شاهۆ عه‌بدوڵا30/9/2019 127 جار بینراوە

خۆبەكەمزانی تاكی كورد

 

بەم تازەییانە لەلایەن چەند نووسەر و توێژەری كورد لەناوخۆ و دەرەوە، درك كراوە بە هەڵمەتێكی نەرمی مەترسیدار لەسەر بەبچوك بینینی مێژوو و كەلتور نەتەوەییمان، هەڵمەتەكەش لەلایەن سیستەمەسیاسییەكانی دراوسێ ئاڕاستەی بیر و هزری ناوخۆییمان دەكرێت، بەتایبەت لەسەر گەنجان و لاوانمان. یەكەمین جاریش لەلێدان لەمێژووی كوردەوە دەستپێدەكات و دەیانەوێت ئەوەی هەیە بەناوی مێژووی كوردەوە بەیەكجاری لەزهنیەتی تاكی ئێمە خاڵی بكەنەوە. بەئامانج كردنی گەنجامی ئێمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت ناخوێنێتەوە و سیستەمی پەروەردەییشمان لەقەیرانی گەورەدایە.

 

ئەوەی لەڕابردوودا كراوە لەڕێگەی هێرشی ڕاستەوخۆوە بۆسەر خاك و لەناوبردنەوە بووە چەندین هەڵمەتی كۆمەڵكوژی بەئەندازەیەك گەورە و فراوان بوون كە مەترسی یەكجارەكی سڕینەوەمان هەبووە و تاكو ئێستا ئاسەوارەكانی ماوە. بەڵام بەگۆڕنكاری و جێگیربوونی سنوری سیاسییەكان لەناوچەكە و ئاسان هاتنە كایەیی ئامرازی دیكەی كاریگەر، كەكاریگەرییەكەی بەئەندازەیەكە دەتوانێت هەموو شانازی گەلێك بخاتە ژێر پرسیارەوە، وەك ئەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی دەبینرێت لەسەر ڕووداوێك تف لەخاك و نیشتیمان و ئاڵاكەی دەكات و هیچ شەرم لەكردارەكەش ناكات و بەشانازیشی دادەنێت.

 

ڕەنگە ئەم هۆكاری خۆبەكەمزانییە یەكەمینجار لەپشتپێبەستنی سیاسییەكانی كوردەوە بێت و پاشان لەژێركاریگەری ئەو وڵاتانەدا شێوازی بەڕێەوەبردن هەرێم و خەڵكەكەی كەوتبێتە ژیركاریگەری كەلتور و سیاسیەتی وڵاتانی دیكەوە، هەروەها خراپی شێوازی بەڕێوەبردن وڵات و نەبوونی كەلتوری دەوڵتداری ، ئەمەش هۆكارێكی دیكە بێت بۆ ئەوەی تاكی كورد باس لە كارای و تەنانەت هەنیدێك بەشانازییەوە باسی حكومداری سەردەمی بەعس بكەن.

 

كەواتە ئەوە ڕوونە ئەم هەستی خۆبەكەمزانییە لە دوولایەنەوە یان دوو رێگای سەرەكی هەیە، ئەوەش لەناوخۆ و دەرەوە ئاڕاستەی زهنیەتی تاكی ئێمە دەكرێت، لەناوخۆدا بەهۆی لاوازی و خراپی بەڕێوەبردنی هەرێم و كەوتنە ژێركاریگەری وڵاتانی دراوسێ و دەست تێكەڵكردن لەتەكیاندا. هەرچی لایەنی دەرەكییە وەك هێزی نەرم لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵاتی و دراما و سینەماوە كاریگەری خۆیان بەجێدەهێڵن لەسەر بیركردنەوەی تاكی ئێمە. گەر بەنموونەش سەیربكرێت هەر لەناونیشانی ئوتێل و چێشتخانە و پەردەی سینەماكان بەڕوونی ئەوە بەدەردەكەوێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure