دابان محه‌مه‌د 1/2/2020 209 جار بینراوە

بۆ چاكسازى قورسه‌ ؟

 

به‌رپرسێك له‌ ترۆپكى ده‌سه‌ڵات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌ كێڵگه‌یه‌كى غازدا ته‌واو بوه‌ قه‌یرانێك له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌خوڵقێنێت و هاوڵاتى باجه‌كه‌ى ده‌دات، بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ كێڵگه‌یه‌كدا، تا ئاستى پێكدادانى چه‌كدارى ده‌ڕوات و برینداریشى ده‌بێت! نیوه‌ى زیاترى كێڵگه‌كانى نه‌وت و گاز، چه‌كدارى ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس ده‌یپارێزێت و ئاماده‌نین ڕاده‌ستى دام و ده‌زگاى فه‌رمى بكه‌ن.

 

((په‌نا بۆ كاره‌با ده‌به‌یت، هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ستانى وێستگه‌كانى كاره‌بات لێده‌كرێت، په‌نا بۆ نه‌وت ده‌به‌یت حكومه‌ت نایدات و له‌ بازاڕیشدا دوو هێنده‌ى نرخى بازاڕى جیهانیه‌، په‌نا به‌ غاز ده‌به‌یت قه‌یران دروست ده‌بێت و به‌ چه‌ند قاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ده‌ستت ناكه‌وێت))

 

تا ئه‌م ساته‌، له‌ كۆى زیاتر له‌ 1 ملیار دۆلارى داهاتى مانگانه‌، چاكسازى له‌ یه‌ك سه‌نت له‌ داهاتى ئه‌م هه‌رێمه‌ نه‌كراوه‌ !!! به‌ بێ ده‌ستبردن بۆ چاكسازى له‌ داهاتى نه‌وت، داهاتى ناوخۆ، داهاتى خاڵه‌سنورییه‌كان، باج و ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت، هه‌ر چاكسازییه‌كى تر هیچ له‌ ژیان وگوزه‌رانى خه‌ڵك ناگۆڕێت، به‌ بێ چاكسازى له‌ خه‌رجى موچه‌، خه‌رجى به‌كار بردن خه‌رجى وه‌به‌رهێنان و خه‌رجى پرۆژه‌كان، ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك له‌ ئێستا باشتر نابێت، هیچ مانعێك نیه‌ بۆ ده‌ستبردن بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ و هه‌وڵه‌كانمان تیژتر ده‌یكه‌ین بۆ هه‌ریه‌ك له‌و بوارانه‌...

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure