رەحمان خانی13/10/2019 197 جار بینراوە

ئیخمان وئەردۆگان و كورد!


(ئەدولف ئیخمان ) دواین سەركردەی درندەی نازی كە زۆرترین تاوانی جوكوشتنی لە هۆلۆكۆست لە ئەستۆبو، دوای دۆڕانی ئەڵمان لە جەنگ، لە ئەرجەنتین بە ناوی خوازراو خۆیشاردبۆوە ، لە كردەیەكی بێوێنەدا لە 1960 موساد رفاندی ولە ئیسرائیل دادگایی كردو لە سێدارەی دا ، ئەوان بۆ هەمو دنیایان سەلماند كە هەركەس جولەكەیەك بكوژێ لە هەركوێ بێ بە سزای خۆی دەگات ، بەو جۆرە ئەو كەمایەتیە توانیان دەوڵەتی خۆیان دروست بكەن، بیپارێزن، كۆنترۆڵی ناوەندی بریاری جیهانیش بكەن ! (هیچ دەوڵەتێكی دنیاش پێیان ناڵێ تیرۆرستن). من دڵنیام لەكۆتایدا ئیرادە و ئازایی ویەكبون دەیباتەوە، بەزەیی ولێبوردەیی بەرامبەر دوژمنێك كە لەسەر خاك وماڵی خۆت بەئاگروئاسن وچەكی كۆكوژ پیروژن ومناڵ و خەڵكی مەدەنیت قەتڵ وعام بكات ، درۆیەكەو ترسنۆكی بەولاوە هیچی تر نیەو دنیاش پشتگیری لە گەلی بەشخوراوولاواز ناكات! ئیتر كورد پێویستە لیستی رەش وسپی هەبێت، ئاڵای وڵاتانی پاڵپشت بەرزبكاتەوەو هی دژەكان داگرێ، هەرچی وەسائیل هەیە بیخاتە گەڕ، لە رێ ی میدیا جیهانیەكانەوە ، تاوانەكانی توركیاو دوژمنان بخاتە رو، پەیامنێری ئازا بنێرنە ناو بەرەكانی جەنگ، بە زمانەكانی تربنوسێ ، جەنگ جەنگی میدیا ، سۆشیال میدیاو تویتە سیاسیەكانە، كۆمەكی مادی و مەعنەوی هێزەكان بكات، لە راستیدا هیز و مانەوەمان بەندە بە سەركەوتنی رۆژئاڤاوە! رۆژئاوا سەربكەوێ بۆ هەمو كوردو مرۆڤایەتیە!

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure