هێرش عه‌بدولرحمان27/5/2019 271 جار بینراوە

ماوەیەک لەگەڵ مام جەلال، لەنێوان بەرهەم و نەجمەدین دا.

 

کاتێک مام جەلال لە " مایۆ کلینک " نەخۆش بوو، من بەردەوام لەگەڵ خۆی و تیمەکەی بووم، کاری ڕۆژانەی من ڕێکم ئەخست، جارجار داوای بینینی خەڵکی دەکرد، منیش تێلم دەکردو لەسەر داواکاری خۆی ئەو کەسانەم بانگ دەکرد بۆ شوێنی مانەوەمان. یەکێک لەو کەسانە " نەجمەدین کەریم " بوو، جاری وا ھەبوو دەعوتمان نەئەکرد ھەر پەیا دەبوو. بیرمە مام جەلال ووتی من لەو نەجمەدینە تێناگەم بارزانی لێرەیە ھاوەڵی دەکات، من دێم لەگەڵمدایە.! خواش نازانێ چ حزبێکە.! ئیتر بەرەو ڕووی خۆی ئەو قسانەی دەکرد.

 

بەیانیەک مام جەلال بانگی کردم ووتی چی لەڕۆژنامەکانی ھەرێم ھەیە ؟ منیش ووتم ھاوڵاتی بەمانشێتی گەورە نوسیویەتی نەجمەدین کەریم دەھێنرێتەوە دەکرێت بەسەرۆکی حکومەت.! مام جەلال قاقایەکی کردو، ووتی، بۆ یەکێتی پیاوی تێدانیە نەجمەدین بکەین بە سەرۆکی حکومەت ؟ ئەو کات ئەبوو " نێچیروان بارزانی " پۆستەکە بۆ یەکێتی چۆڵبکات و، کەسێکی تر بچێتە شوێنی لەپشکی یەکێتی. نەجمەدین کەریم پێش گەڕانەوەی لەگەڵ " جەنڕاڵ گارنەر " خەریکی ئەوەبوون " ھەنت ئۆیڵ " بەرنە ھەرێم تا پشکی ھەبێت، ئەوە لەکاتێکی تردا بەدرێژی باسی دەکەم، لەوەوە حەزی لێبوو بگەڕێتەوەو لێرە بەرەو خانەنشین بوون ئەڕۆیشت لەپیشەکەی.

 

بەھەرحاڵ چیرۆکەکە لیرەوە دەست پێدەکات. لە کاتی نەخۆش بوونی مام جەلال، " بەرھەم ساڵح " کەوتبووە جمجۆڵ و ھەوڵی پێگەی خۆی ئەدا، لەچەند شوێن ئێرانیەکانی بینیبوو بۆ جێگرەوەی شوینێ مام جەلال. ئەو ھەنگاوانەی بەرھەم ساڵح ئەو ھەلە ئاڵتونیەی بۆ نەجمەدین ڕەخساند ئەگینا لەژیانیا نەئەگیشتە ئەو ئاستە.

 

ئەو قسەیە گەیشتەوە مام جەلال ئەویش ئەو پلانەی دانا کەنەجمەدین بەرێتەوە بەرامبەر بەرھەم، لەهەر شوێنک بەرھەم جوڵەی تێداکرد نەجمەدین لەئاستیا قوت بکاتەوە. وای لێکردن ئەم دوانە کەوتبونە گیانی یەکتر، لە شوێنک بەرھەم جوڵەی کردبا نەجمەدین وەک یاریزانی موسارعە لە بەردەمیا قوت دەبۆوە، ئەم بەزمە بەردەوامبوو تا بەرھەم ساڵح بوو بە سەرۆک کۆمار. ئەم دوانە پەیوەندیەکانیان تەواو تێکچووبوو، نەجمەدین کەریم خۆی لێ ببو بەپاڵەوان، چونکە ماڵی مام جەلال بە بازێک بەسەر ھەزاران کادیردا کردیان بەمەکتەب سیاسی، کە ڕۆژیک ئیشی لەو حزبەدا نەکردبوو. ئەو پێی وابوو بەرھەم درۆزنو ساختەچیە و، ئەم بەدیلیەتی. بەرھەم ساڵح یش پێی وابوو ئەو بایەخدانە لەلایەن تاڵەبانیەوە بۆ سوککرنی ئەوەو، نەجمەدین ھی ئەوە نیە پۆستی پێ بدرێت، کە لەژیانیا یەکێتی نەبووە.

 

جا کادیرانی یەکێتی بێ ئەوەی نەجمەدین بناسن لێیان ببوو بە " فرانکلن رۆزەفێلت " ئیتر ئەم دوانە ھەر خەریکی چاڵ ھەڵکەندن بوون بۆ یەکتر، ئەو ماوەیەی لەگەڵ مام جەلال بووم بۆم دەرکەوت کە زۆر باش یاری بە ھەموویان دەکات، بێ ئەوەی زیان بەخۆی بگات.

 

ئەوە بەس وەک سەرەقەڵەمێک نوسیم، لەکاتێکی تردا بەدرێژی قسە لەسەر ئەو شەش مانگە دەکەم کە ھاوەڵی مام جەلال بووم لە مایۆ کلینک و، واشنتن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure