خه‌ڵه‌ف غه‌فور17/5/2019 197 جار بینراوە

وەزیری رۆشنبیری دوو ژنە

وا ئیتر خەریكە ناوی بەربژێرەكان بۆ وەزارەتەكانی كابینەی نۆیەم یەكلادەبنەوە، زانیاریەكان باس لە چانسی باشتر و پشتیوانی تەكەتولەكان بۆ بەربژێری دیاریكراو ئەكەن، لەو نێوەدا ناوی هەڤاڵی هێژا حەمەی حەمەسەعید دەهێنرێت بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری.

 

لێرە كێشەیەك هەیە كە پەیوەندی بەشوناسی یەكێتی و حزبەكەی مام جەلالەوە هەیە ئەویش ئەوەیە ئایا یەكێتی بڕوای بەفرەژنی هێناوەتەوە و پشتیكردووەتە تێزی مام جەلال لە پشتیوانیكردنی مافەكانی ژنان و قەدەغەكردنی فرەژنی و بەشداریكردنی ژنان لەپرۆسەی حوكمڕانیدا؟

 

سەدان كەسی ئازادیخواز و رۆشنبیر لەنێو یەكێتیدا هەیە، شایانی پۆستی وەزیری رۆشنبیرین، وەزارەتێك كە بڕیاروایە نەخشەی داهاتووی كایەی رۆشنبیری كوردستان دابڕێژێ.

 

لام سەیرە هەڤاڵێكی سەركردایەتی حزبێكی سۆسیال دیموكراتدوو ژنی هەبێت و تەكەتولی ناوەندی بڕیاریش بیانەوێ بیكەنە وەزیری رۆشنبیری!

 

ئەی ئەو هەڤاڵە چۆن باسی مافەكانی ژنان ئەكات، ئەی ژنەكانی ناو یەكێتی هەڵوێستیان چییە، ئەی بۆ شوناسی یەكێتی زیاتر ئەشێوێنن؟

 

لەبری وەزیرێكی دوو ژنە، حەقە حزبەكەی مام جەلال كەسیكی ئازادیخواز بكاتە وەزیری رۆشنبیری، یانیش لەو هەموو ژنە ئازایەی ناو یەكێتی ژنێك بكەنە وەزیری رۆشنبیری.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure