كاروخ عومه‌ر7/5/2019 256 جار بینراوە

بێده‌نگى وه‌كو به‌شێك له‌تاوان

 

ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا به‌تایبه‌تى هه‌ر سێى حزبه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات وه‌كو ژه‌هر ده‌رخواردى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى ده‌ده‌ن, بڕوا بهێنین و ته‌سلیم ببین و كۆڵ له‌بیروباوه‌ڕى خۆمان بده‌ین, به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زۆرجار بێ ئه‌وه‌ى پێبزانین ده‌مانكه‌ن به‌به‌شێك له‌سیناریۆ و تاوانه‌كانیان به‌هۆى بێده‌نگ بونمانه‌وه‌.


له‌سه‌ره‌تادا نه‌مویست هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕوداوه‌ نێو خۆییه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ بكه‌م, پێموابوو ڕوداوێكى ئاساییه‌, خراپ به‌كارهێنانى مۆبایله‌ و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانى سزای یاساى بدرێن, به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌زیهنمدا هات ئه‌ى ئه‌وانه‌ى تاوانى گه‌وره‌ له‌دژى ژنان ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌كوێن و بۆچ یاسا نایانگرێته‌وه‌ و كێ ده‌یانپارێزیت, هه‌ر بۆنمونه‌, ساڵانه‌ چه‌ند ژن ده‌كوژرێت..؟ چه‌ندى تر مافه‌كانى پێشیل ده‌كرێت و گێچه‌ڵى سیكَسى پێ ده‌كرێت زۆرجار ڕوداوى لاقه‌كردنیش له‌په‌نهاندا ماوه‌ته‌وه‌ و وه‌كو چیرۆك زۆرجار ئاشكرا بووه‌,ئه‌مانه‌ و ده‌یان تاوانى تر دژ به‌ژنان كێ ئه‌نجامیانده‌دات و كێ ده‌یانداته‌ دادگا...؟


ئه‌گه‌ر دادگا و ئاسایش سه‌ربه‌خۆ بێت له‌كوردستاندا ئه‌و كێشانه‌ ڕویانده‌دا..؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه‌ ده‌بێت له‌دژى هه‌مو ئه‌وانه‌ بێت كه‌ پێشیلى ده‌كه‌ن, نه‌ك تاوان یان موخاله‌فه‌یه‌كى بچوك گه‌ر ڕویشى دابێت بكرێته‌ بیانوى په‌لاماردان و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر هێزێكى سیاسى زیاتر له‌سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌رى هه‌یه‌..


به‌ڕاستى مه‌شهه‌ده‌كان ئاشكرا بوون, یاسا له‌دژى گروپێك بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گروپێكى تر به‌كار ده‌هێنریت, ئه‌گینا تاوانباره‌ گه‌وره‌كان ئازادن و بگره‌ بڕیار به‌ده‌ستى ئه‌م وڵاته‌ن و تۆمه‌تبار بچوك و یان بێ تاوانه‌كانیش له‌كونجى زیندانه‌كانى وه‌كو ده‌وترێن له‌ناو زیندانه‌كانى ئه‌منى عامه‌ن...به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ تاكه‌ى به‌وشێوه‌یه‌ له‌فه‌وزاى حزبى دا ده‌ژێت..؟!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure