جه‌مال ئيبراهيم23/9/2019 273 جار بینراوە

ڕووداوەكەی خیڵی حەمە:

 

ئەمڕۆ ١٨ ساڵ بەسەر ڕووداوەكەی گوندی خێڵی حەمە لە ناوچەی شارەزوور تێدەپەڕێت.


هێزێكی جوندولئیسلام، بە شێوەیەكی غافڵگیرانە، لە نزیكی كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ، لە سێ قۆڵەوە، هێرشیان كردە سەر گوندەكە، كە هێزێكی یەكێتی تێداجێگیركرابوو، لە ئەنجامی شەڕەكەدا ٤٣ پێشمەرگەی یەكێتی كوژران، بەشێكیان بەدیلی و بەشێكی تریان بە كوژراوی سەربڕدران و تەرمەكانیان شێواندن.

ئەم ڕووداوە، یەكەم بەریەككەوتنی ڕاستەوخۆی چەكداریی یەكێتی و جوند بوو.


جوندولئیسلام، ویستی بەم هێرشە هێزەكانی یەكێتی بترسێنێت و لەناوچەكە پاشەكشێ بكەن، چونكە لەو ماوەیەدا هێزێكی زۆری یەكێتی لە شارەزوور و هەڵەبجە(ناوچەی جێ نفووزی ئیسلامییەكان)، جێگیركرابوون.

 

یەكێتی لە هێنانی ئەو هێزە زۆرەی بۆ ناوچەكە، پاساوی ئەوەی هەبوو، كە بارەگا و ئەندام و كادیرانیان لە مەترسیدان و ئەم هێزانە دەیانپارێزن، چونكە لەو ماوەیەدا ناوچەكە ئاڵۆزی زۆری تێكەوتبوو،
ئیسلامییەكان ئینشیقاقیان تێكەوتبوو:

 

•كۆمەڵ، لە بزووتنەوەی یەكبوون، جیابووبووەوە. كۆمەڵ و بزووتنەوە، چەند جارێك بەریەككەوتبوون..


•تەوحید و هێزی دووی سۆران، یەكیان گرتبوو، جوندولئیسلامیان ڕاگەیاند. لە بەیاننامەی ڕاگەیاندیان، هێرشیان كردبووە سەر عەلمانییەت و دەسەڵاتی كوردیی، بە كوفریان دابوون لە قەڵەم، جیهادكردن لە دژیان بە (فەرزی عەین)، دانابوو...

دوای ڕووداوەكە:

كە كارەساتەكە ڕوویدا، یەكێتی توانی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەكانییەوە، ڕای گشتی ناوخۆی كوردستان و دەرەوەی لەسەر بێنێتە دەنگ. لە چەندین شار و شارۆچكەی كوردستان خۆپیشاندان كرا و ڕووداوەكە و جوند شەرمەزار كران.


تەوقیتی ڕووداوەكە لە خزمەتی یەكێتی بوو، چونكە لە تەواوی دونیادا باس باسی تیرۆریزمی ئیسلامیی بوو؛ ١٢ رۆژ بەسەر کارەساتی ١١ی سێپتەمبەری ئەمریکا، تێپەڕیبوو.


ئەم هەنگاوەش وایكرد، كە جوندولئیسلام، لەوە پەشیمان بێتەوە، كە پێشووتر ڕووداوەكەی بە 'داستانی مەزن' دادەنا، كەوتە پاشەكشێ و دواتر باسی ئەوەیان دەكرد كە یەكێتی خۆی تەرمەكانی شێواندووە!

لە هەموو ڕوویەكەوە، جوندولئیسلام لە ناوخۆ و دەرەوەشدا، بێزرا و وەك هێزێكی تیرۆریست و نامۆ ناسێنرا.


گەورەترین شكست كە تووشی ئەم هێزە تیرۆریستە بوو، لێدان بوو لە ئەلقاعیدە و تاڵیبان لە ئەفغانستان، چونكە لایەنێكی بەهێزی مەعنەوی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بوون، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەیەكەوە هەبوو، بە باڵی كوردستانی ئەلقاعیدە ئەژمار دەكران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure