ئەستێرە کەریم26/7/2019 1316 جار بینراوە

گۆڕان بەجاش مارە کراوەتەوە

 

گۆڕان لە کابینەی ھەشت شوی بە پارتی کرد، لە ١٢/١٠/٢٠١٥ پارتی گۆڕانی تەڵاق دا. وەک خۆشتان ئەزانن لە کوردەواریدا مارەبەجاش باشترین چارەسەرە بۆ ھاوسەرگیری مەجبوری .. ئیتر دوای تەڵاق دانی گۆڕان لە تاوی خۆشەویستی خۆی بەس بۆ ئەوەی پارتی مارەی بکاتەوە بە ناچاری شووی بە یەکێتی کرد لە مانگی ٥ ی ٢٠١٦ کاتێک رێککەوتنی دەباشانیان ئیمزا کرد.ھەر ئەو شەوە یەکێتی گۆڕانی بێوەژنی سیاسیی بۆ شەوێک لەخۆی مارە کرد و دواتر تەڵاقی دا.


ئینجا مەلاکان کەوتنە خۆیان و پارتی دیسان مارەیی کەوتەوە و ئێستا بۆ دووەم جار گۆڕان لە پارتی مارە کراوەتەوە و پارتی بەڵێنی ئەوەی پێداوە ئەگەر شەریف بێت و سەری خۆی کزبکات ئەوا تەڵاقی نەدات.


یەکێتی و گۆڕان وەک دوو ھەوێ وان کە لە بەرامبەر پارتی کە دوو ژن غیرەی مێردەکەیان لەیەک دەکەن، بەس ئادەتەن ژنی بچووک خۆشەویستترە. نازی زۆرە، بەڵام یەکێتیی ژنە گەورە باش دەزانێ کە دڵی پارتی رابگرێت.ئەوەی ماوە ئەوەیە بیڵێم گۆڕان ھەموو کات ژنی یەکێتی و پارتی بووە ، بەس ھەرچی یەکێتیە "بی-سێکسوال"ە ژنی پارتیەو ھەویەی یەکێتیە!


٢٥٠٧١٩

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure