لەتیف فاتیح فەرەج3/6/2019 161 جار بینراوە

كەركوك لە خوێن‌و ئاگرا

 

ئەو رۆژانەی خەیاڵی دەوڵەتی بێ‌ پایەو كۆڵەكەو تۆمەتی خیانەت، خەریك بوو ماڵی كوردەواری هەلا هەلا دەكرد پێشمەرگە بە درێژای سنورێكی فراوان لەبەرانبەر داعش سەنگەری لە مێشولەی بەرازو داعشی تاریكی گرتبوو، هەندێك فەرماندەو شتی لەو بابەتەش سەرگەرمی تاڵانی‌و بردنی هەرچی بۆ بردن بشێ‌ بوون، پێشمەرگە بێئاگابوون لەوەی ئەوان بە كەمێ‌ پارەو بە رێكەوتن لەو شوێنانە بەكوشتدەدرێن‌و هاكا دەبێت بگەڕێنەوە، لێ‌ گەڕانەوە گەڕانەوە نەبوو شكست بوو، لەبری بە خێرایی چارەسەری ئەو شكستە، لەبری چاكەدانەوەی هەموو ئەوپێشمەرگانەی لە مەتەرێزدا پشتیان تێكراو ئەوانیش بە خوێن واژوی ریفراندۆمیان كرد، زمانی زبری یەكشكانی كوردشكان كەوتەوە هۆنینەوەی تۆمەت‌و تۆخكردنەوەی دووبەرەكی، ئیتر كەركوك درایە دەست ڕەشەبای قەدەرەوە، ئەوانەی لە كەركوك قاقا دەخەنینەوە پشتیان كردە شارو خەڵكەكەو لە دورەوە بە بەیاننامەو راگەیەنراوی قۆڕی قوڕاوی فرمێسك بۆ كەركوكیەكان دەڕێژن .

 

پشتكردنە كەركوك راكانی جبوری كردە كوێخای وڵات‌و عەرەباندن وەكی سەردەمی بەعس هێنایەوە گۆڕێ‌، كەچی لەبەرانبەر عەرەباندن‌و تەقینەوەو سوتانی دەغڵ‌و دانی كوردا ئاوەزدارانی ریفراندۆم بەیاننامە دەرئەكەن‌و كەركوكیەكان بۆ گورگەكان بە جێدێڵن، ئەوان بەیاننامە دەرئەكەن، بەڵام موقتەدا سەدر زۆر بە توندی سەرزەنشتی حكومەت دەكات‌و دەڵێت " ئەگەر ئێوە چاری ئەو دۆخەتان پێناكرێت ئێمە هەین ".

 

جوتیاری داماوی كورد بۆ سوتانی دەغڵەكەی ئەشك دەڕێژێت‌و سەرانی كوردە حەیاتەكەش لەبری بەڵێنی قەرەبوكردنەوەو زیانبژاردن لە حكومەتی عیراقی وەرگرن، هانی خوارەوەی خۆیان‌و پەیجە بێ‌ ئەرزشەكان ئەدەن تاوانی تەقینەوەكانیش بخەنە سەر یەكتر، وەك ئەوەی ئێستا دوو لایەنی سەرەكی لە پشت پەردەوە ئەو یاریە دەكەن، گریانی ناخهەژێنی ئەو وەرزێرە كوردەی باسی هەتیوی خۆیان دەكات خۆ لانی كەم دەبێت گیانی بەرپرسیارەتی‌و ئازایەتی ئەو بەرپرسانە بجوڵێنێت، كە هەڕەشەیان دەكردو دەیان وت مەگەر دەبابە بەسەر لاشەی ئێمەدا بڕوات .

 

ئاكاری بەرپرسیارەتی ئەوەیە نەهێڵین كەركوك‌و ناوچە دابڕێنراوەكان " ئەم ناوە كاتی خۆی بۆیەكەم جار من لەبەرانبەر فشە ناوی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بە كارم هێنا "لەوە خراپتریان لێبێت، ئەوەش بەوە دەبێت ئەوانەی ئەوێ‌ رۆژ دەخەنینەوەو دركی ئەم رۆژەیان نەدەكرد بە هەمە رێگە داوا لە حكومەتی عیراقی‌و نەتەوە یەكگرتوەكان‌و دنیای دەرەوە بكەن ئەو نادادیە رابگیرێت گەر نا پێویستە بە شەڕ رابگیرێت، كاتی خۆی باسی هەزاران فیدائی دەكرا بۆ شەڕی ناوخۆو گیانی خۆپیشاندەری كورد، ئەرێ‌ ناكرێت هەندێك لە وفیدائیانە بڕۆنە پەڵكانەو سەرگەڕان‌و داقوق، بۆ شەڕ نا بۆ پاراستنی كورد، بۆ پاراستنی ئەو كوردانەی بەخوێن وتیان بەڵێ‌ بۆ ریفراندۆم. چەند شەرم‌و شورەییە نەتەوەكەت لەبەردەم هەڕەشەدابێت‌و تۆش بەیاننامە دەربكەیت .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure