رەحیم فەرەهمەند، دامەزرێنەر و سکرتێری یەکگرتووی کوردی لە ئێران، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دامەزرێنەر و سكرتێری جەبهەی یەكگرتووی كوردی لە ئێران و كەسایەتی سیاسیی (رەحیم فەرەهمەند) دوای ململانێیەكی توند لەگەڵ نەخۆشیدا، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی توركیا كۆچی دوایی كرد.

بەپێی قسەی یەكێك لە نزیكەكانی، لەسەر وەسیەتی خۆی بڕیارە تەرمەكەی لە كوردستانی توركیا بەخاك بسپێردرێت.

فەرهمەند دامەزرێنەر و سكرترێری جەبهەی یەكگرتووی كوردەكانە لە ئێران كە بنكەكەی لە تاران بوو لە نەوەتەكانی سەدەی رابردوو، لە شاری مهاباد لە دایكبووە و لە ساڵی 2004 بڕوانامەی دكتۆرای لە پزیشكی ددان لە رووسیا بە دەستهێناوە.

فەرەهمەند لەگەڵ چەندین كەسایەتی سیاسیی كوردی ئێران هەوڵی دابوو لیستێكیان هەبێت بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێران و كاری كرد بۆ دامەزراندنی حزبێك بەناوی ( ئایندە) بەڵام لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە مۆڵەتی كاركردنی پێ نەدرا.