دڵشاد مه‌جيد10/5/2019 157 جار بینراوە

گۆڕان و یەکێتی دووھێزی بێ ستراتجیەت..!!

ئەم دووھێزە یەکێتی و گۆڕان، دووھێزن ھەردووکیان کار لەسەر ستراتجیەتی مانەوە دەکەن، نەك کار بۆ ستراتجیەتی گرتنە دەستی دەسەڵات بکەن..

 

گۆران کەدروست بوو ھەمان رێچکە ی یەکێتی لەناچەوگەری گرتە بەر ، ئەویش نەیتوانی سنووری دێگەڵە کاڵ بکاتەوە، سەرکردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی بەژوورەکانەوە لەسلیمانی مۆڵگەدا ، بەڵکو بەفۆبیاکانی یەکێتیش لەم دیوی دێگەڵە کاری کرد..

 

پێم سەیرە ئێستاشی لەگەڵ بێ گۆران لەم دیووی دێگەڵە نەیتوانی جیاواز لە یەکێتی کاربکات..

 

ھەربۆیەشە لە سەردەمانی تاڵەبانی و نەوشێروان، ئەم دووھێزە کاریان بۆ وەرگرتنی دەسەڵات نەدەکرد.. بۆیە ھیچ کات بە ئێستاوەش کاندیدیشیان نەبووەو نیە بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم ..

 

ڕەنگە بڵێن گۆڕان کاندی ھەبووە.. و ئەمە ڕاست نیە؟ بەڵێ کاندیدی ھەبووە.. بەڵام کاندیدەکان ھاوشانی بارزانی نەبوون، نەیاندەتوانی کێبڕکێ لەگەڵ بارزانی بکەن، بەڵکۆ دەبوایە کەسی یەکەمی گۆران خودی نەوشێروان مستەفا خۆی کاندیدکردبایە.. ئەوکاتە دەمان توانی بڵێین گۆڕان تەجاوزی یەکێتی کردووە..

 

بەڵام دەبێ فاکتەری دابەش بوونی ھەرێم بەسەر دوو زۆن و دوو ھێز لەبەرچاو بگرین کە ڕەنگە ھۆکاری ئەوە بێت کەئەم دووھێزە بەم ئەمری واقیعە ڕازی بن..

 

لێرە دەگەینە ئەو ڕاستیە، کە تا ئەم دوو ھێزە (گۆڕان و یەکێتی) نەبنە خاوەنی ستراتجیەتی گرتنە دەستی ھەرەمی دەسەڵات لەھەرێم،..


ھەرگیز ھاوکێشە سیاسیەکان ناگۆڕێن و پرۆسەی دیموکراتی پێش ناکەوێت و شێوازی حکومڕانی ناگۆڕێت، ھەروەھا ئامرازەکانی ئیستقراری سیاسیش وەک دەستوور و سەروەری یاسا و عەدالەت و کارا بوونی دەزگا رەقابی و ئیدارایەکان لەدایک نابێت..


بۆیە ئەگەر دیقەت بدەین دوای ململانێیەکی زۆر لەجیاتی گۆڕانکاری ڕووبدات، کەچی دێینەوە خاڵی سەرەتا.. ھەروەک ئەوە وایە کەلەناو بازنیەکیدا بخولێینەوە..

 

ھەربۆیە پارتی بەردەوام لەھەوڵی قوڵکردنەوەی ململانێ لاوەکیەکانی نێوان گۆران و یەکێتیە.. ئەوانیش لەجیاتی ململانێکانیان لەسەر پۆستە سیادیەکان بێ.. کەچی ململانێکانیان لەسەر پۆستەکانی جێگرو پاشکۆیە..

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure