"ھێمن کەریم"20/8/2019 593 جار بینراوە

کاک کۆسرەت بۆ بێدەنگە؟ نامەیەکی کراوە بۆ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 

خانمی سەنگین ..

بۆیە ئەم نامەیەتان ئاراستە دەکەم چونکە دەزانم خوێنەرێکی باشیت، وەبه‌ به‌هاوه‌ له‌و نوسینانه‌ ئه‌ڕوانیت كه‌ ئاراسته‌ت ئه‌كرێن.

وەک دەزانن یه‌كێتی ئه‌و حیزبه‌ی لەو پەڕی بێھیوای و لەئاش بەتاڵی شۆرشەوە چەکەرەی کردووە و ره‌گی داكوتا وسه‌وز بوو، وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژویه‌كانیش ده‌ریان خستوه‌، کرۆکی دروستبونی یەکێتی لەفکری باوکی بەرێزتانەوە سەری ھەڵداوە، ئه‌وه‌ش رونه‌ ‌ یه‌كێتی ھەر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ چه‌ند باڵێك درووست بووه‌، به‌دێژایی مێژوی ئه‌و حیزبه‌ش ئه‌و باڵ باڵێنه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بنبڕ نه‌كراوه‌، وە له‌ مێژووی ئه‌و حیزبه‌دا هه‌ر سه‌رده‌مه‌و بە چەشنێک خۆی پیشانداوه‌، ره‌نگه‌ له‌به‌شێك له‌سه‌رده‌مه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای فكر و لێهاتویی بوبێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا و به‌ تایبه‌ت له‌دوای وه‌فاتی جه‌نابی (مام جه‌لال) زۆرینه‌ی باڵ باڵێنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای فكر و لێهاتوینین، زیاتر باڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ڵه‌م ره‌وی ناوچەیی و ده‌سه‌ڵات و راكێشانی داهاتە‌، ئه‌مه‌ش كارێكی به‌ كادیرانی خواره‌وه‌ی یه‌كێتی كردوه‌ كه‌ تاراده‌ی هه‌ڵبژاردنی حیزبێكی تری بردوون و جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێكیان رۆیشتون، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ هێنده‌ ماندووه‌‌ كه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تاقه‌تی كاركردنی نه‌ماوه‌، باوه‌ڕیشی به‌به‌ڵێنه‌كان له‌ق بووه‌ و هیوایه‌كیشیان نه‌ماوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر.

 

جا ده‌كرێ نه‌وه‌د ده‌ر سه‌دی هۆكاری خراپی ئه‌و دۆخه‌ بگێڕینه‌وه‌ بۆ نه‌بونی بڕیارده‌رێكی فه‌ڕمی له‌و حیزبه‌دا و ئه‌وه‌ش كارێكی كردووه‌ كه‌ كه‌س نامه‌ی كه‌س نه‌خوێنێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دۆخه‌ش تەواوی کادرانی یەکێتی كۆنگره‌ به‌ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن تا بڕیار بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئەو حیزبە، جگه‌ له‌ هه‌ندێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه کەھەر کۆنگرە نەکرێت تا ئەوەی بۆیان لواوە ھەربەردەوامبێت‌!.

 

شاناز خان ‌..

یەکێتی لە پەیرەوەکەیدا نوسراوە کە‌ كۆنگره‌ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش چه‌ند هه‌وڵێكی تاکە کەسی هه‌یه‌ یان دراوە،کەھەر یەکەیان داوای ناراستەوخۆیان ئاراستەی جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی کردوە، بەڵام ھیچیان ھێندەی بەرێزتان خەمخۆرانە و راستەوخۆ نەھاتوون دوای بەستنی کۆنگرەی (بێ سازان) ،ئاراستەی بەرێز کۆسرەت رەسوڵی بکەن.‌ بۆ نموونە بەرێزان ( باڤڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی و مەلا بەختیار چەند کەسایەتیەکی تر) کە جار جار ئەوپرسە دەوروژێنن، بەڵام لەھەمویان جدی تر ئەوکەسەیە کەکادرانی یەکێتیەکەت لەجێگەی ھێرۆخان پێی دەڵێن (دادە) ئەو کەسەش تۆی، کەئێستا لەشوێنی ھێرۆخان دەتبینن و روت تێدەکەن و ھانایی بەرەو کۆنگرەت بۆدێنن، كه‌چی جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی‌، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی فه‌ڕمی نییه‌؟ بەدەر لەوەی ھیچ وەڵامێکی نیە، وەلێ دەورو پشتەکەی لەمیدیاکانی پارتیەوە بەتایبەتیتر ئەو میدیایانەی پارتی کەراستەوخۆ لەلایەن پاراستنی پارتیەوە ئاراستە دەکرێن! دێن لەوێوە دەبنە قسەکەر ،وەک راوێژکارەکەی کاک کۆسرەت لەگەڵ ھەندێک میدیاکاری نزیکیان کە لەبری ئەوەی بڵێن : "راستە ئەوە داواکارییەکی رەوایە بەڵام ئێمە میدیایی یەکێتی و دامەزراوەی یەکێتیمان ھەیە و لەوێ وەڵامی پەیامەکەی شاناز خان و ھەڤاڵانی دەدەینەوە". وەلێ بە ئەسڵەکەی خۆیان دەدوێن و بەزمانێکی زۆر رق وەک پارتیە ئاساکان، ئەو پارتیانەشی لەھەموو ھەڵبژاردنێکدا بە (مام یان دەوت ، کۆنە جەلالی شەست و شەش) ئاوا وەڵامیان داویتەوە. کەئەمەش چەند ھۆکارێک ھەڵدەگرێت:

 

یەکەم/ کاتێک راوێژکاری کاک کۆسرەت دێت و لەمیدیایەکی پاراستنی پارتیەوە بەزمانێکی توندو زبر وەڵام دەدەنەوە،مانای وایە بۆ بەستنی کۆنگرە رێککەوتنێک لەگەڵ پارتیدا ھەیە، بۆیە میدیاکانی پارتی دەکەونە دژایەتی ئەوکەسانەی کەداوای بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەکەن، بەوەشەوە ناوەستن راستەو خۆ نزیکەکانی کۆسرەت رەسوڵ دەھێننە سەر خەت بۆ دژایەتی کردن و لێدانی!!.

 

دووەم/ کاتێک راوێژکارو میدیاکارەکانی کاک کۆسرەت دێن و دەکەونە دژایەتی بەستنی کۆنگرە، مانایی وایە کاک کۆسرەت لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی (بێ سازان) نیە.

 

سێیەم/ کاتێک پێگەیەکی رەسمی کۆسرەت رەسوڵ دێت و دەنوسێت: "ئێمە نامانەوێت بەقسەی شانازی ئیبرایم ئەحمەد کۆنگرە بکەین و نامانەوێت یەکێتی ھەڵوەشێتەوە".


واتە باڵەکەی بەرێز کۆسرەت رەسوڵ نایانەوێت کۆنگرەیەک بکەن کە خۆیان تێیدا کەمینەبن ، بۆیە لەم کاتەدا کۆنگرەی بێ تەوافقی لەبەرژەوەندی باڵەکەی کۆسرەت رەسوڵدا نیە.

 

خانمی ئازیز...

زۆرێک لەکادرانتان دەنووسن، سەرمان سورماوە کە کاک کۆسرەت بریار لەکۆنگرە نادات، به‌ڕاستی من له‌و بێ ده‌نگییه‌ی به‌ڕێزیان سه‌رم نەسورماوە، چونکە کاک کۆسرەت ده‌خوازێت دوا بخرێت ئەگەر تەوافقی نەبێت!

لەماوەی رابردوشدا ھەتا مام ھەبوو، ئەوەداوایی کاک کۆسرەت بوە بۆ کۆنگرە، ئێستاش کەمام نیە، ئەوا بێگومان بە ئەوە دوابریاریەتی، جا بەھەر پرۆژەیەکبێت ئەوە رێک دەخات.


