ئه‌كره‌م صاڵح13/10/2019 133 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر جه‌نگ روونه‌دات .


رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی گرنگی هه‌لكه‌وته‌ی جوگرافی و ئاڵۆزی پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌‌یه‌ی له‌مێژوودا هه‌میشه‌ جێگه‌ی ململانیه‌ی توند و پێكدادانی خوێناوی بووه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ری كێشاوه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ .


ناوچه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی جیهانی سه‌رده‌م له‌بری گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن ڕۆژ له ‌دوای رۆژ شه‌ڕ و ئاڵۆزی به‌رۆكی ده‌گرێت.


كوردیش وه‌ك ته‌نها پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی بێ ده‌وله‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه‌ باجی ململانیه‌ی نه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ باڵاده‌سته‌كانی داوه‌ .


نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس وێڕای ململانێ توندی مێژووی نیوانیان به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر خاكی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فراوانخوازی له‌سه‌ربكه‌ن هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستن كه‌ خاكی كوردستانیان سه‌دان ساڵه‌‌ داگیر و دابه‌ش كردوه‌, به‌لكو ده‌یانه‌وێ دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ش به‌یه‌كجاری بگۆڕن و كورد په‌رته‌وازه‌و سه‌رگه‌ردان بكه‌ن .


په‌لاماری ١٦ ئۆكتوبه‌ر پلانیكی ئیرانی بوو به‌هاوكاری خاكفرۆشان كه‌بووه‌ هۆی داگیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا ٥١% خاكی باشوری كوردستان كه‌له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردودا له‌سه‌ر زه‌وی گۆرانكاری به‌جۆرێ رویداوه‌ نزیكه‌ی ٢٥% خاكی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كوردی تیدا نه‌ماوه‌ هیشتاش له‌ ژێر فشاردا كورد هه‌ر به‌ره‌و سه‌ر ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌ , هاوكات داگیركردنی عه‌فرین و په‌لاماردانی رۆژئاوا له‌ئیستادا به‌شێكه‌ داگیركاری نوێی تورك له‌چوارچیوه‌ی هه‌مان پلانی نوێی فراوانخوازی سه‌فه‌وی و عوسمانی به‌ فۆرمێكی جیاواز له‌ ڕابردوو كه‌كۆتایه‌كه‌ی دیارنیه‌ . ڕه‌نگه‌ بپرسن بۆ ته‌نها باسی ئیران و توركیا ده‌كاتب !چونكه‌ له‌ ئیستادا عێراق و سوریا هه‌ر ئیرانه‌.


بۆیه‌ له‌به‌رامبه‌ر فراونخوازی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان پێوسته‌ كورد هوشیار ببێته‌وه‌ و به‌خۆدابچیته‌وه و‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ خۆی رێكبخاته‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری جیاوازی ئایدۆلۆژی و ناوچه‌گه‌ری و خۆخۆری بیت و به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هزریكی كوردانه‌وه‌ ڕووبه‌رووی ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه ببیته‌وه‌ . ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌لگایه‌ بۆ توركیا و ئیران بڕواته‌ سه‌ر له‌ ئاینده كورد رووبه‌روی مه‌ترسی گه‌وره‌تر ده‌بیته‌وه‌.


چونكه‌ به‌ ئاشكرا پیلانیكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كورد له‌ ئارادا هه‌یه‌, ئه‌گه‌ر بێتوو گۆرانكاری له‌ هاوكێشه‌ی هه‌رێمی ڕوونه‌دات . له‌ رێگه‌ی ‌ده‌ستیوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی یان به‌رپابوونی جه‌نگێكی گه‌وره‌ كه‌ هاوكیشه‌ی هه‌رێمی و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌جۆرێكی وا بگۆڕێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و پلانی ئه‌وان بیت ..

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure