عه‌دنان كۆچه‌ر 6/11/2019 100 جار بینراوە

هونه‌رى كڕوزانه‌وه‌


ئه‌و دووفاقیه‌ ناو ده‌نێی چی، له‌وكاته‌ى به‌رزترین دامه‌زراوه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى كوردستان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌پێناو یه‌كخستنى گوتار له‌ پێناو له‌شكركێشییه‌كانى توركیا رێكده‌خات‌و له‌وسه‌ریشه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمه‌كه‌ى، جارێك به‌ گه‌شته‌ گوماناوییه‌كه‌ى بۆ قه‌ته‌ر (وه‌ك میدیاى عه‌ره‌بی‌و عێراقی‌و كوردی واده‌نووسێت)‌و جارێكیش تریش به‌ناوى پاكانه‌كردن بۆ توركیاوه‌، وێناى كوردكوژه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ئاكپارتى ئه‌ردۆگان وا وێنا ده‌كات كه‌ دوژمنى كوردى رۆژئاوا نییه‌، به‌ڵكو نه‌یارو ركابه‌ری په‌كه‌كه‌یه‌، ئه‌و لێدوانه‌ پڕ كڕوزانه‌وه‌ى كه‌ نه‌ك هه‌ر هیچ كه‌سێك زاتى ووتنى ناكات، به‌ڵكو له‌میدیاى توركی‌و شه‌قامى توركیاش وه‌ك نوكته‌ى سه‌ده‌ لێكیده‌ده‌نه‌وه‌.


له‌راستیدا مه‌ینه‌تی‌و خه‌مێكى قوڵه‌ له‌سایه‌ى ئه‌و مۆدێله‌ له‌ كوردایه‌تیه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات باس له‌ یه‌ك گوتاری‌و یه‌كخستنى گوتارى نه‌ته‌وه‌یی بكرێت، له‌كاتێكدا توركه‌كان تائێستا خۆیان زاتى ئه‌وه‌ ناكه‌ن، پاساو بۆ له‌شكركێشییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ ببه‌ستنه‌وه‌، كه‌چی سه‌رۆكه‌ عه‌یار بیست‌و چواره‌كه‌ى كوردایه‌تى له‌ باشوور، ئه‌و پاساوه‌ نابه‌جێیه‌ بداته‌ ده‌ست توركیا‌و راى گشتى جیهانیی، له‌كاتێكدا له‌ فه‌رهه‌نگى میدیایی توركیا‌و ئاكپارتیش، هێنده‌ى ئه‌و پرسه‌ به‌دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام‌و ململانێی هه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، هێنده‌ نایبه‌ستنه‌وه‌ به‌ په‌كه‌كه‌وه‌، كه‌چی به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ساكاره‌وه‌، نێچیرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانى رۆژنامه‌نووسیدا پاكانه‌ بۆ له‌شكركێشییه‌كه‌ به‌وه‌ دێنێته‌وه‌ كه‌ توركیا رقی له‌ كوردانى رۆژئاوا نابێته‌وه‌.


ساڵانێكه‌، له‌وكاته‌وه‌ى به‌هاری عه‌ره‌بی سوریاى گرتۆته‌وه‌، هێزه‌ كوردییه‌كانى ئه‌نه‌كه‌سه‌، كه‌ له‌هۆتێله‌ پێنج ئه‌ستێره‌كانى توركیا سه‌رقاڵى ۆرك شۆپ‌و خوانسازی‌و پاره‌چنینه‌وه‌ن له‌سه‌ر حسێبی رۆژئاوا.. له‌راستیدا له‌وكاته‌وه‌ى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى نێچیرڤان‌و كه‌سوكاره‌كه‌ى هێزی رۆژیان بۆ نمایش‌و كلیپ مه‌شق پێداوه‌و هه‌ر خه‌ریكى ته‌خریبن له‌ رۆژئاوا، هیچ خه‌مێكى تریان له‌لا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ تێكدانى رۆژئاوا به‌ولاوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ده‌شێت ئه‌و لێدوانانه‌ وه‌ك درێژكراوه‌ى ئه‌و تیۆرییه‌ ته‌ماشا بكرێت كه‌ خودى قوتابخانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر رۆژئاواى كوردستان‌و پارچه‌كانى تر باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌.


پاساوه‌ لاوازه‌كانى ئه‌و جۆره‌ له‌ فریودانه‌ سیاسییه‌ى كه‌ جه‌نگى رۆژئاوا گرێده‌داته‌وه‌ به‌ په‌كه‌كه‌وه‌، پاساویًكه‌ ته‌نها عه‌لی قه‌ره‌داغی‌و هاوكوفه‌كانى، ئه‌وانه‌ى سه‌رقالًى پاكانه‌و كرٍوزانه‌وه‌ن بۆ ئه‌ردۆگان ده‌یكه‌ن، چونكه‌ بیانووه‌كان هێنده‌ لاواز‌و بێ ئه‌رزشن له‌میدیاى توركیاش كه‌س لایان لێناكاته‌وه‌، چونكه‌ هه‌مووان ده‌زانن كه‌ جه‌نگى ئه‌مجاره‌ى ئۆردۆگان به‌رامبه‌ر رۆژئاوا، به‌ته‌نها گرێدراوى جه‌نگی له‌مێژینه‌ى په‌كه‌كه‌و رژێم نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌خه‌یاڵى بوژانه‌وه‌ى ئیمپراتۆریاى عوسمانى‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى توركیا بۆ خه‌یاڵه‌ كۆنه‌كه‌ى خۆى كه‌ سه‌ركردایه‌تى جیهانى ئیسلامییه‌، ئه‌وه‌ش گوتارێكه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌ ئه‌ردۆگان خۆى‌و نه‌ سه‌رۆك وه‌زیر‌و نه‌ وه‌زیره‌كانیشی نه‌یانشاردۆته‌وه‌، كه‌ گه‌ڕى دووه‌می داگیركاریی به‌دڵنیاییه‌وه‌ باكوری عێراقه‌كه‌ى هاوپه‌یمانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌چی تازه‌ به‌ تازه‌ وه‌ك والى‌و قه‌یوم ئه‌وانه‌ بۆ ستراتیژى شه‌رانگێزى توركیا ده‌كڕوزێنه‌وه‌و پاكانه‌ بۆ داگیركارییه‌كه‌ى ده‌هێننه‌وه

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure