سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم23/10/2019 132 جار بینراوە

كورد و 25ی‌ ئۆكتۆبه‌ر له‌ به‌غدا

بڕیاره‌ هه‌ینی‌ داهاتوو (25 ئۆكتۆبه‌ر) گوڕی‌ دوه‌ه‌می‌ خۆپیشانده‌نه‌كانی‌ به‌غدا و شاره‌كانی‌ باشووری‌ عیراق ده‌ستپێبكاته‌وه‌ ، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری‌ گه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 1ی‌ ئۆكتۆبه‌ر ، كه‌ نزیكه‌ی‌ 150 كوژراو و هه‌زاران برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌ .

 

خۆپیشانده‌ران داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ له‌ سستمی سیاسی و باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ گشتیی‌ هاوڵأتیانیان كرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توندكردنی‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران ، داخوازییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و گۆِرینی‌ سستمی‌ سیاسی‌ و هه‌مواركردنی‌ ده‌ستوور .

 

ئێمه‌ی‌ كورد له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا چه‌ند پرسیارێكمان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌ستپێكی‌ گه‌ڕی‌ دووه‌می‌ خۆپیشاندانه‌كاندا رۆژی‌ هه‌ینی‌ داهاتوو 25ی‌ ئۆكتۆبه‌ر :

 

ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق گۆڕینی‌ سستمی‌ سیاسی‌ وهه‌مواركردنی‌ ده‌ستووری‌ عیراق له‌به‌رژه‌وه‌ندیمانه‌ ؟؟


ئایا به‌ داهاتنی‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ عیراق ، ئێمه‌ی‌ هاوڵأتیانی‌ هه‌رێم چ چاره‌نوسێكمان ده‌بێت ، چ پشك و پریشكێكمان به‌ر ده‌كه‌وێت ؟؟

 

ئایا بێ‌ ده‌نگی‌ وسه‌یركردنی‌ ڕووداوه‌كان له‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ بێ‌ ده‌نگی‌ ئه‌مانپارێزێت له‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ داهاتوو یان ئه‌مانكات به‌ قوربانیی‌ ؟؟

 

ئه‌م پرسیارانه‌ وه‌ڵامی‌ جۆراوجۆر و جیاواز هه‌ڵده‌گرن لای‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ، به‌ڵام گرنگترین پرسیار كه‌ پێویستی‌ به‌ وڵامێكی‌ یه‌كگرتووه‌ ، ئه‌مه‌یه‌ : ( ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا له‌ به‌غدان، له‌ پله‌ و پۆسته‌ جیاجیاكانیانه‌وه‌ به‌ ناوی‌ ئێمه‌وه‌ نیشته‌جێ‌ بوون ، ئایا له‌ ئاستی‌ پێشهات و ڕووداوه‌كاندان ؟؟ )

 

من دڵنیام نوێنه‌ره‌ نیشته‌جێكانمان له‌ به‌غدا بێ‌ ئاگان له‌ چاره‌نوسی‌ گۆڕانكارییه‌كان ، به‌ڵكو شه‌ڕی‌ مان ونه‌مان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سستمه‌ سیاسییه‌ی‌ ئێستای‌ عیراق ئه‌كه‌ن ، له‌سه‌ر هیچ نه‌بێت ، شه‌ڕ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كانیان ئه‌كه‌ن .

 

پێویسته‌ خۆمان ، وه‌ك هاوڵاتیانی‌ كوردستان هه‌ڵوێستمان هه‌بێت ، با پشتگیری‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌غدا بین له‌ گۆڕینی‌ سستمێكی‌ سته‌مكاری‌ چوارده‌ ساڵه‌ ، سستمێكی‌ (به‌ ناو فیدرالی‌) ده‌رچوویه‌كی‌ كوردی‌ زانكۆ وپه‌یمانگاكانی‌ سلێمانی‌ وهه‌ولێر و دهۆك تیایدا دانه‌مزرابێ‌ ، بازرگان و وه‌به‌رهێنێكی‌ هه‌رێم كارێكی‌ بۆ تیانه‌كرابێت ؟ جوتیارێك خێری‌ له‌ ڕه‌نجی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ تیا نه‌بینیبێت ، سستمێك تاپۆكراوی‌ سه‌ر چه‌ند ده‌موچاوێكی‌ دوباره‌بوو بێت ، به‌ناوی‌ كورده‌وه‌ .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure