هێرش عه‌بدولرحمان8/11/2019 85 جار بینراوە

دەسپێکی شەڕەکەی کۆنگرس و ئەنجومەنی پیران.

چوارشەممەی داھاتوو تەواوی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ لێسەندنەوەی متمانەی سەرۆکایەتی لە ترامپ كراوەدەبێت، وە ھەمووکەس دەتوانێت بەشداربێت و، میدیاکان ئامادە دەبن، تا دەنگدەری ئەمریکی بەرچاوڕوونبێت کە ئەوەی ترامپ کردویەتی یاسا شکێنی و ڕێزنەگرتنە لەدەستور. تا کۆتایی ئەم مانگە بەڵگەکان دەکرێتە فایلێک. دیموکراتەکان خۆیان ئامادەدەکەن تا لەکۆنگرێس دەنگی لەسەربدەن، کە تێیدا زۆرینەن.

دوای ئەوەی یاساکە دەچێتە ئەنجومەنی پیران لەوێش پێویستی بە ٦٧ دەنگە، کۆماریەکان لەو ئەنجومەنە زۆرینەن، ئەوەی ئێستا دیموکراتەکان دەیانەوێت بیکەن کە کۆماریەکان بێنە سەر ئەو بۆچونەی خۆیان کە نابێت ھیچ سەرۆکێکیتر کە ھات وەک ترامپ ڕێز لەدەستور نەگرێت و، بێ گەڕانەوە بۆ کەس ھەنگاوی ھەڵەبنێت کەدیموکراسی و سەروەری ئەمریکا بخاتە خەتەرەوە، تا کاتی کریسمس ئەو کەیسە بەردەوام دەبێت. دیموکراتەکان ھەموو شتێک دەکەن تا ترامپ نەبێتەوە بە سەرۆک، ترسیشیان ھەیە لە بونەوەی بەسەرۆک

ئەنجومەنی پیران بریتییە لە ١٠٠ کورسی، ٤٧ ی دیموکراتەکان، ٥٣ ی کۆماریەکان.

دیموکراتەکان پێوستیان بە ٢٠ دەنگی کۆماریەکانە تا ترامپ لەکورسیەکەی دوور بخەنەوە.

پرۆسەکە بەم شێوەیەیە.

٭ شەش لێژنە لێکۆلینەوەیان دەست پێکردوە.

٭ ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت دەنێردرێتە کۆنگرێس بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارەکە، پێویستی بە ٢١٨ دەنگە.

٭ دادگاییەکە لە ئەنجومەنی پیران دەست پێدەکات و پێویستی بە ٦٧ دەنگە ئەگەر مسۆگەر بوو لەپۆستەکەی لادەبرێت و، ( مایک پێنس )ی جێگری دەچێتە شوێنی تا ھەڵبژاردنی داھاتوو.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure