ڕێبەر حەسەن12/1/2020 174 جار بینراوە

شیکاری ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران

 

پێش ئەوەی بچینە سەر باسەکە ، زەروورە مێژووی ڕووداوەکان لە ڕابردودا وەک خۆی بزانین و گەڕانەوەیەکی خێرا بۆ ئەنجام و هۆکاری بابەتەکان بکەین ، پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم ، ئەمریکا وەک هێزێکی گەورە و کاریگەر دەرکەوتو بوو بە خاوەنی بڕیار لە پرسە سیاسیەکاندا و توانی بەرەیەکی فراوان بۆ جەمسەرگیری خۆی دروستبکات و لەگەڵ زلهێزەکانی ڕۆژئاوادا ببێتە هاوپەیمانی ستراتیژی ، دوای ئەوەی شەڕی سارد دەستی پێکرد ئەمریکا توانی براوەی ئەم شەڕەبێت و کۆتایی بە بلۆکی کۆمۆنیزمی جاران و یەکێتی سۆڤێت بێهێنت و دابەشی بکات بەسەر چەندین دەوڵەتی نوێدا ، کەوتە دژایەتیکردنی فیکر و ئایدیای کۆمۆنیزم لەن جیهاندا و هەموو بڕوا و سیمبول و پەرچەم و هێما و ئاماژەکانی فیکری کۆمۆنیزمی تواندەوەو لە هاوکێشە سیاسیە جیهانیەکان خستیە دەرەوە ، ئەم کارەشی لەڕێگای چەندی کەناڵی جۆراو جۆرەوە کرد ، هەروەها زۆر لێزان و ژیرانە توانی سوود لە ئاین وەربگرێت و بیخاتە خزمەت ئەو ئایدیا نوێیە کە خۆی ڕابەرایەتی دەکرد (لیبرالیزم)


دروستکردن و گەشەکردنی هێزە ئایدۆلۆژیاکانی وەک ئیخوان و سەلەفێت و شیعەگەرایی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ، بە کۆمەک و پشتیوانی ئیمپریالیزم بووە بەسەرکردایەتی ئەمریکا ،
توانی لە ڕێگەی ئاین و مەزهەبەوە فیکری کۆمۆنیزم لە ناوچەکەدا قێزەون بکات و گەشە بە سیستەمی سەرمایەداریی خۆی بدات ،

 

ئایا ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاستەقینەیە یاخود ساختە و دروستکراوە ؟
بۆ قسەکردن لەسەر ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ، دەبێت تۆزێک بگەڕێنە دواوە بۆ سەرەتای چۆنێتی دروستبونی ئێرانی پاش شا لە ساڵی ۱۹۷۹ ،


بە بڕوای من دژایەتی نێوان ئەو دوانە جگە لە سیناریۆ و شانۆگەریەکی درێژخایەن هیچی دیکە نیە ، بەرمەبنای ئەو هەلومەرجەی لەناوچەکەدا هەیە ، ئێران بۆ مانەوەی بەردەوامی ئەم نیزامە ئاخوندیە پێویستی بە دوژمنێکی وەهمی هەبووە ، هەروەها ئەمریکاش بۆ مانەوەی لە ناوچەکەدا و زیاترکردنی هەژمونی خۆی پێویستی بە بەهانە هەبووە ، ئەمە خاڵە جەوهەری و هاوبەشەکەی نێوانیان بووە ، گەر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی هەردوکیان بکەی هەر لەسەرەتای دروستبونی شۆڕشی ئێران بە ڕابەرایەتی خومەینی تاکو ئێستا ئەمریکا و ڕۆژئاوا هاوکار و پشتیوانی ئێران بوون ، پاشان ئێران بە درێژایی ٤٠ ساڵی ڕابردوو نەبووەتە مەترسی جدی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ، بۆ نموونە مەترسی نەبووە لەسەر ئیسرائیل ، یاخود مەترسی جدی نەبوە لەسەر بەرژەوەندی وزە لەناوەچەکەدا ، کە ئەم دووە هێڵی ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا ،


واتا ئەم ململانێ ساختەیە بە لێتێگەشتنی هەردوولا بووە بەرمەبنای پاراستنی بەرژەوەندێکانیان لە ناوچەکەدا ، کۆتا ڕووداوی نێوانیان کە شۆکی دروستکرد کوشتنی قاسم سلێمانی بوو کە بە دڵی نیزامی جموری ئیسلامی ئێران دادەنرێت ، دەرئەنجامی ئەم کوشتنە ئەوەمان بۆ نمایش دەکات ، کە ئەم ڕووداوە بە ئۆکەی تەرەفێکی سیاسی ناوخۆی ئێران بووە ، کوشتنی قاسمی سولێمانی سەرەتایەکی ڕیشەیە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم نیزامە سیاسیە کە ٤٠ ساڵە لە ئێراندا حکومدەکات ،


هەروەها ئەم ڕووداوە سیاسیانەی ئێستا وادەکات لە ۸ ساڵی داهاتوودا گەورەترین وەرچەرخانی سیاسی و کلتوری وکۆمەڵایەتی لە ئێراندا ڕوودەدات ،

ڕایەک باو هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا چ پێویست دەکات بەم جۆرە مامەڵەی سیاسی بکات هەم لەگەڵ ئێراندا و هەم لە ناوچەکەدا ، چونکە هەم خاوەنی هێزێکی زەبەلەحە و هەم بە تریلۆن دۆلاری سەرفکردوە ،


لە ئێستادا هەلومەرجەکە و هاوکێشە سیاسیەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە و فرەجەمسەری دروست بووە بۆیە ئەمریکا دوبارە کەوتۆتەوە جوڵە

لەڕابردودا ئەمریکا هەرچی سەرفکردوە بە خێری نەکردوە لەبەرامبەردا سەروەری یەکەمی لەناوچەکە وەرگرتوە
پاشان هەموو فۆکسەکە لەسەر ئێران و شەڕی تیرۆرە ، بەڵام ئەمریکا بۆ ململانێ و شەڕێکی شاراوە پێویستی بە ئێرانە ،
گەورەبونی چین و هندستان لە ڕوی ئابوری و تەکنەلۆژیاوە و پێشکەوتنی پاکستان لەڕوی مەنزومەی بەرگری و چەکی ناوەکی و ئەتۆمەوە ، ترسە گەورە و جدیەکەی ئەمریکایە ،
ئێران دەروازەی گەشتنە بەم وڵاتانە و دەبێت بیکات بە دۆست و هاوپەیمانی خۆی ،
پێش ئەوەی ململانێ گەورەکە دەستپێبکات .

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure