چاودێرێک28/5/2019
550 جار بینراوە
قوباد تاڵه‌بانی یه‌کێتیه‌ک به‌تامی پارتی!
قوباد نێوه‌ی هی یه‌کێتیه‌و نیوه‌ی هی پارتییه (فازڵ میرانی)
ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌یه‌کی بابه‌تی ئه‌م قسه‌یه‌ی لێپرسراوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بکه‌ین ئه‌وا ته‌واو جومله‌یه‌کی دروسته چونکه ئه‌گه‌ر قوباد به‌راوورد بکه‌ی به‌سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌کانی یه‌کێتی له کابینه‌کانی رابردوی حکومه‌تی هه‌رێمدا به سه‌رۆک و جێگرهکانهوه ئه‌وا لاوزاترین فیگه‌ری نێوانیانه. ئه‌وه‌نده‌ش خزمه‌تی به پارتی و ماڵباتی بارزانی کردووه نیو هێنده خزمه‌ت به حزبه‌که‌ی باوکی نه‌کردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و فاکتهشه ناوبه‌ناو پارتی به‌ئه‌نقه‌ست وه‌ک کادرێکی دیاری حزبه‌که‌یان ده‌یناسێنن، کاتێک ئه‌و ههڵایهیی له‌سه‌ر دروستکرا له ڕاگه‌ینراوه رۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا وه‌ک یه‌کێتیه‌ک خۆی ده‌ناسێنێ (ئاخر نه‌نگیه‌کی گه‌وره‌یه تۆ کوڕی مام جه‌لال بیت گومان له‌سه‌ر یه‌کێتی بونی خۆت دروستبکه‌ی و بڵێی من یەکێتیم!)، پارتی و فازل موتنی باش قوباد ده‌ناسن هه‌ربۆیه جارێکی تر‌و له لێدوانێکی تیڤیدا دوباره‌ی کرده‌وه‌و وتی به ئیجازه‌ی یه‌کێتیه‌کان ئه‌گه‌ر لێم عاجزنابن ئه‌وا جارێکی تر ده‌ێڵێمه‌وه (قوباد نیوه‌ی هی ئێمه‌یه) ئه‌گه‌ر فازڵ موتنی باش له سایکۆلۆژیایی کاک قوباد نه‌گه‌شتبێ ئەوا چلۆن زاتی ئه‌وه ده‌کا ئه‌و قسه‌یه بخاتە نێو راگه‌یاندنه‌کانه‌وه.
جارێک فازل میرانی له ساڵیادی مه‌لا مسته‌فادا له‌کاتی پێشکه‌شکردنی وتاری مه‌کته‌بی سیاسی پارتیدا هه‌مان جوملەی بۆ مام جه‌لال فڕێدابوو وتبوی من نامه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر بارزانی قسه بکه‌م چونکه خوێندکارێکی قوتابخانه‌که‌ی لێره‌یه‌و ئه‌و باشتر و زیاتر ده‌توانێ قسه بکا، کاتێک مام جه‌لال وتاری پێشکه‌شکردبوو (وتبوی راسته من خوێندکاری بارزانی بووم به‌ڵام من بوم به خوێندکارو کۆلیجی حقوقم له به‌غدا ته‌واو کرد!)، دروست قسه‌که‌ی ما جه‌لال ئه‌وه‌یه که (ئیوه نه‌تانتوانی له بیری ته‌سکی خێڵه‌کی تهجاوزکهن به‌ڵام من ئێوه‌م تێپه‌ڕاند) مامجه‌لال توانی به وه‌ڵامه دروست و لۆجیکیه‌ی له وه‌ته‌ری پارتی و ناساندنه‌که‌ی میرانی بدات. به‌ڵام کاک قوباد ئه‌وه‌نده کڵۆڵه به حونجه ئه‌و وتارانه‌ش ده‌خوێنێته‌وه که بۆی ده‌نوسن چلۆن ده‌توانێ وه‌ڵامی بابه‌تی پارتیه‌کان بداته‌وه.
لاوازی کاک قوباد له‌نێو حکومه‌تدا ته‌نها ئه‌وه نییه که ئاستی مه‌عریفی زۆر لاوازه کۆمه‌ڵیک فاکته‌ری تریش واده‌که‌ن که پارتی به ئاره‌زوی خۆیان به‌کاری بێنن و قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و تارادەی پیاھەڵدانیش، یه‌ک له‌وانه بۆ ڕۆژێک کاری ئیداره‌ی نه‌کردووه راسته‌وخۆ له ئه‌وروپاوه هێنرایهوهو ئه‌و پۆسته‌ی پێدرا هه‌ر که‌سێکیش شاره‌زای ئیداره‌و بەڕێوەبردن نەبێ له قوباد باشتر نابێت، پارتیش ئەوەی دەوێ، فاکته‌رێکی تر ئه‌وه‌یه کاک قوباد هێنده مه‌به‌ستی خۆدهوڵهمندکردن و سود وه‌رگرتنه له پۆسته‌که‌ی ئه‌وه‌نده خەمی خزمه‌تی تێکۆشه‌ره دێرینه‌کانی حیزبه‌که‌ی نه‌بووە، تا ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیوه ته‌نها شانازییه‌ک بخاته سه‌ر خه‌رمانی شانازی مام جه‌لالی باوکی!
هه‌ڵوێستی یه‌کێتی به‌به‌راورد به ساڵانی رابردوو تاڕاده‌یه‌ک هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی و شێلگیرانهیهو تەواو به‌دڵی شه‌قامه ته‌نها هێز که ئێستا له دوای نه‌مان و لاوازبونی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌توانێ ستۆپ به زیادبونی حه‌جمی پارتی بکا ئه‌وا یه‌کێتیه. وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش ته‌نها هیوایان له‌سه‌ر تواناکانی ئه‌و فیگه‌رانه هه‌ڵچنیوه که بونه‌ته مۆته‌که‌ی ماڵباتی بارزانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی یه‌کێتیه ره‌سه‌ن و ڕاستگۆکان ده‌یکه‌ن کاک قوباد به ته‌له‌فونێک هه‌موو ڕیسه‌که ده‌کاته‌وه به خوری! سه‌یره نێچیرڤانێک نه‌یه‌وێ بۆ هه‌فته‌یه‌ک پۆسته‌که‌ی خۆی راده‌ستی قوباد بکا ئه‌م سازش و که‌میه له‌چی و بۆچی؟!
هه‌ڵوێسته‌کانی رابردوی کاک قوباد‌و پیرۆزباییه به په‌له‌که‌ی ئه‌مڕۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و زاته ته‌نها له بیری پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری و سیاسیه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانیدا، گه‌ر هێنده‌ی ئەوە له خه‌می که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان و یه‌کێتیدا بوایه یه‌قینم پارتی ئه‌م زۆردارییه‌ی بۆنهدهچووه سه‌ر له مێژه ک‌ش مه‌لیکی لێکرابوو!