جوانڕۆ مستەفا5/9/2019 206 جار بینراوە

کاری مۆدیل لەنێوان لەشفرۆشی و بازرگانیدا

لە ئیستادا کاری مۆدیل بووە بە پیشەیەکی بازرگانی بە ئافرەتانەوە دەکرێ جا خۆی هەڵیبژاردبێ یان بۆیان هەڵبژاردبێ

وە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک دەزگایەکی راگەیاندن رۆڵی هەیە لە ناساندیان و بە بازاڕ کردنیان بەڵام بە داخەوە ئیستا نەک بازرگانی پێوە دەکرێ لەگەڵیادا کاری لەشفرۆشی پێوە دەکەن

دەتوانیت ناوی لەشفرۆشی مۆدێرنیان لێبنێت بەڵام ئەوان ناوی کچە مودێرن و ناوی چی و چی تر بەکاردێنن
لەکاتێکدا هەموو گیانیان جوانکارییە ئەوە هەندێک شوێن هەیە کە بوە کارێکی ئاسای ئەبێت هەموان بیکەن ، بەداخەوە هەندێک لە کەناڵ و ڕاگەیاندنەکانیش ئەوەندەی تر پشتگیری دەکەن و هانیان دەدەن و هاوکارن بۆ بڵاو بونەوەی ئەو کارە بەناوی ئازادی و ئازادیخواست ، بەڵام نازانن خەریکە کۆمەڵگا بەرەو داروخانی ئەفلاقی دەبەن وا بڕوات چەند سالێکیتر کومەڵگایاکی چاولێکەری هیچ نەزان بنیاد دەنرێ ئەوەی گرنگی پێدەدەن تەنیا رواڵەت نەوەک ناخیان بەداخەوە بریا ئەوەندە لە شتی خراپدا چاولێکەر دەبون لە زانست و زانیاری و کاری باشەش وا بونایە ،
بەڵام ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن سەیر دەکەیت لە خیزانێکی پەرتەوازە و هەڵوەشاوەوە دەستیان داوەتە ئەم کارە کەچی دیته سەر شاشەی tv ییەکان و باسی رەوشت و خراپی کۆمەڵگا دەکات و بەدواکەوتوو وەسفی دەکات
ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن بەداخەوە کەسانیک پشتگیرییان دەکەن کەسانێکی گورگ ئاسان تەنیا دەیانەوێت ئارەزووەکانیان تێر بکەن و رایان بکیشن بو ناو دنیای خراپەکاری دواتریش کە ئارەزووەکانیان تیر بوو وەلایان دەنێن

وەیان سەردەکەیت ریکلام بۆ ئەو کاڵایانەی دەیکەن بێ ئەوەی بزانرێت ئایا باشە یان خراپ تەنیا بۆ ریکلامیک سەیر دەکەیت لە رەوشت و بەهای ئافرەت کەمدەکەنەوە دەیان فرۆشن وە لە ڕێز و بەهای ئافرەتانی بە حەیای کورد کەمدەکەنەوە دەیانەوێت هەموو رەوشتە ئەخلاقی و بەرزەکان ڵە کۆمەڵگەی کوردی لەناو بەرن
بۆیە تکایا بەدوای ئەو کەسانە مەکەون و هەڵمەخەڵەتێن چونکە لە داهاتوودا بۆتان دەردەکەوێت کە ئەو کارەی دەیکەن کارێکی هەڵەیە

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure