دڵشاد مه‌جيد1/2/2020 2913 جار بینراوە

دوای خۆکشاندنەوەی باڤێل لەپۆستی سکرتێری یەکێتی.. ئێستا کێشەی جێگرەکان لەنێوان (فرە جێگری و دوو جێگری دایە)..!!

لەدوا کۆبوونەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێیی یەکێتی، باڤێل تاڵەبانی لەژێر گوشاری لاھور شێخ جەنگی.. دەستبەرداری پۆستی سکرتێری یەکێتی بوو بۆ بەرھەم ساڵح ..

 

🔴 کێشەی خۆ پاڵاوتنی باڤێل تاڵەبانی بۆ ئەو پۆستە، لەسەروبەندی گۆنگرە سەرھەڵدەدات.. ھەربۆیە لەناو کۆنگرە ئەو کەسانەی خۆیان دابووە پاڵ باڤێل، نەیانتوانی جارێکی تر بگەنەوە سەرکردایەتی وەک ( سامان گەرمیانی و بارزانی ئەحمەد کوردە و ئیسماعیل محمود و چەند کەسێکێکی تر)..


جگەلەمە لاھور ڕێگری سەرەکی بوو لەبەردەم خۆ پاڵاوتنی باڤێل بۆ ئەو پۆستە.. چەندین جار ھەرەشەی کردووە، ئەگەر ھەر کەسێک جگە لە (بەرھەم ساڵح )خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات ( ئەوا ئەویش ، واتە لاھوریش خۆی کاندید دەکا..!! )


چاكیش دەزانن کەس لەبەردەم لاھور خۆی ناگرێ.. پارتیش حەزناکا لەم قوناغە لاھور کەسی یەکەمی یەکێتی بێ..

🔴کێشەی جێگرەکانی سکرتێری یەکێتی ..!!

 

لاھور شێخ جەنگی و باڤێل تاڵەبانی، دەیانەوەی سکرتێری گشتی یەکێتی تەنیا دوو جێگری ھەبێ، جێگرەکانیش ھەر بەخۆیان بن..

 

▪️بەڵام کۆسرەت رەسوڵ بە مەبەستی مسۆگەرکردنی شوێنێک بۆ شاڵاوی کوری وەک جێگیر، لەگەڵ بیرۆکەی ( فرە جێگرییە..!).

 

▪️کەرکوکیەکانیش دەیانەوێ . (سکرتاریەتی یەکێتی - یا لەشێوەی لێپسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی) بۆ رەفعەت عبداللە مسۆگەر بکەن.. ئەویش وەک جێگرێک دەستنیشان بکرێ.
▪️کوتلەی سێیەم کە دلێری سەید مەجید سەرپەرشتی دەکا لەگەل ھاوڕیانی بەرھەم و کۆنە مەکتەب سیاسیەکان ، دەیانەوێ پۆستێکی جێگریش بۆ عیماد ئەحمەد بکەنەوە.. بەبیانووی ئەوەی کاتێک بەرھەم ساڵح لەبەغدابێ دەبێت یەکێک کارەکانی بۆ بەڕێوە ببا، کە ئەویش عیماد ئەحمەدە..

 

▪️ئەم سێ تاقمە باش لەوە گەیشتوون، کە لاھور و باڤێل لە غیابی بەرھەم ساڵح لەبەغدا، ئەوان ئەم دوو کەسە، دەبن بەبڕیاردەی حەقیقی یەکێتی.
بۆیە ئەوان لەگەڵ فرە جێگرین، تا ئەو دووانە( لاھور و باڤێل) بەتاکڕەوانە کۆنتڕۆلی یەکێتی نەکەن..

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure