ئامادەکردنی: ڕەگەز کەمال24/7/2019 2285 جار بینراوە

سەلماندنی دروستکردنی سیناریۆی ڤیدیۆی کوشتنی جێگری کۆنسۆڵی تورکیا لە هەولێر

وەک هەمیشە لەسەر بڵاوکردنەوەی دیمەن و ڤیدیۆی دانپیانانەکان لەلایەن ئاسایش و دەزگاکانی پاراستن و زانیاری ڕوونکردنەوەی خۆم هەبووە دواتریش لە پێگەی ۱۷ی شوبات بڵاومکردوتەوە لەڕابردوو وەک کەیسی تیرۆرکردنی ناز سلێمانی پارێزەر لەهەولێر کە دووکەڵی دروستکراو لەجامی داخراوەوە دەهاتە دەرەوەو و بۆمب دانانەکەی بەردەم کەناڵی ڕووداو کە لەکاتی ڕاکردنی کەسەکەدا بەناو کۆڵانەکاندا پانتۆڵی کابرا ڕەنگی گۆڕاو، و خوێندنەوەی تێکستی ئامادەکراوی مەلا ئیسماعیل سوسەیی کە گلێنەی چاوی لەگەڵ سەردێڕەکاندا لەچەبەوە بۆ ڕاست دەسوڕا و دیمەنی بەزۆرەملێ دانپێدانانی خۆبەخشانی نەوەی نوێ .


لەنوێترینیشیاندا دیمەنی ساتی کوشتنی جێگری کۆنسۆڵی تورکیا لە هەولێر، لێرەدا هەڵەکانی ئەم ڤیدیۆ دروستکراوە دەخەمەڕوو ئەگەرچی ئەم دیمەنە لەلایەن میدیاکانی پارتی بلاوکراوەتەوە کە هیچ بەروارو کاتی رووداوەکە لەسەر ڤیدیۆکەدا پێشان نادرێت بەلام بە بۆچوونی من سەرەتا دەیانەوێت کاردانەوەی خەلک ببینن:


یەکەم:
بەگوێرەی راگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایش کە یەکێ لەدەستگیرکراوەکان وەک وێنەی بلاوکرایەوە زۆر کەسێکی قەڵەوە و قژی نیە بەلام ئەو دوو تەقەکەرەی کە لەگەڵ مەزڵومدا دەردەکەون لەم ڤیدیۆیەدا دوو کەسی زۆر زەعیف و لاوازن و قژێکی ڕەش و پڕیان هەیە! وەک لە وێنەکانی هاوپێچدا ببینن.


دووەم:
ساتی بەرکەوتنی فیشەکەکە بە لای چەپی بەلام راستەوراست بەدەمدا دەکەوێت لەکاتێکدا دەبوو بەهۆی هێزی فیشەکەکەوە وا لەنزیکەوە بەلای راست دا بکەوێت.


سێهەم:
لەگەڵ ئەوەی مەزڵوم تەقە دەکات و دەیکوژێت بەلام دەستی لەسەر سەری دادەنێت و رادەکات وەک ئەوەی مەزڵوم تەقەی لێ بکرێت!


چوارەم:
ئەگەرچی لەنزیکەوە تەقە لەو کەسە دەکەن کە لەگەڵ جێگری کۆنسۆڵ دانیشتووە بەلام بریندار نابێت!


پێنجەم:
وەکو لەرووداو بلاوکراوەیە لەسەرزاری خۆیانەوە وتیان ئەو کەسەی لەگەل جێگری کۆنسول بووە لەوکاتەدا خۆی دەخاتە ژێر مێزەکە بەلام لەم دیمەنەدا رادەکات!


شەشەم:
پەیامنێری ڕووداو کە لەکامێرای چاودێریدا بینی بووی وتی: "دوو کەسی دیکە کە لەگەل مەزڵوم داغ بوونە تەقە لە دوو کەسی دیکە دەکەن کە لەسەر مێزێکی تر دانیشتوون" بەلام لێرەدا ئەو دوو کەسەش تەقە لە جێگری کۆنسۆڵ دەکەن!


حەوتەم:
هەر لە رووداو باسکرا کە یەکێ لە تەقەکەرەکان برینداربووە لەکاتی چوونە دەرەوەیان لە ریستۆرانتەکە بەلام ئەو دووکەسەی کە دەستگیرکراون بریندار نین کەواتە کوا ئەو کەسەی بریندارە و ئیستا لەکوێیە؟


هەشتەم:
هیچ خوێنێک بەجەستەی کوژراوەوە دەرناکەوێت


چەندین گومان و جیاوازی دیکە لەگەل یەکەم باسکردنی رووداوەکە لەسەر زاری پەیامنێری کەناڵی رووداو دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت..

 

لێره‌ كليك بكه‌ بۆ بينينى ڤيديۆيه‌كه‌ ...

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure