‎هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕ بەردەوامە12/10/2019 95 جار بینراوە

‎هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕ بەردەوامە


‎بەر لە دەستپێکی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان مەترسیە مرۆییەکان بۆ تەواوی وڵاتانی زلهێزو وڵاتانی ناوچەکە و نەتەوە یەکگرتوەکان خراوەتە روو. شەڕ لەبەرژەوەندی هیچ وڵات و نەتەوەیەک نییە. راگرتنی ئەرکێکی ئینسانیەو رێگرە لەسەرهەڵدانەوەی تیرۆری داعش. سەرۆک کۆماری عیراق د بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەشێک لەسەرۆکی وڵاتانی وەکو میسرو ئەردەن و سەرۆکی کۆمکاری جامیعەی عەرەبی و باڵوێزی وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان پەیوەندی کردوە بەمەبەستی چڕ کردنەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕ. جەختکراوەتەوە کە پێویستە کێشەی سوریا لێ بگەڕێن سورییەکان خۆیان بە گفتوگۆ چارەسەری بکەن. گەر پێویستی کرد وڵاتان هاوکارو یارمەتیدەری چارەسەر بن نەک دەستێوەردان.


‎داوای کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کراوەو کۆبونەوەکە دەکرێت و هەڵوێست رادەگەیەنن بۆ راگرتنی هێرشی تورکیا.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure