یوسف كیلابی: پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه كه چی‌یان ده‌وێت
یوسف كیلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه یه‌كێكه له بزوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان به "ئه‌وپه‌ڕی خراپ" ناوده‌بات و رایگه‌یاند كه "پێویسته هه‌رێمی كوردستان خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه له‌وه‌ی ئایا ده‌یه‌وێت له عێراق جیاببێته‌وه یاخود وه‌ك هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا مامه‌ڵه بكات".
یوسف كیلابی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی پێشتر به ده‌ستیهێناوه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووربووه به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه و قبووڵ ناكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ستیكرد به ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و یاساكان كه‌وتنه سه‌ر ڕێچكه‌ی ڕاستی خۆیان، به تایبه‌تی دوای ڕزگاركردنی عێراق له چنگی ڕێكخراوی داعش، هه‌رێم ئه‌مه‌ی پێ قبووڵ نییه و ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه پێشترهه‌بوون".
كیلابی وتیشی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه؛ ئایا ئه‌وان چیان ده‌وێت؟ ئایه ده‌یانه‌وێت له عێراق جیاببنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر پارتی كردی و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، یان ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵی بمێننه‌وه و پابه‌ندبن به ده‌ستوری عێراق و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان؟ ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵی دیاریكردووه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زییه‌ت".
له ده‌ستوری عێراقدا مادده‌ی 117 دان به هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نێت وه‌كو هه‌رێمێكی فیدڕاڵی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مادده‌كانی 118 و 119 ماف به پارێزگاكانی تری عێراق ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی نوێ دروستبكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی پارێزگا یاخود یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ماددانه‌ی ناو ده‌ستور، حكومه‌تی عێراق له چه‌ند ساڵێ ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌وڵ بووه‌ته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی به‌سڕا و دروستكردنی هه‌رێمی سوننه له پارێزگاكانی وه‌ك ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین.
به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراق ده‌گرن به‌وه‌ی گوایه ته‌نها ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌ستور جێبه‌جێده‌كه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندن، وه جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140 سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان وه‌ك نمونه ده‌هێننه‌وه.
به‌ڵام یوسف كیلابی ئاماده‌نه‌بوو له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك لێدوان بدات و ڕایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئێستا "زۆر زیاترن" له‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق دیاریكردووه.
ده‌شڵێت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت بزانین له ئێستادا هه‌رێم چی نییه؟ هه‌رێم به‌شداری له هه‌موو شتێكی حكومه‌تی عێراقدا ده‌كات، له‌كاتێدا به‌غدا به‌شدار نییه له هیچ شتێكی هه‌رێم. به‌غدا ته‌نها فه‌رمانبه‌رێك یان پۆلیسێكی له‌هه‌رێمدا نییه. من باوه‌ڕم وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دراون به هه‌رێم له هیچ شوێنێكی ئه‌م دونیاییدا نه‌دراون به هیچ هه‌رێمێك له‌ناو وڵاتێكی فیدراڵیدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له ئێستادا هه‌رێم هه‌یه‌تی هه‌ندێك له وڵاتانی جیهان نیانه. بۆیه من پێموایه ده‌بێت هه‌رێم خۆی یه‌كلاییبكاته‌وه، ئایا ده‌یه‌وێت جیاببێته‌وه، یان ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی عێراق بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ندبێت به ده‌ستووره‌وه، به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له ئاژاوه‌نانه‌وه و شه‌ڕانگێزی ئه‌وا به هه‌موو پێوه‌رێك دووچاری زیانێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه".
یوسف كیلابی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی وهه‌رێمی كوردستانی به "زۆر خراپ" ناوبرد و پێیوایه كه "به‌رده‌وام حكومه‌تی هه‌رێم سكاڵای ئه‌وه ده‌كات كه به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی زه‌وت بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌و لایه‌نه‌ی كه زۆر په‌رۆشه بۆ هه‌رێم، حكومه‌تی عێراقه. حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم له ڕاستییدا ته‌نها له‌لایه‌ن یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك لایه‌نی سیاسی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه. چونكه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، كێشه‌كه ته‌نها له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانه؛ به داخه‌وه شێوازی ئیداره‌دانه‌كه‌ی هۆكاربووه بۆ شكستهێنانی له هه‌ندێك دۆسییه‌دا".
یوسف كیلابی راشیگه‌یاند كه "ئه‌و قسه‌یه ڕاست نییه كه ده‌ڵێن عێراق ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، ئه‌وه‌ی پابه‌نده به ده‌ستووره حكومه‌تی عێراقه، ئه‌و قسانه ته‌نها پارتی ده‌یكات، ئێمه گوێمان له براده‌رانی یه‌كێتی و گۆڕان نه‌بووه كه به‌غدا تۆمه‌تباربكه‌ن به پێشێلكردنی ده‌ستوور. ئه‌وه‌ی ڕاستییه ئه‌وه‌یه كه پارتی پابه‌ند نییه به ده‌ستووری عێراقه‌وه. ئێمه هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان خۆشده‌وێت، چونكه ئه‌وان به‌شێكی نه‌بڕاوه‌ن له عێراق؛ خه‌ڵكی كوردستانیش خه‌ڵكی خۆمانن و ڕێزیان لێده‌گرین".