ئەحمەد میرە9/6/2019 604 جار بینراوە

کێ داڕێژەری ڕیفراندۆم بوو؟

بۆ ئەوەی ساختەچییەکانی کوردایەتی موزایەدە نەکەن لە نێوان دووکەوانەدا بە ڕوونی دەڵێم(( دەوڵەتی کوردیی ، ئامانجێکە هەرکەس لەو ئامانجە لا بدات ڕێک دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە ئەدەبیاتی حیزبی ( ٣١ ی ئاب ) )).

 

بارزانی و هاوەڵەکانی مێژوویەکی دەوڵەمەندییان لە هەڵخەڵەتاندن و فێڵکردن بە ناوی کوردایەتیەوە لە خەڵک و مێژووی کوردستان هەیە کوردایەتی و دەوڵەتی کوردی لە کلتوریی بنەماڵەی بارزانی تەنها پەیژەی گەیشتن بە بەرژەوەندییە بنەماڵەی و کەسییەکانی خۆیان.

 

هەرگیز بۆ گفت و گۆکردن و نوسین دەربارەی دوانەی بارزانی و کوردایەتی پێویست بە گفت و گۆ کردنێکی ئەکادیمی و قوڵ و نووسینی بەڵگەدار و هێنانەوەی ئەرگۆمێنێت ق سەلماندن ناکات بۆیە هەمیشە کە دەربارەی ئەم بابەتە دەنووسم بە ئەو پەڕی یەقینەوە ڕاکانی خۆم دەردەبڕم ، چونکە خیانەت و بنەماڵەی بارزانی دوو دوانەی پێکەوە گرێدراون و هەرگیز بەڵگە و بەهانەکانی کوردایەتیەکی ڕەسەن ناتوانێت نێوانیان تێکبدات.

 

ڕێفراندۆم لە بنەڕەتدا پرۆسەیەکی ئێجگار گرنگ و ڕاستە و بۆ ئەمڕۆی خەباتی گەلانی بێ دەوڵەت باشترین چەکی بەدەستهێنانی مافە سیاسی و ئابووری و نەتەوەییەکانیانە. بەڵام ئەوەی لە هەرێم ئەنجامدرا نە ڕیفراندۆم بوو و نە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بوو چونکە:

 

١ - پرۆسەیەکی شکستخواردووی تاکەکەسی بوو.

٢ - ئامانجی پاراستنی پێگەی بارزانی بوو.

٣ - لە پێناو دروستکردنی دەوڵەتدا نەبوو.

٤ - پرۆژەیەکی نیشتمانی و نەتەوەی و ستراتیژی نەبوو.

٥ - هیچ جۆرە خوێندنەوەیەکی سیاسی و قوڵ بۆ ڕەهەندە هەرێمییەکان و نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان نەکرابوو.

٦ - کۆ دەنگی نیشتیمانی لەسەر نەبوو.

٧ - سەرچاوەی نەهامەتی و قەیرانی گەورە بوو.

٨ - دژی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بوو.

٩ - بەشێک بوو لەو پرۆسە خیانەتکارانەی مێژووی کوردایەتی کە بارزانی ڕابەڕایەتی دەکات.

١٠ - لێدانێکی بەهێز بوو لە پڕۆژەی دروستکردنی دەوڵەت کوردی.

 

بۆ یەکەمجار دەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو بە پێی ئەو نوسراو و بەڵگەنامانەی لە دەزگا هەواڵگرییەکانی عەرەبستانی سعودییە و قەتەر و ئوردن و تورکیا وە دزەیان پێکراوە و لە میدیا عەرەبییەکان بڵاوکراونەتەوە پڕۆسەی ڕیفراندۆم کە بارزانی ڕیبەرایەتی کردووە پڕۆژەیەکی هیلالی توندڕەوەیی سوننەکانی ناوچەکە بوو بۆ لێدان لە پڕۆژەی دەوڵەتی کوردیی و ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و ناوچە دایڕاوەکانی تری باشوری کوردستان بە دەوڵەتی ناوەندی عێراق.

 

ڕەنگە شێکەرەوە سیاسییەکانی پارتی دەربارەی ئەو زانیاریانە بڵێن حکومەتی ناوەندی عێراق بەدەست گروپە شیعەکانی نزیک لە ئاخونەکانی ئێرانەوەیە بە بێ ئەوەی لەو ڕاستییە سیاسییە تێبگەن کە کەرکوک بە درێژایی مێژووی حکومەتە ناشیرینەکانی عێراق بەلای سوننەکانەوە هێڵی سوور بووە و لە
ئێستایشدا تورکیا هەموو قورسایی خۆی لە عێراقدا لە سەر کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی تری کوردساتنی باشوور سەپاندووە.

 

ئێستایش بەڕوونی دەرکەتووە کە ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی ڕێکخرا و مەبەستداری بارزانی و پارتی بووە بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بوەستێنێت و گورزی کوشندە لەو ئامانجە نیشتیمانییە گەورەیە بدەن کە چەند ساڵ کورد لە باشوور خەباتی بۆ دەکەن.

 

تەنانەت دەرهاوێشتەکانی ڕیفراندۆم لە ڕووداوەکانی ( ١٦ ی ئۆکتۆبەر ) دا بەشێکی دانەبڕاوی ئەو پلانە ژەهراوییە بوون کە ڕەوتی هیلالی سوننەیی توندڕەو لە ناوچەکەدا نەخشەی بۆ کێشابوو و بارزانی و هاوەڵەکانی بە جوانی و دڵسۆزانی جێ بەچێیان کرد.


ئەوەی لەم بارەوە دەوترێت قسەی ئێمە نین و لەم نوسینەدا تەنها بۆ خوینەرانی کوردمان گواستونەتەوە بەڵکو بەڵگە و بۆچوون و قسەی دۆستەکانی بارزانین کە وەک کاری هەمیشەیی خۆی زۆر گویڕایەڵانە کارەکانی بۆ ئەنجام داون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure