بڵێسە جەبار فەرمان3/1/2020 138 جار بینراوە

جەنگی دراوسێکان لە نێوماڵی عیراق

ساڵانێکە عیراق بووە بە مەیدانی جەنگی ساردی بازگانی و ھەواڵگری وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەو جیھانی.

 

وڵاتانی ناوچەکە وە ھەروەھا وڵاتانی زل ھێز لە ھەوڵی مانەوە و بەھێزکردنی ھەژموونی خۆیانن لەسەر عیراق بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان.


شاراوەش نیە کە حزب و لایەنە عیراقیەکان ھەندێکیان بە ناچاری و ھەندێکیان بۆ مانەوەی خۆیان و ھەندێکیشیان لە رووی ئایدولوژیەت و وەلائەوە ھاوکاری ھێزە دەرەکیەکانن.


ئەوەی بۆ ئێمەی کورد گرنگە پاراستی ھاوسەنگییە و خۆ تێوەنەگلانە لە شەرێکی دەرەکی کە لەسەر خاکی عیراق بەڕێوەدەچێت.

روداوەکانی ئەم چەند حەفتەیی رابووردو شەری ساردی نێوان ئێران و ئەمریکای بردە قوناغێکی ترەوە.


رونە کە ئیران ھەموو ھەوڵێکی خۆی دەدات بۆ بەگژدا چوونەوەی ئەمریکا و اسرائیل لەدەرەوەی خاکی خۆی.


ئەمریکا بەرەو ھەڵبژاردن ھەنگاو دەنێت و روونە ھەموو کاتێک پێش ھەڵبژاردنەکان سەرۆکەکان بۆ دووبارە کاندیدکردنەوەیان جەنگێک دەخولقێنن و ھەوڵ ئەدەن ھەژموونی ئەمریکا بەسەر ناوچەکە زیاد بکەن بۆ بەدەست ھێنانی دەنگ.


بەنیشان گرتنی قاسمی سلێمانی و سەرانی حشدی شعبی کە لێدانە لە شکۆی ئێران لە ناوچەکە، ترامپی بە چەند مایلێک بردە پێش رکابەرەکانی لە ھەڵبژاردن.


بە پێی ھەموو زانیاریەکان ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر ھەنگاو دەنێت ھەربۆیە ھەرێم دەبێت خۆی بۆ ھەموو ئەگەرەکان ئامادە بکات و ھەوڵی پاراستنی پەیوەندیەکانی بدات. ھەروەھا پارستنی ئابوری خۆی لە ئەگەری دابەزینی نرخی دراوی عیراقی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure