د.محه‌مه‌د عه‌لى17/5/2019 599 جار بینراوە

پەلامار....؟؟؟!!!


زۆر سەیرە دکتۆرات لە زانستی سیاسی ھەبێت و سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بیت، بەڵام:


یەکەم: بەزمانی نەسیحەت و ئامۆژگاری بنوسیت، کۆمەڵێک ڕستەی گشتی ڕیزبکەیت و ئینشائیانە بدوێیت.


دوەم: خۆت لێبوبێت بە ئۆشۆو غاندی و ڕەخنەو ناڕازیەکانی دەنگدەران و لایەنگرانی بزوتنەوەکەت، بە زمانی (پەلامار و پیس) وەسفبکەیت.


سێیەم: سیاسەت ململانێیەو ئەم شێوازە لە وەڵامدانەوە زۆر بێماناو چەواشەکارانەیە.


چوارەم: تەنھا مەسەلەی شەھادە لە فەزاحەتی تێپەڕاندنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم زەقبکەیتەوەو ھەمو کەلێن و نوقسانیەکانی تری یاساکە فەرامۆشبکەیت.


پێنجەم: لەھەموشی کارەساتتر یەکێکبیت لە ئەندازیارانی تەسلیمبونی گۆڕان بەپارتی و بەخێزانیکردنی بزوتنەوەکە، بەڵام بەزمانی زاھید و فریشتە بدوێیت و پێتوابێت (پەلامار )دەدرێیت!


شەشەم:. جەنابی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئێستای لیژنەی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بەکارھێنانی وشەی پەلامار لە ململانێی سیاسیدا زۆر ھەڵەیەو ناھەقیەکی گەورەیە بەرامبەر نەیارەکانت. ھاوکات لەزمانی کوردیدا، پەلامار زیاتر بۆ ئاژەڵ بەکاردەھێنرێت نەک بۆ مرۆڤ جەنابی مامۆستای پێشوی زانکۆ!


حەوتەم: زۆر بەسادەیی و کورتی و کوردی: وەک (شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ) مەکەن و چیتر سەروەریەکانی ڕابردومان بۆڕیزمەکەن. زۆربەی ھەرە زۆری داتاو زانیاریەکان و واقیعیش پێماندەڵێت:

ئێوە لاتان داوە لە پرنسیپەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و پەشیمانبونەتەوە لە زۆربەی قسەو بەڵێنەکانی ڕابردوتان. بۆ ئەم کارەشتان: روبەروی ناڕەزایی و گلەیی و ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆیی بزوتنەوەکەو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگاو دەنگدەرانتان بونەتەوە. بۆئەم واقیعە نوێیەش، دەتوانن تۆمەتی تر دانەتاشن بۆ نارەزایەتیەکان جەنابی سەرۆکی فراکسیۆن؟!

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure