سەردار محه‌مه‌د عه‌لی6/11/2019 340 جار بینراوە

دایکم بۆ فرۆشتن نی یە؟ نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردە

 

بەڕێز وەزیری پەروەردە من ناوم (سردار محمد علی)ە، ماوەی نۆ ساڵە دایکم نەخۆشەو لەسەر جێگەیەو بەتەنها پێکەوە دەژین، ئەم نۆ ساڵە بە دۆخی زۆر سەخەتدا تێپەڕێوم و لەگەڵیشیدا خزمەتی دایکم دەکەم و هەست بە ئاسودەییەکی زۆری دەرونی و ویژدانی ئەکەم، تەنانەت بەرپرسانی پەروەردەی و زۆرێک لەخەڵکی کەلار ئەو بابەتە ئەزانن ، دوای ئەو هەموو ماوەیە زانیم کە بڕیارێک هەیە بۆ ئەوەی کەسێک ئەگەر ئەرکی بەخێوکەری کەسێکی لەئەستۆبێت و تەنانەت دایکی من ڕێژەی کەم ئەندامی لەسەدا سەدە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی من بەپێی نوسراو سەرجەم ڕێکارەیاسایی پەروەردەی وتەندروستی یەکانم کروەوەو دوای ماوەیەک چاوەڕوانی لە وەزارەتەکەی بەڕێزتان وەڵامم وەرگرتەوە چونکە دایکم پیرەو لەسەروی تەمەنی 55 ساڵی یە پێویست ناکات من بەخێوی بکەم و دەبێت بخرێتە خەڵوەتگەی پیری، بۆیە من ئامادەم لەپیشەکەم فەسڵ بکرێم، بەڵام ئامادە نیم دەستبەرداری دایکم ببم و تەنها سەرچاوەی داهاتیشمان ئەو موچەیەیە، بۆیە بە هیوام چاوێک بەبڕیارەکەتاندا بخشێنن و ئەم ئەرکە پیرۆزە جێبەجێبکەن بە مۆڵەتدانم بۆ چاودێری کردنی دایکم، هەروەک چۆن بەڕێزتان پێشتر بەڵێنتان دابوو کە ئەو کارە دەکەن و مۆڵەتم دەدەن ......

 

من ئێستە دوو ڕێگام لەبەردەمە یان ئێوەی بەڕێز مۆڵەتم دەدەن و وەک چاودێر خزمەتی دایکم بکەم کە ئەوە جێگای ڕێزە ، یان ئەوەتا من دەستبەرداری دایکم ببم و دەوام بکەم کە ئەوە قەت ناکەم، هیواخوازم بەڕێزتان ئەم نوسینە ببینن و کاری پیرۆزی خۆتان بکەن....

لەگەڵ ڕێزم

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure