شێرزاد حەسەن رەزا29/5/2019 576 جار بینراوە

یەکێتی؛ سلێمانی دەکات بە هەرێمێکی سەربەخۆ

دوای ۲۷ ساڵ لە حکومڕانی کوردی لە باشوری کوردستان،لە ژێر چەتری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا،خەڵکی ژیانێکی نیمچە سەربەخۆ و لە ئابووریەکی شڵۆقدا دەگوزرێنن.لە سەرەتاوە بە بەشەرێکی خوێناوی وکوردکوژی دەستی پێکرد تا ساڵی ۱۹۹۸ شتێک نەبوو بەناوی ئارامی سیاسی و دواتر بە ناوبژیوانی ئەمریکیەکان لە واشنتۆن کۆتایی بەو شەڕ و ئاڵۆزیە هات و رێکەوتنێکی ستراتیژی نیوان پارتی و یەکێتی لێکەوتوە،کە تا رادایەکی زۆر باش گوزرانی خەڵکی خۆشکرد ،لەسەرجەم بوارەکاندا هەست پێ دەکرا و بازارو شارەکانیش پێشکەوتنی باشی بەخۆوە بینی،بەڵام دواتر بە ناوی ئابووری سەربەخۆوە لەژێر پڕ و بیناوی نەزانی و مافی کۆمپانیا غازی و نەوتیەکان،هەرێمیان توشی قەیرانێکی توند کردەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیدار رێژەی بێکاری لە ٪٥ەوە بەرزکردەوە بۆ ٪۳۱.

زۆرینەی خەلکەکەی گەڕانەوە بۆ خوار هێڵی هەژاری.لەوەش هەنگاوی قورستر بڕیاری جێبەجێکردنی ریفراندۆم بوو لە ۲٥ ی ئەیلولدا.


کە زیانی زۆر گەورەی بە هەرێمی کوردستان گەیاند وباجی ئەو هەڵە سیاسیەش تەنها و تەنها لەسەر قووتی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان کەوتەوە.


لەدوای ۲٤٠ رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ٪٦۱ دەنگی پەرلەمانتاران و بەبێ دەنگی یەکێتی ویەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی ونەوی نوێ،کە ٪۳۹ دەنگەکان،نێچیرڤان بەرزانی بوو بە سەرۆکی هەرێم.


پرسیارە جەوهەرێکەی چاودێران ئەوەیە؛ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەی کرداری چیە بۆ دوای ئەم هەلبژاردنەی ئیمڕۆو کە درێژکراوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانە.
ئەوەی کە ئاگایانی سیاسی قسەی لەبارەوە دەکەن راگەیاندنی راپرسیە لە پارێزگای سلێمانی بە پێ ی دەستووری عێراق و یاسای ژمارە ۱۳ ساڵی ۲٠٠۸ ی تایبەت بە هەرێم و پارێزگاکان ولەسەر داوای ۱/۳ ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یان داواکاری ۱٠ کەس لە پەرلەمانتارانی سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق.


ئەوەی لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستانە رێگا بە هەڵچوونی عاتیفیانەی فیسبووکەوانەکان نەدات،کە دنیایان بە پیرۆزبایی بێ بنەما و وتافی ناواقعی پڕکردوە،ئەگەرەکان کراوەن و هەرێم لە لاف و گەزافی دەوڵەت و سەربەخۆییەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئیقلیمی پارێزگاکان،چارەسەرەی ئەم دۆخەش بە بڕیاری حەکیمانە و وریایانە دەکرێت،ئەگەر نا سەرۆک و وەزیر و مەرجەعەکانی ئەم کوردستانە لە پارێزگارێک باڵاتر و دەسەڵاتدار تر نابن،پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتەکەشمان دەبێتە چەند فەرمانگەیەکی گشتی ،هاوڵاتیانیش چیتر تاقەتی وشە سواوەکانی بەناوکوردایەتی نابن و بەسکی برسیەوە ،رەعیەتی ئێوەیان پێ ناکرێت.


لە کۆتایدا ئەوەی ماوە بیڵێن؛ وریابن ئەگەر نا دۆستەکانی کورد لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن.


لە دوای ریفراندۆمەوە هەموو ئەو راستیەمان بۆ دەرکەوت کە دۆست و هاوڕێکانمان تەنها هی سەرسفرە و خوانن نەک تەنگانە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure