دانا نه‌قى24/8/2019 160 جار بینراوە

نەوتی ڕەش و مردنی سپی؟

نەوت بنەمای خۆشگوزەرانی بۆهەندێك وڵات وهۆكارو
ئامرازی وێرانكاری ڕوخانی ژێرخانی ئابوری و دواخستنی بەرەوپێچشونی سیستەمی سیاسی وكۆمەڵایەتی وئابوری هەندێ وڵاتی دیكە،
هەرلەم سۆنگەیەوە لەگەڵ دۆزینەوەی ئەم كانزایە پرسیارێك هەمیشە لە هزرو زهنی تاكی شەرقیدا خۆی نمایش دەكات؟ ئایە نەوت سەرچاوەی خێروخۆشیە یان نەگبەتی وكارەسات ؟


هەڵبەتە نەوت وەك سەرچاوەیەك چی لەلایەن ئەو وڵاتانەی بەرهەمهێنی نەوتن،یان ئەووڵاتانەی كڕیاری نەوتن ،جیاوازن لەمامەڵەكردن لەگەڵ بنیات نانی گەشەی ژێرخان وپەروەردەو ئابوریەكەیان ، بەنموونەگەر تەماشای وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاو وڵاتانی خۆرئاواو وبەشێك لەوڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەوا بەراوردێكی گەورە دەبینیت لەسەقامگیری سیاسی و ناسنامەی كەلتوری وگەشەی ژێرخانی ئابوری و هەڵتۆقینی زانست وتەكنۆلۆژیاو داهێنانی بەردەوام وبەدیسپلینكردنی پرۆسەی دیموكراسی لەكایەی سیاسی و كلتوری كۆمەڵگەدا،


بەهای نەوت لەزۆربەی ڕۆژهەڵاتی ناوین جگە لەچەند وڵاتێكی بچوكی كەنداو یەكسانە بە جەنگ وماڵ وێرانی ومردنێكی لەسەر خۆ ، كەدەتوانین بەمردنی سپی ناوزەندی بكەین، بەو پێیەی نەوت لەعێراق وكوردستان تاكە سەرچاوەی داهاتە دەتوانین نابوت كردنی كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ وبەرهەمهێنانی مرۆڤی بەكاربەر بخەینەئەستۆی نەوت و بازرگانەكانی نەوت ،چونكە هاوشێوەی ئەم فۆرمە لەمامەڵەكردندن لەگەڵ ئەم جۆرە كەیسەدا زۆرن وەك كەیسی مادە هۆشبەرەكان لەئەفغانستان ونەوت لەتەیموری ڕۆژهەڵات كە خودی دەسەڵات بەچاوپۆشینی كۆڵۆنیاڵیزمی نێودەوڵەتی گەلەكانیان قوربانی دەستی نوخبەیەكی سیاسی دەستەمۆ و دروست كروای ڕۆژ ئاوان ، لەدوای بەدەست هێنانی سەربەخۆی تەیموری خۆرهەڵات لەساڵی ٢٠٠٢ فرۆشی نەوت زیاتر لە ٨٨٠ ملیارد بوە بەڵام بەپێی ئاماری ئابوری جیهانی ساڵی ٢٠١٥ گەندەڵترین دورگەی جیهان بوەو گەلەكەی لەوپەری نەهامەتی وشەڕو شۆڕدا ودەژین ،


پەێیی ستانداری نێودەوڵەتی لەوڵاتانەی كەبەرهەمهێنی نەوتن لە پرۆسەی نەوتدا شەفاف نین و نەوت وەك ئامرازی مانەوەی دەسەڵاتی تاكڕەوی بەكاردەهێنن كۆمەڵێك دیاردەی دزێو نامۆ پەیدادەبێت ، وەك ; گەندەڵی و جەنگی ناوخۆو پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و هەڵتۆقینی سیاسی ناكارامەو بازرگانی ناشەرعی و ملیاردێری نابازرگان ، ئەمەش هەمووی لەسەر حسابی خەڵكو شێواندنی كلتورو وێران كردنی ژێرخان وسەرخانی چەندین چەندین نەوەی دواتریش ،


هەڵبەتە ئەم داتاو فۆرمە بۆكوردستانیش جێگەی تێڕامان وهەڵوێستە لەسەر كردنە بەوەی دەبینین تارمایی مردنی سپی لەبەرگی كۆچ وجێهێشتنی نیشتمانئ ونەمانی ئینتیماو خۆكوشتن ونەمانی هیوا بۆژیان و شكانی شكۆی تاك لەبۆتەی حزبایەتی كەهەرجارەو بەشێوەو ئامانجێك تاكی كورد ئاراستەدەكرێت كەكۆی ئەم پرسانە گەواهی ئەو ڕاستیەن كە نەوت وسیاسەتی نەوتی بەشێكن لەپرۆسەیەكی مردنێكی لەسەرخۆو خۆڵەمێشی ،كەئەستەمە بەچەند دەیەیەك چارەسەری بنچینەی بۆ ئەم تێكچونەی ژیانی كۆمەڵگەی كوردی بكرێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure