كاوه‌ شێخ عه‌بدوڵا18/10/2019 340 جار بینراوە

دوای کارەساتی کۆتایهاتنی خێزانی ئامانج بابانی، خەریکە ئامانج وەکو تیرۆرست و ژنکوژ و منداڵکوژ دەناسێنرێ.

 

ئەگەر وای دابنێین ئامانج بکوژی هەرسێکیانە، ئامانج لانەی لەبەر ئەوە نەکوشتووە کە ژنە یان خیانەتی لێکردووە بۆ پاککردنەوەی شەرەف ئەوەی کردبێ. ئامانج کوڕەکەی خۆی نەکوشتووە لەبەر ئەوەی منداڵی لانەیە و گومانی لێی هەبووبێ کە کوڕی خۆی نەبێ، ئامانج ئەوان و خۆیشی کوشت لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی بیهێنێتە بەرچاوی کە خێزانە پچووک و تەباکەیان هەڵوەشاوەتەوە و کۆتایی پێهاتووە.

 

ئامانج پێش ئەوەی کۆتایی خێزانە پچووکەکەی ببینێ، خۆی کۆتایی بەهەموو شتێ هێناوە بە خۆیشییەوە.

 

ئەگەر ئامانج زیندوو بمایە دوای کوژرانی لانە و کوڕەکەیان، ئەوکات هەمووان بە جارێ مافی ئەوەمان هەبوو کە بە تیرۆرست و ژنکوژ و منداڵکوژ و خۆپەرستی دابنێین. بەڵام ئێستا ئیتر ئامانجیش کۆتایی هاتووە.

 

بۆیە زۆر خراپە ئامانج بە تیرۆرست و ژنکوژ حساب بکرێ وەکو هەموو ئەو ژنکوژ و منداڵکوژانەی بەناوی شەرەف و نامووس، یان بۆ پارە و ماڵی دنیا ژن و منداڵ دەکوژن.

 

ئامانج بکوژی خۆی و ژنەکەی و منداڵەکەی بوو، تەنیا لەبەر ئەوەی کۆتایی چیرۆکەکە نەبینێ بە زیندووێتی. یەک کەس نییە تەیدی ئەو کارەی بکات و دەسخۆشانەی هەبێ بۆی. بەڵام گوناحە بخرێتە ریزی ژنکوژ و منداڵکوژانی ترەوە کە بە ئامانجی دنیایی ژن و منداڵ دەکوژن.

 

من لە ساڵی 2006ـەوە ئامانج بابانی دەناسم و پێکەوە ئیشی رۆژنامەوانییمان کردووە، پیاوێک بوو زۆر تۆکمە. زۆر بە ئەخلاق و نەرمونیان. ئیشی خۆی دەکرد بەبێ هەڵڵا و قەرەباڵخیی. ئەو ساڵانەی لە NRT پێکەوەبووین، لەسەرشاشە دەمبینی ئیشی کردووە ئەگینا هەرگیز نەمدەزانی کار دەکات چونکە پێوەی دیار نەبوو.

 

بۆ ئەو کێشە خێزانییەی کە بەمدواییە بۆ خۆی ولانە دروست بوو، زۆر کەم لە هاوڕێکانی وردەکارییان دەزانی چونکە وەکو هەمیشە پشوودرێژانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد.

 

زۆ ئازار دەچێژم کە هەندێ کەس بە ژنکوژ و منداڵکوژ ناوی دەبەن بەبێ ئەوەی جیای بکەنەوە ئەم بۆچی بووەتە بکوژ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure