ئازاد مەحمود20/10/2019 230 جار بینراوە

کورد و ژن کوشتن

 

بیانوی ژن کوشتن لای تاک و عەقڵیەتی زۆرینەی کورد پاراستنی شەرەفە، بەو مانایەی کوشتن شەرەف بەرز ڕادەگرێ و تەنانەت لەهەندێک باردا بکوژ وەک پاڵەوانێک تەماشا دەکرێت، وەک ئەوەی کارێکی گرینگ و تەواو دروستی بە ئەنجام گەیاندبێت. تا كۆمه‌ڵگه‌ كاتى زیاتر ده‌بڕێت و ساڵى زۆرتر جێ ده‌هێڵێت و فراوانتر به‌رووى دنیادا ده‌كرێته‌وه‌، بیانووه‌كان بۆ ژن كوشتن ساده‌و ساده‌تر ده‌بنه‌وه‌، بیربكه‌وه‌ ئێستا ئاماژه‌یه‌كى بچووك، نامه‌یه‌ك، كۆمێنێتك، زه‌نگێكى ته‌واونه‌كراوى مۆبایل، وێنه‌یه‌ك، ره‌نگه‌ ژیان له‌ ژنێك وه‌ربگرێته‌وه‌.



جا هەر ئەو عەقڵیەتی بە پاڵەوانکردنە، وا لە من و تۆ و ئەو و تاک بە تاکی کۆمەڵگە دەکات، لەوەها بارودۆخێکدا ببین بە کەسی پاڵەوان هەر وەک ئەوەی دەیبینی لەجوگرافیا بچکۆلانەکی باشورى كوردستان دەگوزەرێت، تاکی نێر وەها ڕێکخراوە وەک ئەوەی فلتەری هەڵەو نەنگی مێینەکان بێت. ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى زۆرێك له‌ جموجوڵ و ژیان و ئازادیى به‌هه‌ڵه‌ ناساندووه‌و هه‌ڵه‌كه‌سانیش به‌كراسێك پڕ به‌به‌رى مێیه‌نه‌دا دووریوه‌.



جا هەر ئەو نێرینە پاڵەوانە، هەرچییەک دەکات ڕەوایەتی پێ دەدرێ و باجێکی وەها نادات دەرهەق بە هەڵەکانی، کە چەند بار لەهەڵەی مێینە زیاتر زەق و ناشرینە، ئێ هەر ئەمەیە نێر سالاری، مادام تۆ نێری ئیدی خۆت و نێرینەکانی تر حاکم و بڕیاردەرتن.


ئەرێ دەپرسین بۆ هەمان ئەو هەڵە کە دوو ڕەگەز پشکدارن کە نێر و مێن، وەلێ تەرەفی نێر وەک پاڵەوان تەماشا بکرێت و مێیینەکەش بێ حیساب و بێ کیتاب، دەبێ بە کەسی کوژراو لەکاتێکدا لەگەڵ نێرسالارێکدا پشکدار بووە؟ ته‌ماشا ته‌رازووى دادپه‌روه‌رى نه‌ریته‌ به‌ده‌كان، هه‌ڵه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌و تاوان هه‌مان تاوان، بكه‌ریش هه‌ر مرۆڤ، به‌ڵام سزا هه‌مان سزا نییه‌ و بۆ هه‌ندێكیان پاداشته‌ بۆ هه‌ندێكیش تاڵاوى مه‌رگه‌.

هاتنی نامەیەک بۆ مۆبایلی تۆی ئافرەت، ڕەنگە بتکات بە نیشانەی کەسی بکوژ،هیچ نا سڵاوکردنێکی ئاسایی لە هاوپۆلەکەت، یا هاوپیشەکەت دەتخاتە بازنەی بوختان و شەن و کەوکردنی، ئەوەی تۆ دڵداری تۆ خاوەن مەرامی لەو سڵاوکردنە، ماچێک تۆی ئافرەت دەکوژێت. ئه‌وه‌نده‌ له‌ مه‌رگ و كێشه‌وه‌ نزیكیت، ئه‌وه‌نده‌ نزیك نیت له‌ ژیانه‌وه‌، نه‌ریته‌وانه‌كان ناچارت ده‌كه‌ن، چركه‌ به‌ چركه‌ى ژیانت مایه‌ى دوودڵى و دردۆنگى و هه‌ستیاریى بێت.


ئەمانەی کە دەگوترێت ڕەوایەتی دان نیە، به‌ نائاكاریى، بەراوردکارییە، یانی پرسیارە بۆ هەر هەمان کار و گوفتار بۆ تاکی نێر، نەک نۆرماڵە بگرە پیاهەڵدانی باشی بۆ دەکرێت،
دەبێ ئەو یەکسانییەی باسی لێوە دەکرێت ببینرێت لە واقیعدا ڕەنگبداتەوە، نەک هەر قسەی سەر زار بن یا هەر نوسراو بن. واته‌ له‌زه‌مینى كرداردا، هه‌مووان مرۆڤ دۆستانه‌و ژیان دۆستانه‌ تێبفكرین و ئه‌وانى دیكه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنین، نه‌ك ته‌نها به‌ گوفتار.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure