کاروان عەلی شامار14/8/2019 482 جار بینراوە

سەرنجێک لەسەر وێنەی مام جەلال و پێشنیارێک بۆ کوڕەکانی!

 

چەن رۆژێکە بەشێک لە میدیاکانی سلێمانی وەک پیشەی ھەمیشەییان لە بلاوکردنەوەی تەخوین و ناشرینکردنی شاری ھەڵمەت و قوربانی دەستیان نەپاراستوە! سلێمانی رۆژگارێک چەقی پێشکەوتن بووە، لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا پێشەنگ بووە، لێ بەشێک لەمیدیاکان بەئاشکراو رۆژی روناک بەپلانو دەستی لایەنێکی دیاریکراو چاوگی تێکدان و ناشرینکردنی شارەکەن، بەمەش زیانی گەورە بەر شارەکە بەرکەوتووەو پاشەکشەیەکی بەرچاوی لەبوارەکانی (ئابوری و رۆشنبیری و سیاسیدا) بەخۆوە بینیوە، وێنایەکی وا خراپی ناوچەکە نیشاندراوە تەنانەت توریست و دیپلۆماتەکانیش بەترسەوە سەردانی دەکەن.

 

ھەڵواسینی وێنەی مام جەلال لە دەروازەی زانکۆی سلێمانی نرخاندنێکی کەمە لەپای ئەو ھەوڵ و دلسۆزیەی کە بۆ زانکۆ و شارەکە ھەیبووە، مام نەبوایە ئێستا زانکۆی سلێمانی وجودی نەبوو وە گەر ئەوە زیادەڕەوی بێ ئێستا رانکینی زانکۆکە بەوجۆرە نەبوو!


مام سیمبول و شکۆی نەتەوەیەک بوو برواناکەم ھیچ سەرکردەیەک لە رۆژھەلاتی ناوراستدا ھێندەی مام لەخەمی بەرەوپێشچونی وڵات و زانست و زانیاریدابوبێ، ئەوەندەی پێرەوایە کە پەیکەرێک یاخود وێنەیەکی لە شوێنێکی گشتیدا دابنرێ.

 

پێویستە میدیاکانی سلێمانی پیشەیی و بابەتیانە کاربکەن و نەبنە عامیلی پاشەکشەی زیاتری شارەکە، بارتاقای سەدان جار زیاتر لە وێنەکانی مام، وێنەی سەرکردەکانی تر لەنێو وەزارەت و شوێنە گشتیەکان و دامودەزگاکانی تری پایتەختدا ھەلواسراون کە بەنیو ھێندەی مام لە لەخەمی دۆزی کوردو مەعریفەدا نەبون. کەچی ھیچ میدیاو کەس و لایەنێک باسیان ناکا!

 

خولاصە، بەداخەوە غەدرێکی گەورە لە مام کراوەو وەک پێویست نەتوانراوە تێزەکانی بکرێت بە مەنھەج و لەنێو زانکۆکانی کوردستان بخوێنرایە، کردنەوەی زانکۆیەک بەناوی مام جەلال و دانانی وانایەک بەناوی مامجەلالناسی کارێکی ئەوەندە گران بوو کە تا ھەنوکە نەکراوە؟! حەق وایە کوڕانی مام کاری گەورەتر لەھەگبەیاندابوایەو لەھەولی کردنەوەی زانکۆو تێوریزەکردنی ھزری مامدا بونایە، دید و کاریزمای ئەو لە رووی میانڕەوی و چارەسەری کێشە مێژویی و ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداو پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەو کلتورو مەزھەبە جیاوازەکان لەناوچە دابڕێنراوەکان و تەکبیری یەکریزی و چارەسەری دۆزی کوردو پلانی ئایندەی کوردستانی تێدا بخوێنرایە تا نەوەی داھاتوو بەو تێزانە ئاشنابن و سودیان لێوەرگرتایە!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure