غالب محه‌مه‌د عەلی5/11/2019 125 جار بینراوە

دادگاکان بەرەوە کوێ؟

ئەمە چەندین ساڵە ئێمەکەباسی ناعەدالەتی و نادادپەروەری و بەحیزبی بونی دادگاکانی هەرێمی کوردستانمانمانکردوە، خۆشبەختانە ئێستا بەهۆی ئەو گەندەڵی و ناعەدالەتیەوە كۆمەڵێك لەدادوەران وئەندامانی داواكارانی گشتی سنوری دادگای تێھەڵچوونەوەی گەرمیان و فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان هاتونەتە سەرخەت دژی ئەو نایەکسانی و گەندەڵیە لەژورکانیان هاتونەتەدەروەو مانگرتنیان ڕاگەیاندوە لەبەردەم بینای داواکاری گشتی گەرمیان، ئەمە جێگەی دەست خۆشییە و پێویستە هەمومان هاوڵاتی و ڕێکخراوەکان و نوێنەرەکانی خەڵک و ڕۆژنامەنوسان لەهەرێمی کوردستان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی پشتیوانیان لێبکەین، چونکە چیتر نابێت ئێمە هەر خەریکی گلەی و بۆڵە بۆڵ بین بڵێین زوڵممان لێدەکرێت و کوڕەکانمان بەبێتاوان دەخرێتە زیندان و یاسا سەروەرنیە و دادگا حیزب بەڕێوەی دەبات لەبەرئەوە ئێستا وەرەدەنگ و هەڵوێست وەرگرە، بۆیە گرنگە لەئێستادا بەهەمومانەوە پشتیوانی ئەم دادوەرە بەڕێزانە بین، بۆئەوەی بتوانین وا لەدادگا بکەین بەسەربەخۆی بڕیارەکانی خۆی بدات و یاسا بۆهەموان وەکو یەک بێت، من وەک خۆم پشتیوانیانم و بەپێی یاسا ئەم کەیسە لەبەغداد چیمپێ بکرێت هەموهەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ، وەلێرەوە داواکارم لەئەندام پەرلەمانەکانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەن و هەروەها سەرجەم چین و توێژەکانی گەرمیان پشتگری و پشتیوانیان لێبکەن، چونکە ئەگەر هاتو دادگاکان و دادوەرەکان و داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەمویان بێلایەن بن ئەو کاتە دەتوانین کەیسەکانمان باشتر بجولێنین وە گەندەڵی و زوڵم و ناعەدالەتی کەمتر بێتەوە، یەکێک لەپایەکانی دەوڵەتداری یاسایە گەر یاسا خراپ بەکاربهێنرێت پایەیەکی دەڕوخێت و ماڵوێرانی دروستەبێت.
غالب محمد عەلی
ئەندام پەرلەمانی عیراق

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure