ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لیستەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات و لەناو كاندیدەكانی لە بازنەی سلێمانی، هیچ كەسێكی دیار و بەناوبانگی تێدا نییە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی 38 كاندیدی هەیە، بەڵام لەناو كاندیدەكانی هیچ ناوێكی دیار بوونی نییە و تەنها كادرەكانی ئەو حزبە كاندیدەكانیان دەناسن.

سنورمیدیا ئەوەشی زایوە، پارتی پلانی ئەوەی هەیە لە سلێمانی تەنها بەپێی ژمارەی دەنگەكانی كورسی بەدەست بهێنێت، ئەویش تەنها لەناو سەنتەری شاری سلێمانی.

 

3ـی ئادار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 10ـی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەشكراوە و كورسییەكانیش بەم شێوەیەیە (سلێمانی 38 كورسی، هەولێر 34 كورسی، دهۆك 25 كورسی و هەڵەبجە 3 كورسی).