به‌رهه‌م كادار28/7/2019 236 جار بینراوە

گۆران: هەنگاوێک ئومێدو، دوو هەنگاو بێ ئومید کردن


دوای ئەوەی کە دە ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر مێژوی بزوتنەوەی گۆراندا دەتوانی بڵێی کە حیزبێک نیە جوانتر بیت لە مێژوی حیزبی کوردی ،وە حیزبێک نیە جوانتر بیت لە مێژوی کوردلەم دەسالەدا ، رەنگە جوانترین پاساوی جوانی بزوتنەوەی گۆران ئەوەبێت کە خیانەتی نیشتمانی نەکردوە بەڵام نەک هەر نەی کردوە کارێکی کردوە هێندەی خیانەتی نیشتمانیە ئەگەر پێناسەی ئێمە بۆ خیانەتی نیشتمانی تەنها هێنانی هێز بۆ سەرخاک بێت ئەوا بێدەنگیش لەبەرامبەر هێنانی هێز فرۆشتنی خاک هەر خیانەتە ،جوانترین درۆی ئەم بێدەنگیەش بەستنەوەیەتی بە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکاو لەپێناو شاردنەوەی شکستی ئەحمەقیاتی حیزبی و قەناقەت پێکردنی دەنگدەری ماڵ وێران باجارێ لەسەر نەتیجە قسە نەکەین بەڵکو لەئومێدەوە تا ئام کاتەی ئیستا بەکورتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین
یەکەم /قۆناغی ئومێد قۆناغی ئومید قۆناغی (بون و وجودو لێ هاتوی حزب) نەبو بەتەنها قۆناغی زوعفی حزب و حکومەت و پەرلەمان بو هەر لەم کاتەی ئێستا دا کە قسەی لەسەر دەکەین هەم قۆناغەکە خراپترە هەم بزوتنەوەکەش وەک خۆی ماوە بەپاشە کشەوە ئەوەی لەچوارساڵی یەکەم دا ئومێدی بەخشی بە خەلک و جوڵەی سیاسی ئەم بزوتنەوەیەبوو لەسنورێکی بەرتەسکدا ،بۆچی بەرتەسک ؟لەبەر ئەوەی بون بەئۆپۆزسیۆن ابداع نەبو هێندەی قەناعەتێکی گوازراوەی پێویست بوو لە هەندەرانەوە یان لە فێربون لە سیاسەتی دەوڵەتانی پێشکەوەتو ، واتە شتێک نەبو رۆشنبیرو حیزبی کوردی پێی ئاشنا نەبێت بەڵکو شتێک بو حیزبی کوردی لەبەر بەرژەوەندیەکانی نەدەچوە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بونەوە ،خۆ لەم کاتەشدا کە گفتو گۆی لەسەر دەکەین گەر حیزبێک یان لایەنێک ئۆپۆزسیۆن بێت ئەوە ئوپۆزسێنیکی میدیای روکەشی دروستکراوە لەپێناو جوان کردنی حیزبی دەسەڵات بۆ شاردنەوەی دۆخی بی ئۆپۆزسیۆنیە، گەر حیزبێک بەشکلی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی رابگەێنی نەتوانی شەقام یان فشار لەسەر پەرلەمان دروست کات ئۆپۆزسیۆن نیە ،هەر لەقۆناغی یەکەمی ئومێد دا کە ئەم حەرەکەیەی تێدا بوو ئۆپۆزسیۆنی بێ دامەزراوەو ئۆپۆزسیۆنی شەخس وقانونی خرا پ و دواکەوتنی هەڵبژاردن و ئۆپۆزسیۆنی سەرکردەی بێ بروانامە بوو، دژی درێژ کردەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بو ،کەچی لەقۆناغی بێ ئومێدیدا خۆی کاری لەسەر کرد بەوپەری خراپترەوە واتە چوارساڵی دروستکردنی خەباتی ئۆپۆزسیؤنی پەرلەمانی بو بەبێ بەردەوامی دان ،بەبێ ئەوەی بەرەی ئۆپۆزسۆن مڵکی کەس بێت
دوەم/هەنگاوی بەرەو بێ ئومید کردن
ئەم قۆناغە بەچەند کارێک دەسپێ دەکات لەوانە بەشداری کردن لەحکومەتێکی قاسە بەتاڵکراو سەرەرای بەشداری کردن دەست بەردار نەبون بوو لە لەقاسەیەکی بەتاڵ، سنور دانان بوو بۆ کاری وەزیرەکان کاری ،دوەم کە بوە هۆی بێ ئومێد کردن رێکەوتن نامەی درۆینەی شاری جوان بوو کە ناوەرۆکی ئەم رێکەوتنە عبرەت لەو برە پارە بوو کە مانگانە وەردەگیرا ئەم رێکەوتنە دوای دەرکردنی ئەندام پەرلەمانەکان بوو بەڵام ناوەرۆکی ئەم رێکەوتنە تەواو ئیزافی بوو چونکە لە ئەساس دا ئەوناوەرۆکە کاری حکومەت خۆیەتی کەدەی کات واتە دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجی بوو،
بەمانایاکی کە ئەم رێکەوتنە بۆیە بێ ئومید کەر بوو چونکە پەیوەندیەکانی یەکێتی و گۆران لەوپەری خراپی دابوو تەنانەت دوای داوا کردنی گۆران لە یەکیتی بۆ پیک هێنای کابینەی حکومەت، ئەوە یەکێتی بو کە ئامادە نەبوو لەگەڵ گۆران کانینەی حکومەت پێک بێهێنی سەرەرای دەرکردن وسزا دانی هەمو ئەوکارمەندانەی کە دەنگیان بەگۆران دابوو، کەچی گۆران رێکەوتنی بەناو ستراتیجی دەبەست سودی رێکەوتنەکە بۆ گۆران خۆی بوو کەچی گۆران لەمیدیای خۆیەوە لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی موچی فەرمان بەرانی دەکرد لەناو رێکەوتنەکەدا بەبێ ئەوەی یەکێتی باسی موچە بکات
کارێکی تری ئەم قۆناغی بێ ئومید کردنەی گۆران قۆناغی شەری داعش بو کە گۆران ئاگاداری ئەو بەکرێ گرتنەی پێشمەرگە بوو بۆ شەری داعش بەڵام ئەم حیزبە باش لێی بێدەنگ بوو ئەگەر قسەی لەسەر کردبێت ئەسڵەن بەئاماریش بەگوێرەی پێویست نەبووە خودی ئەم بێ دەنگیەش لەبەکوشت دانی پێشمەرگە بوو کە هاوتای خیانەتی نشیتمانیە کەتۆ ئاگادارو بێ دەنگی ،
کارێکی تر لەم قۆناگەدا کە قسە لەسەر شتە وردەکان ناکەین قسە لەسەر کارە گەورەکان دەین بریتی بوو لە رازی بونی گۆران بە دواخستنی هەڵبژاردن کە ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەی شەش ساڵی رابردووی خۆی بوو بەڵام بەیەک سەردان کردنێکی نێچیرڤان بەرزانی بۆ مەکۆی سەرەکی راستەوخۆ هەلوێستی گۆری و رازی بوو کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت کەچی زیاتر لەساڵێک دوا کەوتبوو ،لەوەش گرینگ تر بی هەڵوێستی وترسانی ئەم حیزبە بوو لە سەرپشک کردنی ریفراندۆم کەچی هاوڵاتی سەرەتای بریاری خۆی دابوو کە بەشدار نەبوو لە هەڵ بژاردندا
سێەم قۆناغی تەواو بێ ئومێد کردن
ئەم قۆناغ و کارە دواین ڤێرژنی ئەم حیزبەیە کەبریتی بوو لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کێشەکە لێرەدا دوشتە یەکەم نەوشیروان مستەفا لەم بابەتەدا شکڵ و ناوەرۆکی بەیەکەوە بەستبوەوە بەڵام ئەم قۆناغە بەشکڵ فێلیان لەدەنگ دەرانی خۆیان کرد واتە نەوشیروان مستەفا کیشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نەبو لەناو قەڵابێت یان لەدەروەی قەڵا چونکە هەم بەشێوەی ئەکادیمی و تەطبیقی کە لەناو خەڵک بوو دەبێت سەرۆک دەسڵاتی زیاد بێت کە لەناو پەرلەمان بوو دەبێت دەسەڵاتی کەم بیت ،هۆکاری ئە رەئیەش دواکەوتوی کۆمەڵگای کوردی حەزی دیکتاتۆری تاکە بەبی بەستنەوەی ئەم بابەتە بەکەسی دیاری کراوەوە،بەڵام ئەم خولەی پەرلەمان بەشێوەی شکڵی لەپەرلەمان و بەشێوەی جەوهەری بەدەسەڵاتی زۆرەوە یاساکەی بۆ نوێ کرایەوە کەئەمەش هەم پێجەوانەی رای کاک نەوشیروان و هەم دژی رای دەنگ دەرو هەم دژی داخستنی پەرلەمان بوو
ئێستا و لەکۆتایدا دەگەینە چەند نەتیجەیەک
یەکەم دوای جەند جار درێژکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم لەلایەن یەکێتیەوە بەڵام ئەم یاسای لەگەڵ دەرنەکردو کەچی گۆران بۆی ئەنجام دا
دوەم بازرگانی گۆران بەدەنگ دەرەکانیەوە بێ دەنگ بون لەئاستی هەرحیزبێک کە گۆران رێکەوتنی لەگە

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure