محەمەد هەورامی28/5/2019 296 جار بینراوە

چوار كاتژمێر، لەگەڵ شاسوار عەبدول واحید و باندەکەی

ڕۆژی ڕابردوو لەسەر داوای بەڕێز (دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش) یەکەم دانیشتنی ڕوبەڕوبونەوەمان لەگەڵ شاسوار عەبدول واحید و باندەکەی لەناو دادگای گشتی سلێمانی ئەنجام درا، لەکەشێکی ئارام و بەبێ هیچ سانسۆر و فشارێک و بەئامادەبوونی (سێ پارێزەر وەک پارێزەری شاسوار و یەکێک لە تۆمەتبارەکان) پرۆسەی ڕوبەڕوبونەوەکە دەستی پێکرد.

 

سەرەتایی دانیشتنەکە:.

دوای دڵنیابوونی بەڕێز دادوەری لیکۆڵینەوە کە سەرجەم سکاڵاکارەکان کە (پێنج ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەر بووین)لە تەواوی ناو و ناونیشانمان، پرۆسەی دادگاییکردنەکە دەستی پێکرد بەشێوەک هەریەک لە سکاڵاکارەکان وتەی لێ وەردەگیرا، لەسەر ئەو ناوزراندنەی لە سایتی (ڕۆژنامە)و پەیجەکانی (فایلی نهێنی، داهاتویەکی نوێ، شارەکەم، هەڵەبجەکەم، سلێمانییەکەم، رۆژگوڵ ، بالۆکە، کچە نەوشیروانی، بەختەوەری، ئەمەنەو چەندین بەیجی دیکە)..


دوای خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکانمان(کەلەبەردەستی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش)دایە، و کەشێکی بێدەنگ تەواوی هۆڵەکەی داگیر کرد، دەستکرا بە پرسیارکردن لە (تۆمەتبارەکان و شاسوار عەبدول واحید و مداخەلەی پارێزەرەکان) کە سەرجەمیان لەسەر فەرمانی (لێکۆڵەری ئاسایش بەشێوەیەکی پۆشەتە و جل و بەرگی گونجاو)ەوە، هێنرانە بەردەم دادوەری لێکۆڵەر.


شاسوار عەبدول واحید، کە زیاتر لە هەموو تۆمەتبارەکانی دیکە شیک پۆشتر بوو، بەڵام سەرەپایی ڕوخسار پەشیمانی لێ دەباری بەشێوەیەک وەک کوردەواری دەڵێت (کاڵەکی بە ئەژنۆ دەشکاند)

 

لە وەڵامی تۆمەتبارەکاندا (باندەکە و شاسوار) کە بەشێکیان خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان وە دەرچووی زانکۆکانن،بە مووچەیەکی (ڕەمزی) کارمەند بوون، هیچکام لە تۆمەتبارەکان ڕەتیان نەکردوە کە تەشهر و ناوزڕاندنیان بە ئێمە وەک سکاڵاکار نەکردوە لەو پێگە و پەیجانەدا بەڵام سەرجەمیان ئاماژەیان بۆ ئەوەدەکرد بە فەرمانی شاسوار عەبدول واحید ئەو کارەیان کردوە بەشێوەیەک (شاسوار عەبدول واحید وێنە و بابەتەکانی بۆ ناردون) لەڕێگەی تۆمەتبار (ڕەوەند نەجمەدین) ئاڕاستەی گروپەکان کراوە بۆ بڵاوکردنەوەیان و پاشان بلاوکراونەتەوە بەبێ دەستکاری، دواتر بە ڤیزا کارتی شاسوار عەبدول واحید سپۆنسەریان کراوە وە یاخود سایتی (ڕۆژنامە) لەکاتی لەکار کەوتنیدا خراوەتەکار.

 

دۆخی شاسوار

شاسوار عەبدول واحید، کە زیاتر لە هەموو تۆمەتبارەکانی دیکە شیک پۆشتر بوو، بەڵام سەرەپایی ڕوخسار پەشیمانی لێ دەباری بەشێوەیەک وەک کوردەواری دەڵێت (کاڵەکی بە ئەژنۆ دەشکاند) بە ئامادەبوونی هەردوو پارێزەرەکەی بەڕێزان(عوسمان شێخ سدیق و رێباز محەمەد) لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی کەلەسەر بنەمای سکاڵاکانی ئێمە ئاڕاستەی شاسوار عەبدول واحید و پارێزەرەکانی دەکرا تەنها ئەوەندەی دەووت(ئێستە قسەناکەم با ئازاد بکرێم قسە دەکەم)، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزەرە بەڕێزەکانی لە چەند بڕگەیەکەدا مداخەلەیان کرد و پرسیاریان ئاڕاستەی ئێمە دەکرد و وەڵامان دەدانەوە ئەوەیش بەپێی بەڵگە.

 

شاسوا مانی لە خواردن نەگرتووە

ماوەی چەند ڕۆژێکە دەزگاکانی راگەیاندنی سەربە شاسوار عەبدول واحید ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن ناوبراو مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە بەڵام سەرجەم ئەو هەواڵ و زانیارییانە ناڕاستن دۆخی تەندروستی شاسوار لەسەرجەم زیندانییەکانی دیکە جێگیرترە و مانی لەخواردن نەگرتووە و ڕۆژی هەینی پێش سەرجەم زیندانییەکانی دیکەی ئاسایش نان براوە بۆ شاسوار.

دادوەری لێکۆڵینەوە چی ووت

دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگا کە زیاتر لە (چوار) کاتژمێری خایاند، دادوەری لێکۆڵینەوە داوای لە ئەفسەری ئاسایش کرد کە ڕێگە نەگیرێت لە کاتی بینینیدا بە شاهیدی هەموو دەستگیرکراوەکان و دوو پارێزەرەکەی و پارێێزەری یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان، ئەفسەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"پارێزەرەکانی نەهاتوون بۆ داوای بینینی، ئێمە ڕێگری لەکەس ناکەین"، یەکێک لە پارێزەکانی ووتی"ڕاستە نەهاتووم بەڵام دەمەوێت بێم"، ئەفسەری ئاسایش ووتی"هەرکات دێیت بەسەرچاو".

بۆ مێژوو

ئەوەی ڕۆژی رابردوو لە دادگای سلێمانی و لەژێر چاودێری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ئەنجام درا، دەتوانم بڵێم یەکێک بووە لە شەفاف ترین دادگاییەکان و تەنانەت دادوەری لێکۆڵینەوە لە پێش چاوی هەمووان داوای لە تۆمەتبارەکان و پارێزەرەکان کرد هەرکەس ئیفادەکەی بەردەم لێکۆلەری ئاسایشی بەدڵ نییە دەتوانێت ئیستە ڕەتی بکاتەوە سەرجەمیان بە ئامادەیی پارێزەرەکانیان ووتیان قبوڵمانە و لاریمان لەسەری نییە.

 

ناکرێت بۆ خۆبەپاڵەوانی کردن و دەرکەوتنت لەسەر شاشە بە سەعات بێیت و بڵەیت دادگا و لێکۆڵینەوە لەژێر فشاردان و ڕێگەنادەن کەس بیان بینێت و شاسوار عەبدول واحید مانی لە خواردن گرتووە، ئێوە کە سوێندی یاسایتان خواردوە خیانەت و درۆ نەکەن، ئەگەر خیانەتان لە هاوڕێکانی دوێنتان کردبێت بۆ دەرکەوتنتان لەسەر شاشەو وەرگرتنی دارایی باش ئەوا خیانەت لە ڕاستی گەیاندنی ڕوداوێک مەکەن کە بتانەوێت دادگا لەکەدار بکەن

**بەهۆی ئەوەی دۆسییەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و دانیشتینی دیکە ئەنجام دەدرێت چاوەڕێ دەکرێت چەند دانیشتنێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure