) كه یه‌كێكه له به‌هێزترین تێكسته‌كانی مێژوو، له‌ژێر كاریگه‌ریی فیكری ئه‌م فهیلسوفه ئینگلیزه‌دا نووسراوه و دانیناوه به به‌شێك له مافه سروشتییه‌كان و له‌ناویشدا "مافی شۆڕشكردن".
جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، باوه‌ڕی وایه كه هه‌موو مرۆڤه‌كان به یه‌كسانی دروستكراون و له‌لایه‌ن خوڵقێنهرهكهیانهوه مافی ئینكارنهكراوی : ژیان، ئازادی و چونبهدوای خۆشبه‌ختییان پێ به‌خشراوه و كه‌س ناتوانێت ئه‌و مافانه زه‌وت بكات. ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نا عه‌قڵانی، كردووه به ماف و ئه‌ركی مرۆڤه‌كان. " كاتێك (حكومه‌ت وه‌ك) شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی درێژ لە خراپ به‌كارهێنان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن خه‌ڵك بخاته ژێر (ده‌سه‌ڵاتی) سته‌مكاریی ره‌هاوه، ئه‌وا ماف و ئه‌ركی خه‌ڵكه كه ئه‌و حكومه‌ته فڕێبده‌ن و پاسه‌وانی نوێ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاینده‌یان دابین بكه‌ن". ئه‌م جاڕنامه‌یه، كه جگه له لۆك، سوودی له بیروڕا سیاسییه‌كانی ئه‌رستۆ و سیسرۆ وه‌رگرتبوو، بوو به بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکا.
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی له عێراقدا له كورد كرا، ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هیچ ده‌قێكی فیكریی كاریگه‌ر بینا نه‌كراوه. گه‌ڕانێك به‌ناو هه‌ر سێ ماڵپه‌ڕی: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و بۆشاییه كوشنده‌یه به‌رجه‌سته ده‌كات. له هیچ كام له‌م ماڵپه‌ڕانه‌دا -كه زیاتر وه‌كو ئه‌لبوم و ئامرازی تایبه‌تی پروپاگه‌نده‌ی به‌رپرسان ده‌رده‌كه‌ون نه‌ك ماڵپه‌ڕی زمانحالی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هۆشیار، جریوه‌یه‌ك نایه‌ت كه له رووی فیكرییه‌وه ره‌وایه‌تی بدات به حوكمی خۆبه‌خۆی كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا و، جگه له (یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق، ژماره (١)ی ساڵی ١٩٩٢)، توێژه‌ر هیچ ده‌قێك نادۆزێته‌وه.
له ناساندنی هۆكاره زهروورهكانی دانانی ئه‌سڵی یاسای ژماره (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی په‌رله‌مانی كوردستان دا هاتووه: "حكومه‌تی عێراق، له‌م دواییه‌دا كارێكی ئه‌وتۆی كرد كه له‌مه‌وبه‌ر شتی وا رووی نه‌داوه، ئه‌وه بوو بڕیاری دا ئیداره‌كانی خۆی (دایه‌ره و فرمانبه‌ران)ی له ناوچه‌ی كوردستان بكشێنێته‌وه، به‌مه‌ش بۆشاییه‌كی حكومی و یاساكاریی بێ وێنه‌ی نایه‌وه و، به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌گه‌ڵیدا له دانوستاندا بوو خسته‌به‌رده‌م بارودۆخێكی ئاڵۆز و ئه‌زموونێكی گران چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاده‌میزادی تێدا بێت ناچار پێویسته كاروباری رێكبخرێت" (به‌زاز، ٢٠١٦). ئه‌م تێكسته تاقانه‌یه، كه هه‌ڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌رێمی له‌سه‌ر بیناكراوه، و بووه به بناغه‌ش بۆ ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، له ٨ی٤ی١٩٩٢ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی-یه‌وه نووسراوه. ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنجه، ئه‌م ده‌قه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌یه‌وێت بڵێ كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌عس داموده‌زگاكانی خۆی له باكوری عێراق نهكشاندایهتهوه، بۆشایی بێ وێنه‌ی حوكمڕانی دروست نه‌بوایه، و دانوستانی به‌ره و به‌غدا نهبچڕایه، ئه‌وا پێویست نه‌بوو هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت؛ به‌پێی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی، دروستبوونی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نه‌بووه كه به‌ره‌ی كوردستانی مه‌به‌ستی بووبێت دروستی بكا، به‌ڵكو دۆخی ئاڵۆزی پاشه‌كشێی "دایه‌ره و فرمانبه‌ران"ی میری، وایكردوه كه كورد بیه‌وێت خۆی حوكمی خۆی بكات.
جگه له تاڵاوێكی بێ كۆتا كه ئه‌م ده‌قه‌ی به‌ره ده‌یخاته به‌رده‌م خوێنه‌ران، ئارگیومێنتی ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌یه كه نه‌بوونی ژێرخانی فیكری بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م له‌دایكبوونی سیستمێكی سیاسی ته‌ندروست بووه له‌م ناوچه‌یه‌دا.
رۆحییه‌تی حزبگه‌رایی
بۆ ئه‌وه‌ی رێ له دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و كولتوری سته‌مكاری بگرێت، جۆرج واشنتن ئاماده نه‌بوو بۆ جاری سێهه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكاته‌وه. به‌م پێیه، له (نامه‌ی ماڵئاوایی) دا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڕێ و هاونیشتمانیانی كرد. رۆحی په‌یامه‌كه‌ی بریتی بوو له به‌رجه‌سته‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی حزبایه‌تی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تسازی. "پێشتر باسی ئه‌و مهترسییانهم كرد كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌و حزبانه هۆشدارییم دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكاریی جوگرافی دروست كراون".
یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه زیانهێنهكانی رۆحییه‌تی حزبگه‌رایی چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو. "به‌و په‌ڕی داخه‌وه، حزبگه‌رایی گه‌وره‌ترین دوژمنی حكومه‌ته ههڵبژێردراوهكانه. بردنه‌وه‌ی به‌نۆره‌ی حزبێك له حزبێكی تر، كه هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بره‌و پێده‌دا، بۆته هۆكاری ترسناكترین خراپه‌كارییه‌كان. ئه‌م ململانێ حزبییه به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێت به سته‌مكاری و قۆرغكارییهكی فه‌رمی تر و هه‌میشه‌یی تر. ناسه‌قامگیری و به‌دبه‌ختییه‌كانی به‌رهه‌می ئه‌م سته‌مكارییه، هێدی هێدی خه‌ڵك راده‌هێنێت كه له گه‌ڕان بۆ ئارامی و ئاسایش‌دا، ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها به یه‌ك كه‌س بسپێرن و زوو یان دره‌نگ، رابه‌ری حزبێكی به‌هێز یان باڵێكی به‌هێزی ناو حزبێك كه توانا یان شانسێكی زیاتری هه‌یه، ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی به‌سه‌ر داروپه‌ردووی ئازادیی گشتی دا به هه‌ل وه‌ربگرێت".
گه‌وهه‌ری ونبوو:
فیكر، باوكی ستراتیجه. به‌بێ بوونی فیكری ره‌سه‌ن، هیچ ستراتیجێكی مه‌زن له‌دایك نابێت. له‌م دۆخه‌دا، بۆشایی (به‌هه‌شتی ستراتیجی)، به (جه‌هه‌ننه‌می ژیانی ته‌كتیكی) پڕ ده‌كرێته‌وه. له ژیانی ته‌كتیكی دا، كه ته‌كتیك قۆناغێك نه‌بێت له ستراتیجێكی باڵاتر، سه‌ركرده دروست نابێت و، له جێی ئه‌و، بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسی حوكم ده‌كات كه ده‌شێت بڕیاره‌كانی، كاتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌سك و حزبگهرا بن. بڕیاربه‌ده‌ستی له‌مجۆره، گه‌رچی كه‌م نین، به‌ڵام سه‌دان ساڵه له راڕه‌وه‌كانی فیكری سیاسی دا، ره‌وایه‌تییان له‌ده‌ستداوه و، سێبه‌ریان ته‌نها به‌شی خۆیان ده‌كات. بۆ سێبه‌رێكی گه‌وره‌تر كه گه‌لێكی چه‌وساوه‌ی وه‌ك كوردستانی عێراق پێویستێتی، باش وایه له‌ناو رای گشتیدا، هه‌ر بڕیارێكی بڕیاربه‌ده‌ستان، به پێوه‌ری عه‌قڵانی بوون/ ئه‌خلاقی بوون بپێورێت. "ئه‌وه‌ی كه ئه‌خلاق بناغه‌ی هه‌ر حكومه‌تێكی ئازادی جه‌ماوه‌رییه، روانینێكی راسته‌قینه‌یه. هیچ هه‌وادارێكی چاكه‌خواز ناتوانێت بێ باك ته‌ماشای ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه بكات كه بۆ لاوازكردنی ئه‌م بناغه‌یه كار ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ بده‌ن كه له‌پێشترین و گرنگترین ئامانجتان، بریتی بێت له دروست كردنی دامه‌زراوه‌گه‌لێك بۆ فراوانكردن وبڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگایی" به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه. ره‌نگه ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی جۆرج واشنتن، بتوانێت ببێته فریادڕه‌س بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش. رایه‌كی گشتیی به‌ئاگا، ده‌توانێت پله‌ی كارایی سیستمه سیاسییه‌كه بپێوێت و عه‌قڵی گشتیی نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئاشت بكاته‌وه.
ته‌نها له‌م كاته‌دا كه گه‌وهه‌ری ونبووی عه‌قڵ ده‌ركه‌وت و فیكری سیاسی گه‌شه‌ی كرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێی خۆی و، ده‌توانێ ئه‌زموونی ناسه‌ركه‌وتووی (مه‌مله‌كه‌تی كوردستان) و (كۆماری كوردستان) تێبپهرێنێ و ، پرۆسه‌ی به ئهخلاقیكردنی كایه‌ی گشتی و بناغه‌دانان بۆ ده‌وڵه‌تسازی ده‌ست پێ بكات.