شێرزاد حەسەن رەزا7/6/2019 139 جار بینراوە

پارێزگاری کەرکووک و شەڕی ناوەکان

 

لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ،شێوازی شەڕ گۆڕاوە ، هەر بە شەڕی ئاگرەوە رانەوەستاوە بەڵکو جۆری نوێ و تەکنیکی نوێ بەکاردەهێنرێت،بۆ نمونە شەڕی دەروونی یان شەڕی ئابووری ،کە بەشەڕی ساردیش ناوزەند دەکرێت.


بەڵام ئەو شەڕی ئێمڕۆ لە رێگەی حیزبە سیاسەکانی هەرێمی کوردستانەوە،لە رێگەی پەیح و ئەکاونت و سایتەکانەوە بەرێوە دەبرێت ،شێوازێکی نوێ ی شەڕی دەروونی یە، لەگەڵ کەرکووک و خەڵکە خۆراگرەکەیدا دەکرێت،ئەتوانین ناوی بنێن شەڕی ناوەکان.کە ئەسڵەن هەندێک لەو کەسانە یان ئاگادارنین یاخود بە ئەنقەست دەیانەوێت ناویان بکەوێتە ناوانەوە،وەک ئەو کابرای لەسەر رێگا دەستی بەئاو گەیاندبوو تا خەڵکی ناوی بهێنن،


لە هەمووی خۆشتر و نوکتە ئامێزت،یەکێک لە کاندیدەکان،لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت من سوپاسی ئەو پەیجانە دەکەم کە ناوی منیان هێناوەتە ناو،دواتر لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا دەڵێت،جا خۆتان حەکم بن ،من کوڕێکی زۆر باشم،


یەکێکی تر لە کاندیدەکان،هەڵایەکی لەسەر دروست بوو ،کلکی کەری تێدا دەپچڕا،کە ئایە باشە یان خراپ،لەوەش خۆشتر ئەوەیە کاندیکی تر ئەرزوحاڵی خۆی بەدرێژی نوسیبوو ،کاتێک وتبویان بۆ کێ ئەبیت وبۆ کوێ ئەیبەت،لەوەڵامدا وتبوو نوسخەی زۆرم لەسەر گرتوەتەوە،بۆ هەموو کەسەکان دەیبەم و بۆ هەموو شوێنێک دەچم،یەکێکی تر لەکاندیدە بەرێزەکان چەند مانگێک پێش ئێستا بە تەلەفۆنی وتی یەک دوو رۆژێگی تر ئەمرەکەم دەرئەچێت،


وەک ئەوەی کەرکووک بێ خاوەن و بێ کەس و بێ بڕیار بن،ئیتر نەگبەتیەکە لەودایە کاندیدەکان لە عەسکەریەوە تێدایە تا مەدەنی،مەکتەبی سیاسی تێدایە تا ئەندام و بێلان و سێبەر.ژمارەیان لە ۲٠ کەس تێپەڕی کردوە.


بۆ راگرتنی ئەم یاریە کە هەموو لەسەر حیسابی دەروونی و ئابووری کەرکوکیەکانە،پێویستە بپرسین ئێمە وەک کەرکووک چیمان گەرەکە،ئەو کەسەی کەدەبێتە پارێزگار ئەبێت بەرنامەوە ئەجندای کاری چی بێت؟ئەگەر نا پێوانەی کارکردن بە دەموچاوەکان ناگۆڕێت،بە خزم فڵان و خەتی فڵان ناگۆڕێت، بە دەنگی خۆش و باڵا و کێشی چەندە ناگۆڕێت،


کورت و پوخت کەرکووک خوێنی لەبەر دەروا و دەبێت هەتوان بکرێت،لەو پەڕی شلۆقی سیاسی و ئابووری و دەروونیدایە! تا پەلە بکرێت کارێکی باشترە،ئەو کاندیدەی کە دەچێتە سەر کورسی پارێزگا، پێویستی بە دەستەجەمعی هەیە بۆ سەرکەوتنی لەکارەکانیدا،ئیتر پێویستە ئەو راستیە بزانین پارێزگار نە مهدی مونتەزیر و نەسۆپەرمان و نە باتمان و نە رجل الحدیدی، کەسێکی ئاسایی و پێویستی بە هەموومانە هاوکاری بین ئەگەر بە وشەیەکیش بێت.


لەبەر ئەوە هەقە چیتر شەڕی ناوەکان رابگرن ،چونکە کەرکووک پێویستی بە ناووکە نەک ناو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure