دانا مه‌نمى21/5/2019
283 جار بینراوە
شاڵاوی ئیرهاب و كۆت و به‌ندی سیاسی ڕابگرن
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی نوێ ده‌كرێت سبه‌ینێ به‌رامبه‌ر به كۆی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت و ڕێگا خۆش ده‌كات بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی یه‌ك به یه‌كی هاوڵاتیان ، هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای حیزب و سوكایه‌تیكردن به مرۆڤ كارێكی قێزه‌ونه‌و به‌شێكه له‌و كلتور‌و عه‌قڵه نه‌خۆشه‌ی كه له شاخه‌وه هاورده كراوه بۆ شار‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان بریندار ده‌كات ،ئه‌گه‌ر بریاره یاسا سه‌روه‌ر بێت و دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بن ، ئه‌گه‌ر بریاره حیزب ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری دادگاكان و متمانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ست له‌م پێشێلكارییه هه‌ڵبگرن .
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت پێشێلكارییه دژی سه‌روه‌ری یاسا ومافه‌كانی مرۆڤ ،تۆمه‌تبار جارێ بێ تاوانه و له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه ، له قۆناغی دادگایكردنیشدا پێویسته سوكایه‌تی به كه‌رامه‌تی نه‌كرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر تاوانباریش بێت و سزای یاسایی بدرێت ده‌بێ مافه‌كانی پارێزراو بن ، به‌داخه‌وه رۆژ له دوای رۆژ ساڵ له دوای ساڵ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له زیاد بوندایه و ڕوبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌و فشاری هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بنه‌وه ، ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ڕه‌وشی ئازادی و كاركردنی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشه‌دایه .
ئه‌م شاڵاوی كۆت و به‌نده له فه‌زایی دیموكراسی و مه‌ده‌نیدا جێگه‌ی نابێته‌وه و هه‌وڵێكی شكستخواردووه بۆ ترساندنی خه‌ڵك ، ترس هێزێكه سه‌ركوتكه‌ر و چه‌پێنه‌ری ئازادی قسه‌كردنه ، كه ترس و تۆقاندن سه‌روه‌ر بوون ئه‌وكاته مرۆڤبونمان له ده‌ست ئه‌ده‌ین ده‌بینه بونه‌وه‌رێكی ترسا‌و ناتوانین به ڕاشكاوی به ئاشكرا به ئازادی ڕاو بۆچوون و دیدو جیهانبینی خۆمان ده‌ربرین ، پێویسته بوێر بین و بیر له بێده‌نگی نه‌كه‌ینه‌وه، حیزبێك سیاسه‌تی ترساندن ئامرازی كاركردنی بێت و بیر له بێده‌نگكردنی مرۆڤ و كۆمه‌لگا بكاته‌وه و ئینسانه‌كان گوێرایه‌ڵ و ته‌سلیمبوو بێ ئیراده بكات ،فه‌زایه‌كی نا هاوسه‌نگ ده‌خولقێنیت و ڕوبه‌رێكی فراوانی بێمافی بۆ مرۆڤه‌كان ده‌خوڵقێنێت .
سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی جه‌نابی ( مام جه‌لال) له پێشه‌كی كتێبی سه‌گوه‌ڕی محمد موكری دا ده‌ڵێت :" ئازادی ئه‌وه‌یه به‌سه‌ربه‌ستی بە بێ ترس و له‌رز نوسه‌ر بتوانێ بیربۆچوونه‌كانی ده‌ربڕێ، ئه‌مه مافی هه‌موو مرۆڤێكه، ئه‌وه‌ی به‌دڵی كاربه‌ده‌ستان و حزبه‌كانه ئه‌وه‌ی به‌دڵیشیان نیه بینوسێ و بیدرکێنێ،نابێ تەنھا زمانی مەتح ھەبێ. دەبێ زمانی رەخنەش کاربکات، ئه‌گینا كام دیكتاتۆر زویر ده‌بێ له مه‌دح و سه‌نا و پیاھەلدان و شاباش به‌سه‌ر لێداندا؟ هه‌موو حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان ھەموو كاربه‌ده‌سته زۆردار و ده‌ست ڕۆیشتووه‌كان و پارەدارەكان بۆ داپۆشینی زوڵم و زۆر‌و خیانه‌ت و ڕاو ڕوتی و دزی و تاوانه‌كانی خۆیان، ده‌توانن ده‌می هه‌ندێ نوسه‌رو خوێنه‌وار چهوركهن و ویژدانیان بمرێنن یان لەناوبەرن، ناو به‌ناویش وایان لێبكه‌ن پێیانا هه‌ڵده‌ن و درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ بڕازێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه ئازادنین به‌ڵكو چاوه‌شی سیاسی و چاوه‌شی ئه‌ده‌بین، ئازادی مافی پیرۆزی مرۆڤه".
ئه‌م دهبرینهی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێستا به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی له ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا یه‌كناگرێته‌وه ، ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان به بێ گۆڕینی ئه‌م بونیادییه عه‌قڵییه و لۆژیكی میلیشیای چه‌كدارییه كه فۆڕمی شكاندن و بێنرخكردنی مرۆڤی له پشته‌وه‌یه نایه‌ته دی ، خۆشه‌ویستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك و په‌لاماردان و قامچی نایه‌ته دی ،به‌ڵكو پێویستی به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئه‌خلاقی هه‌یه كه ڕێز له به‌های ئینسانه‌كان ده‌نێت له‌بری توندوتیژی و یاساییانه‌و ئاساییانه هه‌نگاو ده‌نێت .
ئه‌وانه‌ی كه ئێستا بونه‌ته تهماشاكهرو بینه‌ری ئه‌م ڕوداوانه و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌و ترس ناهێڵێت به ڕاشكاوانه و بوێرانه بێده‌نگی بشكێنن و بپه‌یڤن و بنوسن، له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌خلاق و به‌رپرسیاره‌تی مێژویدان و كۆمه‌ڵگا پێویستی به جۆرێك له رۆشنبیر‌و ڕوناكبیری ڕاستگۆ‌و ڕاشكاو بوێر هه‌یه كه به‌رگری له مافی ئه‌وانیتر بكات و بێده‌نگ نه‌بێت له ئاست به قوربانیكردنی ئینسانه‌كان له پێناو گه‌مه‌یه‌كی موخابهراتیدا .