به‌رهه‌م كادار1/8/2019 145 جار بینراوە

بەرزانیەکان وکورد جینۆساید نەکراون تاوانی گەورە تر بەرامبەرکوردو بەرزانیەکان کراوە


لەم کات و ساتەدا کە میدیاکان لەگەڵ ساڵیادی ئەنفالی بەرزانیەکان وهەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی سەماوە خەریکن بەندە بەکاریکی ئەخلاقی خۆمم زانی و بەغەدرێکی گەوەرەم زانی بۆسەر کۆمەڵگای کوردی و بەپێویستم زانی چیتر غەدرێکی گەورە تر بەناو غەدرێکی بچوکتر دوای ٣٠ ساڵ بەسەر ئەم میلەتە ستەم دیدەیە بەردەوام نەبێت هیوادارم هەڵەنەبم و ئەم بابەتە بەشیوەی ئەکادیمی یەکلای ببێتەوە و چۆنیەتی جێبەچی کردنی بۆ حکومەت و چۆنیەتی رەخنەش لەم کارە بۆ چاودێران کەزۆر بەکورتی دەیخەمە ڕو بەگوێرەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
یەکەم /پێناسەی ئەنفال و جینۆساید لەیەک مستەوادان لە ناو ئەکادیمیای میدیایدا بەڵام پێناسەی جینۆساید بەتەواوی دوای ساڵی ١٩٩٨دوای دەستە جەمعی دەوڵاتان و بەگوێرەی دەستوری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە پێناسەی بۆ هەر چوار تاوانی(١- جینۆساید ٢-وتاوانی دژی مرڤایەتی٣- وتاوانی جەنگی و٤- تاوانی داگیر کاری) کردوە کە بەم شێوە بەپێێ مادەی شەش پێناسەی جینۆسایدی کردوە دەڵی:


مەبەست لە جینۆ ساید بریتیە لەم کارانەی خوارەوە بەمەبەستی لەناوبردنی بەشیک یان تەواوی گروپێکی قەومی نەژادی دینی کەمینەی ؛ وەک
ئەلف- کوشتنی ئەندامانی گروپێک
ب-سزای جەستەی یان دەرونی
ج-هێشتەنەوەی ئەندامانی گروپێک بەمەبەستی ژیان بەناخۆشی وکەم کردنەوەی توانای وەجەستەییان
د-گرتەنبەری چەند هەنگاویک بەمەبەستی ڕێ گری کردن لە وەچەخستنەوە
ه-راگواستنی منداڵانی گروپێک بە گروپێکی تر
ڵێرەوە بەگوێرەی ئەم پێناسەیە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکین، ئەوغەدرە رون دەکەینەوە کەچۆن کورد جینۆساید نەکراوە


یەکەم /بەگوێرەی دێڕی یەکەمی پێناسەکە کە جۆرێک تێکەڵی هەیەو دەڵی قەومی و نەژادی بەڵام بە گوێرەی بڕگەکە کانی( ئەلف تا ها) دەڵی گروپ،ئیمە بۆیە بەهەڵەدا چوین تەنها دێری یەکەممان بە کارهێناوە کەدەڵی قەوم یان گروپ،بەڵام کارەکان و عەمەلەکان سادەو کاڵ و کرچن کە بڕگەکانیەتی


دوەم /کورد لەو سەردەمەو لەم کاتەشدا بەگوێرەی نفوس زۆر گەورە بوەو بەم جۆرە کارانە وەجاغ و وەچەو توخماتی کورد کۆتای نەهاتوەو نایەت


سێەم /ئەو کارانەی لەو سەردەمە و بەو بڕە زۆرەی کە کوشتار بەرامبەر کورد کراوە بەرامبەر تورکمانەکان بەتەنها یان بەرامبەر یەزیدیەکان بەتەنها یان بەرامبەر سریانیەکان بکرایە وەجاغیان نەدەما


چوارەم /هەر لە برگەری ئەلف وشەی کاری کوشتنی بەکار هیناوە ئەویش بەرامبەر گروپ لەهیچ یەک لە بڕگەکانی تر کوشتن بەکار نەهاتوە بۆیە کاری جینۆساید پرۆسەیەکی هێواشی کەم توندو تیژە بە بەراورد بەتاوانەکانی ترو ئەم کارەش کە جینۆسایدە زۆر بچوکترە بەرامبەر بەو تاوانانەی بەرامبەر کورد کراوە


پێنجەم/ ئایا ئەگەر جینۆساید بەمانای نەهێشتنی جینات و توخماتی ئەوگروپە بێت و بەعس تەواوی جیناتی کوردی لە هەرێمی باشوری کوردسیتان بڕی ئەی کورد لە پارچەکانی تری کوردوستان هەرنیەو بەڕێژەی زۆرتریش ؟


شەشەم /ئەنجام دانی کاری جینۆ ساید کارێکی ئاسان ترو کەم تێچون ترو باشتر کۆنترۆڵ دەکرێ بە بەراورد بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی


بەڵام تاوانی دژی مرؤڤایەتی بەگوێرەی مادەی حەوتی دادگای تاوانی نیودەوڵەتی پێناسەی دەکات و دەڵێت:مەبەست لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەم کارانەی خوارەوەیە لێرەدا بە مەجموع ە(کوشتن ٢-ریشەکێش کردن ٣-بەکۆیلە کردن ٤-تجاوزی جنسی وتەجاوزی اجباری٥-ئەشکەنجە دان٦-حەبس کردن ٧-بەدواداچونو ئازاردانی هەرگروپێک بەهۆکاری سیاسی ( قەومی نەژادی )٨-بڵاوە پێ کردن ٩-جیاوازی رەگەزی ١٠-کاری نامرۆڤانە


هەڵسەنگاندن بۆ ئەم مادە کە زیاتر بۆ سەر کۆمەڵگای کوردی جێ بەجێ کراوە


یەکەم/دەتوانی بڵیی ئەوەی خوا پێی ناخۆەشە بەرام بەر کوردکراوە لەم مادەش دا بەزیادە بەرامبەر کورد کراوە


دوەم /لە هەردو مادەکەدا وشەی کوشتن هەیە


سێەم/ لەهەردو مادەکەدا وشەی قەومیەت هەیە


چوارەم/ لەرونکردنەوەی مادەی حەوت کە پێناسەی کوشتن دەکات دەڵی بریتیە لە هێزێکی ریک خراو چەکدار بۆ سەر هەر کۆمەڵگایەکی یان جەمعیەتیێکی ناچەکدار بەڵام ئەم رون کردنەوە لە مادەی شەشدا نەکراوە ئێستا پرسیار ئەوەیە کە بەعس یان دەسەڵاتی ئەوسەردەمە ئەنواع چەکو کیماوی بەکارهێناوە کەچی ئێمە هێشتا بەجینۆساید رازین"،یان تەنها بەپاساوی دێری یەکەمی مادەی شەشەم کە قەومیەتە رازین بەڵام بە قەومیەتی مادەی حەوت رازی نیین ؟یان ئێمە بەڕوکەش مادەکەمان بەپێوەر گرتوە ونەچوینەتە ناوەرۆکەوە


پێنجەم/ من لێرەدا بۆیە دەڵێم جینۆساید نەکراون جونکە ئەوتاوانانەی بەرامبەر کورد کراوە گەورەترە لە جینۆساید و ناکرێ کورد تاوانێکی گەورەتری بەرامبەر کرابێ و بڵێ من تاوانی بچوکترم بەرامبەر کراوە لەبەرئەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر کورد کردوە کە هیچ درێغی لە بەرامبەر کورد نەکردوە سەبارەت بەدەسکەوتی سیاسی کورد بەم ناوە دەسکەوتی سیاسی زیاترە وسەبارەت بەقەرەبو حکومەتی عیراقی توانای قەرەبو کردنەوەی زیاتری دەکەوێتە ئەستۆ بەبەراورد بەتاوانی جینۆ ساید ،بەکارهینانی جینۆساید تاوانیکی ترە بەرامبەر کورد بەڵکو کورد تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر کراوەکەتاوانێکی گەورە ترە


شەشەم /حکومەتی هەرێکمی کەرودستان دەبێ لەم بابەتەدا خۆی یەکلای بکاتەوە کە کورد جینۆسایدە یان تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر کراوە ؟لە کاتێکدا پێم وایە کە جینۆساید نیە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure