لوقمان بەرزنجی ... ئەڵمانيا28/7/2019 274 جار بینراوە

خوێندنەوەيەکی خێرا بۆ پڕۆژەو قسەکانی مەلا بەختيار

 

هەموو يەکيەتيەکان و ئەوانەی لەدەرەوەی يەکيەتيشن و بە هەموو حزبە کوردستانيەکانيشەوە ..ئاگادارن کە ماوەی چەند مانگێک دەبێت بەڕێز مەلا بەختيار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سياسی يەکيەتی نيشتيمانی کوردستان . بە ئيختياری خۆی چۆتە ماڵەوە و چەند مانگێکيشە بە شداری هيچ کۆڕو کۆبوونەوەيەکی حزبەکەی ناکات. هەرچەندە لە چەند ديدارێکی تەلفزيونيدا، بەشێک لە هۆکاری چونە ماڵەوەکەی بۆ يەکيەتيەکان و خەڵکی کوردستان ڕوون کردەوە ، چەند مانگێک لەمەوبەر لە بەشێکی ڕونکردنەروەکانيدا لە تەلفزيون هۆکاری چونە ماڵەوە و دانيشتنی گەڕاندەوە بۆ هەندێک خاڵی زۆر گرنگ کە بۆتە دياردە لەناو حزبەکەی ئەويش بوونی گەندەڵی و خزم خزمێنەو مەحسوبيەت بۆ پۆستە حکومی و حزبيەکان . لەديدارێکيدا گوتی ( تەحەدا دەکەم ئەگەر کەسێک گەندەڵيەکی لەمن ديبێ و باسی نەکات ) هيچ کەسێک و لايەنێک و هەتا نەيارانيشی لەناو حزبەکەی خۆی نەهاتنە سەرخەت و وەڵامێکیان بۆ ئەو تەحەدايەی مەلا بەختيار پێنەبوو . لە ڕۆژی 20 ئەم مانگە مەلا بەختيار پريس کۆنفراسێکی گرت و لە پريس کۆنفراسەدا ، پڕۆژەيەکی بۆ چاکسازی حزبەکەی ڕاگەياند لەو پڕۆژەيەدا کۆمەڵێک بابەتی هەستيارو گرنگی وورووژاند .تاڕادەيەکی زۆريش باسی لە زۆرێک لە عەيب وعارو دياردەی نامۆ لەناو حزبەکەيدا ووروژاند... بەشێوەيەک لە چەند دێرێکی پڕۆژەکەدا بەتەواوی کۆنتڕۆلی لەدەست دابوو .هەڵچونێکی زۆری پێوە دياربوو بەتايبەتی لەسەروەزعی ناوەخۆی حزبەکەيان و پەيوەنديان لەگەل حزبە کوردستانی و حزبە سوسيال ديموکرات و ديموکراتيە جيهانيەکان . هەروەها پشتگويخستنی ڕاو بۆ چونی کاديرو ئەندامانی خوارەوەی حزبەکەو دوور کەوتنەوەی زۆرێک لە سەرکردەو کاديران و ئەندامان و وازهێنانيان لە يەکيەتی لەبەر ناعەدالەتی ئەمەشيان تەوەرێکی ديکەی قسەکانی بوو ، هەروەها ئەوەی کە زۆر زەق بوو لە پڕۆژەکەيدا ئەوە بوو لە پڕۆژەکە کە ووتی ( حزب نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هێندەی یەكێتی سایتی نهێنی‌ و پەیجی سەیروسەمەرەی شكاندن ‌و تۆمەتهەڵبەستنی هەبێ) هەڵبەتە درکاندنی ئەو جۆرە نهێنيە دەچێتە خانەی نهێنيە زۆر تايبەتەکانی حزبەکەی. ئەم ڕستەيە لای من زۆر سەيربوو. سەيرەکەی لەوەدابوو کە يەکەم جارە گوێبيستی سەرکردەیەکی پلە يەکی حزبێک دەبم . بەو شێوەيە باس لە حزبەکەی خۆی بکات و تومەتباری کات بە هەڵبەستنی تومەت ، هەروەها سەبارەت بە تەکتولکاريش لە ناو حزبەکەی زۆر بە ڕاشکاوانە دەڵێت (خاوەن سەفتە دۆلارەكان، سەرقاڵی قووڵكردنی گیانی دەستەگەری ‌و كڕینی ویژدانی كادر‌ و كردنەوەی دەیان سایت ‌و پەیجی پیاهەڵدانی ئەم‌ و ئەو و شكاندنی هی ترن، لەناو كادراندا بووەتە باو، كە هەڵگەڕانەوە لە یەكێتی ‌و دژایەتیی یەكێتی، سوودی زیاترە لە دڵسۆزی بۆ یەكێتی) هەروەه لە پڕۆژەکەدا زۆر ڕاشکاوانە پەنجە بۆ کەسانێک درێژ دەکات ەو بە ناو ناويان دەبات کۆ چۆن کاريان کردوە لەدژی ئەو . بەبۆ چونی من دەکرا مەلا بەختيار ئەو پڕۆژەی بخستايە بەردەم مەکتەبی سياسی و لەناو مەکتەبی سياسی قسەی لەسەر بکرايە . بەڕای من هۆکاری پێشکەش نەکردنی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مەلا بەختيار بەتەواوی لە مەکتەبی سياسی بێ ئومێد بووە و وەک خۆی دەڵێ سەرکردايەتی لەبەر کاری تايبەتی خۆيان ناپڕژێنە سەرئەوەی کە بايەخ بەو پڕۆژەيە بدەن و ناچار بوو بێت بەبەر چاوی هەموو خەڵکی کوردستان قسەکانی خۆی بکات دۆو دۆشاو تێکەڵ بکات و چاک و خراپ هەڵڕێژێت و هەروەها لە دوای چەند ڕۆژێکيش ووتوويەتی هێشتا نهێنی زۆرم ماوە گەر بێمە دەنگ . ديارە بء ئومێد بوونی مەلا بەختيار لە گوێێ لێنەگرتنی لەلايەن سەرکردايەتی حزبەکەی ئەويش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خودی مەلا بەختياريش بەشێک بووە لەوەی کە يەکيەتی بەو ڕۆژە بگات و لەدوای ئەوەی مەکتەبی سياسی و سەرکردايەتی لەبەر ژيانی تايبەتی خۆيان و حاشيەو دەوربەريان هيچ ئاگايان لە ڕێکخستنەکانی خوارەوە نەما.... نە کۆبوونەوەی حزبی ما ... نە ڕەخنەو ڕەخنە لەخۆگرتن ما .....نە پرەنسيپی حزبی ما ......لەسەروی هەموشيان حزب هيچ فيکرێکی پەيڕەوی تێدا نەما و پاشەگەردانيەک لە ناو يەکيەتی دا دروست بوو ئيستا هيچ ئەندامێکی يەکيەتی نازانيت ئامانجی حيزبەکەی چيە و لە پێناو چی دا خەبات دەکات .... ئەو ڤايرۆسەی پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ئەندام و کاديرانی حزب ووردە ووردە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە بچوکترين شانەی حزبەوە سەرکەوت و بۆ کەرت و کۆميتەو و دواتر مەڵبەند و دواتر سەرکردايەتی ئيستا ڤايرۆسی يەکتر نەخوێندنەوەو باڵباڵێن خودی مەکتەبی سياسيشی گرتوە بەمەلا بەختياريشەوە و مەلا بەختياريش پشکی شێری لە تێکچوونی شيرازەکە بەردەکەوێ ، چونکە ئەويش بەشداربووە لە پەراوێزخستنی ئەندام و کاديرانی حزب ، دەبوايە ئەو پڕۆژە بەر لە چونی ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال بۆ بەغدا پێشکەش بکرايە چونکە هەموو دەزانين ئەو وەزعە نا سروشتيەی ناو يەکيەتی لەدوای چوونی ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال کەوتە ئەو ململانێيە و هەرچەندە ڕەوانشاد کاک نەوشيروان مستەفا هەرزوو ئاماژەی بەو مەترسيەکردو گووتی دەبێت بەهەموو شێوەيەک يەکڕيزی يەکيەتی بپارێزين و ئەندام و کاديرانی يەکيەتی بەسەر بکەينەوە و لە غيابی جەنابی مام جەلال ئێمە جلەوی ئەو يەکيەتيە بگرينە دەست، نەبادا بە لاڕێدا بچێت بەڵام دواتر ڕەوانشاد نەوشيروان مستەفا ش هەرچی هەوڵی دا هيچی بۆ نەکرا و دواجار بڕياری جيابوونەوەی داو ئەويش گورزێکی گەورەی لەکەمەری يەکيەتی دا هەندەی ديکە يەکيەتی لەخشتە برد . بە کورتی ئەو پڕۆژەی مەلا بەختيار زۆر زەحمەتە لەلايەن سەرکردايەتیەوە قبوڵ بکرێت ..ديارە هەر ئەو زەحمەتيەشە کە وای لە مەلا بەختيار کرد پەنابەرێتە بەر پريس کۆنفراسە و بە مەسەجێکی ڕوون و ئاشکرای بێ پێچ و پەنا بەتەواوی ئەندامانی حزبەکەی بڵێت. ئەوە پڕۆژەی منە بۆ دەرباز بوون لە کێشمە کێشە گەورەی دووچاری يەکيەتئی بووە . مەلا بەختيار لە ڕێگەی ئەو پڕۆژە و پريس کۆنفراسەدا ، بە گوێی هەموو دۆست و ئەندام و کاديرانيدا چرپاندی گوتی من ويژدانی خۆمم ئاسودە کرد و نەخشە ڕێگايەکم بۆ يەکيەتی ديارکرد بۆ ئەوەی يەکيەتی لەو قەيرانە دەرباز بێت بەڵام ئەوەی دەمێنتەوە ئەوە ئێوەن لەناو ڕێکخستنەکان کە تاچەند پشتيوانی لەو پڕۆژەيە دەکەن و دڵسۆزيتان بۆ حزبەکەتان هەيە و باوەڕبوونتان چۆنە بۆ هەستانەوەی حزبەکەتان کاديرو ئەندامانی خوارەوە ، بە بۆچوونی من ديسان دەيڵێمەوە موستەحيلە ئەم پڕۆژەيەی مەلا بەختيار لەناو مەکتەبی سياسی حزبەکەی قبوڵ بکرێت ...چونکە تەماع ی تاکە کەسی و مەسەلەکان بەرژەوەندی تايبەتی تێکەوتوەو خاوەن بەرژەوەنديەکانيش هێزو پارەو دەسەڵاتيان لەدەستدايە ، مومکين نيە هيچ جۆرە پڕۆژەيەک لەو جۆرە قبوڵ بکەن .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure