ئهحمهد سهيد عومهر22/7/2019
183 جار بینراوە
تورکیا لەبەردەم تورەیی ئەمەریکادا
وێرای چەندین هۆشداری واشنتۆن، بەلام دواجار ئه نقه ره دژی خواستەکانی کۆشکی سپی وەستایەوە!بەفەرمی بەشی حەوتەمی موشەکی ئێس 400ی لەرووسیاوە بەدەست گەیشت لەچەندین رۆژی داهاتوودا بەشەکەی تری سیستەمە ئەگاتە تورکیا!
هەرچەندە رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەدوای کۆبوونەوەی G20 لەگەل ترەمپ گفتوگۆیان سفر کرد، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسانی وتی: کرینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی هیچ کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانی ئەنقەر و واشنتۆن نابێت، ترەمپ سزا بەسەر تورکیا ناسپێنێت! ئەم لێدوانەی تەیب ئەردۆغان وەک دڵدانەوەیەک شیکردنەوەی بۆکرا.
پاکێجی سزاکانی ئەمەریکا، بەسەر تورکیا
یاسای كاتسا كە كورتكراوەی (Countering America>s Adversaries Through Sanctions Act) واتە یاسای( ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنانی ئهمریكا لە ڕێگای یاساوە) ئەم یاسایە لە 2017/7/27 لە لایەن كۆنگرێسەوە دەركرا کە سزای جۆراو جۆری تێدایە، لە 2017/8/2 لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە واژۆی لەسەر كراوه، تائێستا یاساكە بەسەر وڵاتانی(ڕوسیا و كۆریای باكور و ئێراندا) سەپێنراوە كە دوژمنی ستراتیژیی ئەمریكان.
ئەگەر ئەم یاسایە بەسەر توركیاشدا بسەپێنرێت ئەوا مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر ئایندەی توركیا، چونكە توركیا هاوشانی وڵاتانی(ڕوسیا و كۆریای باكور و ئێران) دەچێتە ڕیزی دوژمنە ستراتیژییەكانی ئەمەریكاوە، لهكاتێكدا ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە توركیا لە دوای ئیسرائیل، دوووهم هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمەریكا بووە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست !لەپاڵ هەڵوەشانەوەی رێکەوتنی کرینی فرۆکەی F35کە مەرجی پێدانی بریتی بوو لەهەڵوەشانەوەی ئەم گرێبەستەو بێ بەشکردنی تورکیا لەراهێنانی فرۆکەی سەربازی.
بێ دەنگی ئەمەریکا دەبێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ ئەوەی ووڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ، دەست بکەن بە مامەڵە کردن، لەگەل روسیابۆ کرینی چەکی پێشکەتوو بۆیەکە کۆشکی سپی سزایەکی قورسی تورکیا ئەدات کەببێتە وانەیەک بۆ ووڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ، بەئاراستەیەکی تر کێشەی ئەمریکا لەگەڵ تورکیایەکی سوننە مەزهەبە کە ببێتە مەرجەعێک بۆ موسوڵمانانی جیهان بە گشتی و ناوچەکە و عەرەبیش بە تایبەتی، بۆیە بهبروای بهشیك لهشارهزایان و سهنتهرهكانی لیكۆلینهوهی سیاسی لهجیهاندا دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی ڕوسیاوە لە لایەن تورکیا لە سەر سنووری سوریا لە جبل التركمان کە به پشتگیری ناتۆ و ئەمەریکا بوو و پاشان خەمساردی ئەو دوولایەنە و تەنانەت پشتێکردنیان لە تورکیا لەوکاتە هەستیارەدا و کێشانەوەی موشەکی پاتریۆتی سەرسنووری تورکیا-سوریا لە لایەن ناتۆوە (کە هەڵکردنی گلۆپی سەوز بوو بۆ ڕوسیا بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر تورکیا لە تۆڵەی فڕۆکە ڕوسیەکە) تورکیای ناچار کرد کە ئەهەنگاوە بنێت بۆ پارێزگاری لە وڵاتەکەی.
ماوەتەوە بلێم داهاتوو وەلام دەرەوەی ئهوهیه کەئاخۆ تورکیا ئەچێتە سەنگەری دژایەتی ئەمەریکاوه یان رێگایەک ئەدۆزێتەوە بۆ خۆدەرباز کردن لەسزاکانی ئەمەریکا.