مانگێك و 11 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە و دیاریش نییە كەی بەغدا پارە دەنێرێت بۆ هەرێم.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بە سنورمیدیای راگەیاند، هەرچەندە وابڕیاربوو ئەم هەفتەیە بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام ناردنی ئەو پارەیە دوادەكەوێت بۆ مانگی داهاتوو.

سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، بەغدا بڕیاری ئەوەی داوە سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنیشی وەزارەتی دارایی دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2024.

كۆتا جار ڕۆژی 13-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەكانیش بۆ ئەوە دەچن مووچەی مانگەكانی 10-11-12ی 2023ی فەرمانبەران دابەشناكرێت و دەبێتە قەرز لای حكومەتی هەرێمی كوردستان.