شاناز خان ...


بەرێز جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، ‌ خۆی ده‌زانێت یه‌كێتی ‌ به‌خوێنی چه‌ندین شه‌هید و به‌ چ ده‌ردی سه‌رییه‌ك گه‌یشتۆته‌ ئه‌مڕۆ، به‌ خۆی یه‌كێكه‌ له‌ هێلاكترین كاره‌ته‌ره‌كانی یه‌كێتی، ئیدی نازام لەم مێژوە تازەیەی یەکێتی كە پێیدا تێدەپەرێت کەخۆی وەک کەسی یەکەم وایە ، دڵی بڕوا ده‌دات یه‌كێتی به‌و حاڵه‌وه‌ ببینی و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌دا کە كلیلی چاره‌سه‌ر له‌ده‌ستی خۆیدایه‌؟؟ له‌ كاتێیدا كادیرانی یه‌كێتی نه‌ك‌ تا بینه‌قاقایان به‌ڵكو سه‌ریشیان له‌ ماندوو بوون به‌ده‌ست ئه‌و حیزبه‌وه‌ نقوم بووه‌! وەجەماوەرەکەشی دەستی بەبەڵێنەکانی ئەو حیزبە سوتاوە نازانم چۆن جارێکیدی متمانەی جەماوەری پێدەدەنەوە گەر بەم حاڵەی ئێستاتان بمێننەوە؟

 

به‌شێك له‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئیستاش چاوبه‌سته‌گی له‌و كادیرانەش دەكه‌ن و دەیانەوێت لە ژێر ناوی پرۆژەیەکی سەدو چەند کەسی بۆ سەرکردایەتی ئامادە بکەن و لەو نێوەندەدا ژێر به‌ژێر خۆیان ده‌سه‌ڵات وه‌ر بگرنه‌وه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئێستا ئیدامه‌ به‌و حیزبه‌ بده‌ن! کەئەمە ئەوکارەساتەیە کەھیچی کەمتر نییە لەکارەساتی ھەکاری ، کەبەدەست ئەوحیزبەوە بەسەری ھات کەئێستا گومان دەکرێت، رێککەوتنی ژێر بەژێری ھەبێت بۆ بەستنی کۆنگرەکەی!



وەدەش زانم راستە دەبوایە نزیکەکانی (کۆسرەت رەسوڵ) ئەو ھەقیقەتەیان بۆ بەیان بکردایە کە بەم سیاسەتەی ئێستایی یەکێتی کردۆتە حیزبی دروستکردنی کارەساتەکان ، خۆ ئەگەر من نزیک بومایە لەکۆسرەت رەسوڵ لەبری بەرەی دووبەرەکی دەھاتم زۆر بەروونی پێم دەگوت : "جەنابی جێگری مام جەلال به‌پێی مێژووی ماندوو بونتان ، کادران و جەماوەری یەکێتی ‌ زۆر به‌ پیرۆز و گه‌وره‌ ئێوە دەبینێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌تان لێ ده‌كات، كه‌ یه‌كێتی له‌و دۆخه‌ رزگار بكه‌ن کەخۆتان بەشێکن لەخوڵقێنەری، بۆیە تکادەکەم مێژویی جوان وەک رابردوو لەئیستاشدا بۆ خۆتان دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا من باوه‌ڕ ناكه‌م له‌به‌ر رێزی ماندوو بونتان و هێزی به‌رده‌ستتان كه‌س به‌ره‌نگارتان ببێته‌وه‌، بەم چەشنەی ئێستا دەکەونە رەخنە گرتن و ئەو مێژوە جوانەی سەردەمی شاخیشتان دەبێتە ( بەڵا) بۆ ئێستا و یەکێتیش بەرەو ھەڵدێر و ئەندامانیشمان ده‌یبینین كه‌ پۆل پۆل یەکێتی لەسەر چەتری تۆدا نامێنن و به‌جێی ده‌هێڵن، ئێوه‌ش ته‌نها خۆتان و یه‌ك دوو ده‌سته‌ و كو‌رسیه‌كانتان ده‌مێننەوە! نموونەی لەوشێوەیەش لەکوردستاندا بەردەستە ، کەحیزب ھەیە لەنفوزێکی زۆرەوە تەنھا کوێرە گوندێکی ئەم کوردستانەیان بەدەستەوە ماوە!!؟" وەلێ من ئەوکەسەنیم نیزیکیبم و کەسێکیش نیە خەمخۆرانە ئەمەی پێبڵێت.

 

دادەی یەکێتیەکان..

رەنگە بیرکردنەوە لەو چەشنەی من کەمێک کۆمیدیابێت، چونکە لەمێژە کاک کۆسرەت ئەوکۆنگرەیەی پێ باش بووە، کەپێگەی خۆی و باڵەکەی پێش کۆنگرە بۆدیاری بکرێت و خۆشی زامنی کردبێت، ئەمەش واتە کۆنگرەیەکی دەوێت کەپێش کۆنگرە باڵەکان پێکھاتن بکەن. لەسەر ئەو بنەمایەو مێژووی کۆنگرەکانی رابردوو ئەم دوو پێشنیارەت بۆ دەخەمەروو:

 

پێشنیاری یەکەم/ کۆی ھەریەک لە مەلا بەختیار و بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی و بەرێزتان و ھەموو ئەوانەی داوای کۆنگرە دەکەن کۆببنەوەو بەلۆبیکردن بۆ ئەوپرسە، بریار دروستکەن و بریار بدەن لەرۆژی کۆنگرەو شێوازو میکانیزمەکانی دیاری بکەن، جاگەر تەوافقی بێت یان بەپێچەوانەوە، کە بۆ ئەمەیان کاک کۆسرەت تەوافقی دەوێت. کە ئەوکات لەژێر ھەیمەنەو سێبەری پارتیش بەسەر یەکێتیەوە، دەگەنە ئەنجامێک !!.

 

دووەم/ یان بەبێ بەرێز کاک کۆسرەت ، بریار بدەنە دەست ئەنجوومەنی ناوەندوو خۆیان رۆژێک دەستنیشان کەن ، چونکە لەئێستادا ئەنجومەنی ناوەند دەتوانی ئەو بریارە بدات، چونکە بەگوێرەی پەیرەوی دانپێدانراوی کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی، ھیچ کام لەسەرکردایەتی و جێگرانی یەکێتی شەرعیەتیان نەماوە، بۆیە ئەنجومەنی ناوەند دەتوانی وەک (خاوەن) بریاردەر لەکۆنگرە بێتە سەر خەت، کەئەم ھەنگاوەش ھەم جورئەتی دەوێت ھەم وەک قومبلەیەکیشە کەرەنگە بەیەکێتیدا بتەقێتەوە!! وەلێ ھەقە کاک کۆسرەت ئەوە لەبیر نەکات ھیچ قومبەلەیەک ھێندەی ئەو جەماوەرە دەست سوتاوەی یەکێتی بەقوەت نیە، کە ھەر رۆژەو بەبیانویەک کۆنگرەی یەکێتی دوادەخرێت، چونکە جەماوەری یەکێتی ھێندە دەست و پێ سپی نیە ، ئەم یان ئەو بتوانێت رایان گرێت، ئومێدەوارم ئەوە لەلای کاک کۆسرەت و ھەموو سەرکردایەتی روون بێت، گەر کۆنگرە نەکەن جەماوەرەکەتان یەکەم دەبێت ، داماڵین و راماڵینتان دەست پێدەکات ، چونکە ئەوە روون بۆتەوە بۆ تەواوی ھاوڵاتیانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، کە یەکێتی لەئێستادا بەم سەرکردایەتیەی ئێستای ھێزێکە خاوەنی بریاری خۆی نیە .

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure