سەردار ئەمین6/8/2019 231 جار بینراوە

من و کاک (قازی) لە گروپێکی مەسنجەرداین بە ناوی (ڕێگەیەک بۆ شکاندنی بتەکانی کوردستان)

گفتوگۆیەک لە نێوان من و ئەم بەڕێزەدا لە سەر (دکتور حەمە کەیهانی) دروست بوو، منیش باشم زانی هاوڕێیان ئێوەش ئەم نامەیە ببین چوونکە پەیوەندی بە کایەی گشتییەوە هەیە.

 

برام کاک قازی بە مەبەستبێت یان بێ مەبەست ناوی (دکتور محمەد کەیهانی) هاتە گۆڕێ، حەزدەکەم تۆش و هاوڕێییانی ئەم گروپە لایان ڕونبێت، من هیچ شتێکی شەخسیم لە گەڵ ئەم پیاوەدا نییە، بەڵکو خۆی و زۆر کەسی تریش ئاگادارن کە هیندە ئەم پیاوەم لە ڕابوردودا بە باش دزانی پشتگیرم کردووە و دەورم هەبوو لەوەی کە بوو بە ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لە بغداد، کیشەی من لە گەڵ ئەم پیاوەو هاوپیشەکانی تری لە فراکسوێنی گۆڕان وە( سەردار عەبدوڵا، حاکم شێخ لەتیف، شۆڕش حاجی، هەڤاڵ کوێستانی لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە زانیمان ئەم کەسانە پشتیان کردە ئەو بەڵێنانەی کە لە کاتی بانگێشەی هەڵبژاردندا بە خەڵکیان دا وئەو پرنسیپانەی کە بزوتنەوەی گۆڕان مەنیفیێستۆیکردبوو لە بەرنامەی خویدا، بە پێچەوانەی هەموو ئەو پرینسیپانە ئەمانە لە بری بیرکردنەوە لەو خەڵکەی دەنگیان پێدابوون، ئەمانە کەوتنە بیرکردنەوە لە خویان و لە پڕکردنی گیرفانیان، کێشەی ئێمە لە گەڵ ئەم ئەکتەرە درۆزنانەدا لە سەر خەڵکە بۆیە نابێت وەک شتی کەسی لیی بڕوانین، جا لە بەر ئەوەی ئەمانە لە کایەی گشتیدا کاریان کردووە، بۆیە هەرچی لەسەریان بوترێت بە خاس یان خراپ، ئەوا ناچێتە سیاقی کەسایەتییەوە و هەڵەیە وای لێبڕوانین.


برام کاک قازی (دکتور محمەد) لەسەر پرینسپ وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان نەهێنا، بەڵکو دوای ئەوەی گۆڕان کاندیدیان نەکردەوە بۆ خولێکی تری پەرلەمان و مەئویسیش بوو لەوەی گۆڕان پۆستێکی حوکومی پێبدات یان پۆستێکی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوسا دەستی لە بزوتنەوەی گۆڕان کێشایەوە، دەست لەکار کێشانەوەکەی لەبەر ئەوەی لەسەر بەرژەوەندی شەخسی بوو هەر پاش ماوەیەک بۆ ئەوەی پەیوەندی باش کاتەوە لە گەڵ گۆڕان و نەوشیرواندا تەلەفون بۆ (حەمە تۆفیق) دەکات و داوای کۆمەکی لێدەکات، ئەویش پێی دەڵێت خۆت چۆنت تێک داوە هەر خۆشت چاکی بکەرەوە من هیچم پێناکرێت، ( حەمە تۆفیق) ئەم قسەی لە ماڵی (دکتور دارا جمیل) بە حزوری هەردووکمان کردی.


(دکتۆر کەیهانی) بەر لە دروستبوونی گۆڕان هیچ نەبوو، گۆڕان لەسەر نائومێدکردنی جەماوەرەکەی ئەم و چەندان کەسیتری هەلپەرست و بێمۆراڵ و مێشک بەتاڵی کرد بە شت و دەوڵەمەند کرد، ئەمانە تامی هەنگوینی کوپەکەیان کردووە و هەتا دەمرن لە هەوڵی گەیشتنەوەن بە هەنگوینەکە، بەڵام خۆیان ئەوە نابینن کە لە ناو تونی دەستەڵاتدا هەم ڕوویان ڕەش بووە وهەم لە ڕوی سەروەتی ڕەمزییشەوەو مایەپوت بوونو نابووتن، ئەم پیاوە لەوەتی لە گۆڕان هاتۆتە دەرەوە، لە شۆپینکردندا جارێک بەشداری لە دامەزراندنی حیزبێکدا کرد، بەڵام دوای ئەوەی دەر کەوت کەری ئەوبارە نییە و شکشتی خوارد(بە قسەی برادەرەکانی)، وازی لە حیزبەکە هانی، بەڵام وازی لە هەنگوینەکە نەهێناوە، هەمیشە چاوی لەوەیە بەڵکو تەرەفێک پەیدابێت و بیکەنە سەرۆکی لیستەکەیان لە هەولێر، ئەو کاتەی (قادری حاجی عەلی) سەرۆکی بانگێشەی گۆڕان بوو هەوڵێکی دا، بەڵام سەری نەگرت، بۆیە چوویە لای (دکتور بەرهەم) تەنانەت بە برادەرێکی هەموومانی ووتبوو کە بەڵێ لە تەک (بەرهەم)دا کار دەکەم و بەڵێنی پۆستیشم وەرگرتووە، دوای ئەوەی دوا کۆبوونەوەی (بەرەی چاکسازی) لە هەولێر لە ئوتێلێک بۆ دانانی کاندیدەکانی هەولێریان کۆدەبنەوەو هەر هێندەی (دکتۆر کەیهانی) بۆی مەعلوم دەبێت هیچ پێگەیەک بۆ ئەو نییە دەیکات بەهەراو خۆی توڕە دەکات، تەنانەت (خانم) کە لە کۆبوونەوەکەدا دەبێت تەلەفون بۆ (کەمال ڕەئوفی) مێردی دەکات و تکای لێدەکات زەنگێک بۆ (دکتۆر کەیهانی) لێدات و هێوری بکاتەوە.


برام کاک قازی من عادەتمە یان قسان ناکەم، کە کردم لە بنی هەمانەکە دەدەم و هیچی تیادا ناهێڵمەوە، بەڵێ هەموومان دەزانین کە ئەم پیاوە وانەی ئەخلاق و فیکرو ڕەوشتمان پێدەڵێتەوە، دامێنی کەواکەی بەهای بەرزی لێدەچۆڕێت!!! ئەرێ بێ زەحمەت پێمان ناڵیت ئەو کە زۆربەی کات لە بەریتانیا دەژی و کە دەگەڕێتەوە کوردستانیش بێ پاسەوان سەر بە هەموو کۆڵانێکدا دەکات، خێرە دوای ئەوەی خانەنشین کرا سەرتا پارەی ١٦ حیمایەی وەردەگرت و کە کەمیشکرایەوە ئیستا پارەی ٦ حیمایە وەردەگرێت هەر حیمایەکیش ١ ملیۆن دینارە، ئەمە بۆ؟ ئەگەر ڕاست دەکات هێندە جوامێرە و پیاوێکی بەویژدان و بە ئەخلاقە، لۆ ناچیت بە پەرلەمان بڵێت من پێویستیم بە حیمایە نییەو پارەکە بگێڕننەوە بۆ خەزێنەی میللەت، میللەتێک؟ کە بە ملوێنەهای بێ شێو سەر دەکاتە سەر سەرین، میللەتێک؟ بەرداخێک ئاوی پاکی نییە بیخواتەوە.


کاکە قازی هەر ساڵێک لەمەو بەر ئەم پیاوە خانوویەکی بە پارەی موفت بە ٣٧٥ هەزار پاوەند کڕی، پێمان بڵێت لە کوێی بوو؟ دەزانم ئەم پیاوە یارکەرێکی باشە، پارە وەک سەرمایە گوزاری لە سیاسەتدا خەرج دەکات، نەکەن بەو سەخاوەتەی هەڵخەڵەتێن، زۆریش عەیبە ڕێگە بەم کەراکتەرە ساقتانە بدەن بێنەوە مەیدانەکە.


لە کۆتایدا ئەگەر ئەم قسانەی من وا نییە با وەڵامی کۆنکرێتیم بداتەوە جا ئەوسا چۆن هەندێک شتی تر هەیە دەیان ڵێم، حەزیش دەکەم ئەوە باش بزانی کە ئەم پیاوە لای نەوشیروان ئەو قورساییەی نە بوو کە جورئەتی ئەوەی هەبێت لە ڕویدا بوەستێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure