داهۆ سالم13/1/2020 217 جار بینراوە

‎ ئیسرائیل و ئێران، لە خومەینیەوە بۆ بەھاری عەرەبی

 


‎پێش ھەموو شتێک ئەوەی لەم ناوچەیە ئەمەریکا دەیکات بەنوێنەرایەتی ئیسرائیلە و ھەرچییەک ئیسرائیل بخوازێت لە ڕێگەی ئەمەریکاوە جێبەجێی دەکات لەبەر شاردنەوەی ئامانجە ڕاستەقینەکە کە بەرژەوەندی و ئاسایشی ئیسرائیلە. بۆیە چاوپۆشی ئەمەریکا لە ڕووخانی "شا" سەرەتای پرۆژەی بەرقەرارکردنی ئاسایشی ئیسرائیلە. جا لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئێسلامییەوە بە ڕێبەرایەتی خومەینی لە ساڵی ١٩٧٩ وە تاکو بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ دا، ھەرچی ناکۆکی و شەڕی لافیتە و ڕاگەیاندن ھەبووە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دا، تەکتیک و ڕەواڵەتی بووە، لە بنچینەدا بە ووردی ئاگایان لە سیتراتیژ و خاڵە ھاوبەشەکانی نێوانیان ھەبووە. لە مەیاندا بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی، دەبوو ئێران ھەمیشە وەک دژ و نەیاری ئیسرائیل دەرکەوێت، ئەگینا ڕیسواییەکەی "ئێرانگێت" لە ساڵانی جەنگی ھەشت ساڵەی عێراق ئێراندا، کە دەرکەوت ئیسرائیل چەکی بۆ ئێران ناردووە، باشترین بەڵگەیە بۆ زەمینەی ھاوبەشی نێوان دوو سیستمی ئایینی کە خۆی لە دەوڵەتی یەھود و دەوڵەتی شیعیدا دەبینییەوە و ھەردووکیشیان چاویان لە خاکی بەرەی سێیەمە کە ووڵاتانی سوننی ناوچەکە و بلۆکی عەرەبییە. بەڵام بە ڕووداوەکانی بەھاری عەرەبی ئیتر کێرڤی مەترسی عەرەبی بۆ سەر ئیسرائیل تا ئاستێکی زۆر ھاڕەی کرد و ڕەوییەوە. لێرە بەدوواوە ھاوکێشەکە گۆڕانی بەسەردا ھات و ئینجا نۆرەی ھاتنەپێشەوەی ململانێی نێوان ڕەگەزەکانی ناو خودی بلۆکی براوەیە کە ئێران و ئیسرائیلە. وێڕای گۆڕانی ڕۆڵی کاراکتەرەکان، سەرکەوتنی بەرەی یەھودی-شیعی
‎بەڵام ئەمەریکا و ئیسرائیل تا ئێستاش بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و لەبەرچاوگرتنی ئاییندەی دوور، پێویستی بە ڕژێمێکی خاوەن باکگراوەندێکی مەزھەبیە لە بلۆکی شیعیدا جونکە نابێت نە بەرەی شیعی بەتەواوی ببێتە خاوەنی گۆڕەپانەکە و نە بەرەی سوننیش. بەڵام دەستڕاگەیشتنی ڕژێمی ئێران بە چەکی ئەتۆم ھێڵی سورە و تەکتیک نیە، ئەو مەترسییە سیتراتیژە، واتە ھەڵپەی ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم کۆتای بە چاوشارکێی سی ساڵەی نێوانیان دێنێت. ئیسرائیل لەمەیاندا سازش ناکات. ڕاستە بەجۆرێک لەجۆرەکان دەستوەردانی ئێران فراوان بووە بووەبە مایەی سەرئێشە و گلەی لای دۆستەکانی ئەمەریکا لەناوچەکەدا وەک سعودییە و میسر و ووڵاتانی تری عەرەبی بۆیە دوای بەرگرتنی ئێران لە بوون بە خاوەن چەکی ئەتۆم ئەیانەوێ ستۆپیشی پێبدەن لەو ھەموو جوڵەیەی لە عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن ئەیکات بەڵام ئەمەیان کەمتر جێی بایەخی ئەمەریکا و ئیسرائیلە زیاتر لەبەر دڵی دۆستەکانی ئەمەریکایە لە کەنداودا.

 

بۆیە ئێران ھەوڵی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆم دەدات چونکە بەدەستھێنانی بۆمبی ناوکی، واتە بوون بە جەمسەرێک کە چیدی خۆی توانای پاراستنی پێگەی خۆی دەبێت نەک تەنھا سوود لە کەلێن و درزی نێوان بەرە جیاوازەکانی ناوچەکە وەربگرێت، بە واتایەکی دی ئەگەر ببێت بە خاوەنی جبەخانەی ناووکی دەتوانێت پێویستی بە ناکۆکی بلۆکی سوننی-یەھودی نەبێت بۆ مانەوە. بەڵام دوواجار ناکرێت ھەموو شتێک بکرێت بە قوربانی کورەی ناوکی، بەڵام ھەموو ھەوڵێک دەدات، ڕکابەری دەکات، خۆی ڕادەگرێت و بەرگەی فشارە ئابوری و سیاسییەکان دەگرێت، چاوەڕێی گۆڕانکاری لە کۆشکی سپی و ئەنجامی ھەڵبژاردنی نۆڤامبەری ٢٠٢٠ دەبێت، ھیوای بەوەیە ئەگەر کاندیدی دێمۆکراتەکان بگاتە کۆشکی سپی دەرفەتێکی تری بۆ دێتە پێش بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە ئەتۆمییەکەیەوە، بەڵام ئەمەش ھیوایەکی کەمی لەسەر ھەڵدەچنرێت چونکە ئەستەمە ھیچ ئیدارەیەک لە کۆشکی سپی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێکەوتننامەیەی ئیدارەکەی ئۆباما پێی ڕازی بوو. تاران لە پەیامی واشنتۆن تێدەگات کە تا ئێستاش گوتاری بەرپرسانی واشنتۆنیش ھەر ئەوەیە کە ئامانجیان گۆڕینی ڕەفتاری ڕژێمی تارانە نەک خودی ڕژێم.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure